ئايا ده‌نگده‌رانى توركيا ئاماده‌ن ئه‌ردۆغان به‌جێبهێڵن؟
نوچەنێت
وەرگێرانی دنیا ئەحمەد
رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا قسە لەسەر هەڵوێستی دەنگدەرانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەكات، كە لە ژێر ناونیشانی “ئايا ده‌نگده‌رانى توركيا ئاماده‌ن ئه‌ردۆغان به‌جێبهێڵن؟”
زۆربه‌ى وڵاتانى جيهان چاويان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيايه، يه‌كێك لەم وڵاتانەش به‌تايبه‌ت ئه‌مه‌ريكايه، رۆژنانه‌ى واشنتۆن پۆست نووسيويه‌تى، "له‌دواى (20) ساڵ حكومرانى له‌رزينى ئابوورى ئه‌ردۆغان كێشه بۆ سه‌رۆكى توركيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ی ئايار دروستده‌كات."
له رۆژنامه‌كه‌دا به‌و ناونيشانه نوسيويانه، "ئايا ده‌نگده‌رانى توركيا ئاماده‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆغان به‌جێبهێڵن؟" هه‌روه‌ها زۆربه‌ى هاووڵاتيانه‌ی قسه‌يان كردووه له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌يوه‌ندى به پرسى كێشه سه‌ره‌كيه‌كانى نێوان په‌يوه‌نديه‌كانى ئيداره‌ى ئه‌نقه‌ره و ئه‌مه‌ريكاو وڵاتانى رۆژهه‌ڵات و يه‌كێتى ئه‌وروپا بووه، پرسێكى تريش كێشه‌ى برسيه‌تى و بژێوى ژيانى هاووڵاتيانه.
واشنتۆن پۆست، له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌نگده‌رێك له ئيسته‌مبۆل قسه‌ی كردووە ئايا ئه‌م جاره ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن، يه‌كێك له‌م ده‌نگده‌رانه رايده‌گه‌يه‌نێت كه له هاڵبژاردنه‌كانى رابردوو ده‌نگى به ئه‌ردۆغان داوه به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى ئابوورى ئه‌م جاره ده‌نگ به موحوره‌م ئينجه، كانديدى پارتى نیشتیمان ده‌دات.
ده‌نگده‌رێكى تر پێى وايه هۆكارى دروستبوونى كێشه‌ى دارايى وڵاته‌كه‌ى كۆچبه‌رانى سوورى و بيانيانه و گوتى، "ئه‌مه بۆمن بابه‌تێكى ره‌گه‌زپه‌رستى نييه، ده‌زانم له وڵاته‌كانيان جه‌نگ هه‌يه به‌ڵام بوونى ئه‌وان له‌وڵاته‌كه‌م به‌راست نازانم، بۆ نموونه (14) هه‌زار ليره قه‌رزارى كرێم ناتوانم بيده‌مه‌وه و خێزانه‌كه‌م كارد ه‌كات كورێكم له زانكۆ ده‌خوێنێت مانگانه به‌سه‌ختى بژێوى ژيانمان به‌رێده‌كه‌ين."
ئه‌م رۆژنامه ئه‌مه‌ريكييه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه موحه‌ره‌م ئينجه به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان له‌ساڵى (2018) ركابه‌ر بوو به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت، هه‌روه‌ها دووباره كانديدبوونى ئينجه كه ته‌مه‌نى (59) ساڵه نيگه‌رانييه‌كى زۆرى دروست كردووه، گومان ده‌كرێت له‌نێو ئۆپۆزسيۆندا ده‌نگى دژه ئه‌ردۆغان دابه‌ش بكات.
نورا بۆرا ده‌مير، كچێكی تەمه‌ن (28) ساڵه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌يه ده‌دوێت و ده‌ڵێت، "زۆربه‌ى گه‌نجانى ده‌رچووى زانكۆ ناتوانن هه‌موو كارێك بكه‌ن جگه له‌وه‌ى ده‌توانن ببنه كاشێف ياخود ئه‌فسه‌رى پۆليس يان له خواردنه خێراكان كار بكه‌ن."
دوو ده‌رچووى زانكۆش بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە، "پێويسته حكوومه‌ت ئه‌و فشار‌و كۆنترۆله‌ى به‌سه‌رمانيان سه‌پاندووه كه‌م ببێته‌وه و فێل له ئێمه ده‌كه‌ن، به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى شايسته‌یی نييه." له‌لايه‌كى تر هاوولاتيه‌كى تر گوتى، "هه‌رچه‌نده دۆخى ئابوورى خراپيش بێت من دووباره ده‌نگ به ئه‌ردۆغان ده‌ده‌م."
ئۆزه‌يدين ته‌مه‌ن (67) ساڵيش ده‌ڵێت، من گومانم له هاوپه‌يمانى ميلله‌ت و ئۆپۆزسيۆن هه‌يه باوه‌ريان پێناكه‌م پێموايه ئه‌مانه ده‌ستيان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌يه، هاووڵاتيه‌كى تريش ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌م هه‌يه له‌ئه‌ردۆغان به‌ڵام بارودۆخى سه‌ختى وڵاته‌كه‌م له رابردوو ماوه‌و به‌جێمان هێشتووه.
يوتاشى ته‌مه‌ن (39) ساڵيش ده‌ڵێت، "ده‌مه‌وێت بۆ كۆتاجار ئه‌ردۆغان سه‌ربكه‌وێت لايه‌نى كه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌وه سه‌قامگيرى وڵات به‌ده‌ست بێت. پێشم وايه كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ردۆغان لاوازه، ركابه‌رێكى راست نييه,"
هاووڵاتيه‌كى تر ده‌ڵێت، "ركابه‌ره‌كانى ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ى ده‌كه‌ن ته‌نيا ره‌خنه له‌كاره‌كانى ده‌گرن، هيچ شتێكى گرينگ و به‌رهه‌مدار بۆ خه‌ڵك ناڵێن."
سەرچاوە: ئیندیپێندنت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment