سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بەردباران كرا تورکیە

نوچەنێت

لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە شاری ئەرزەڕۆم لە توركیا چەند كەسێك بە بەرد هێرشیان كردە سەر ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيستنه‌بۆڵ، ئەوەش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكەوتەوە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌(هه‌شتى/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، دوێنێ له‌شارى ئه‌رزرومى توركيا گرووپێك هێرشيان كرده‌ سه‌ر ئيمامئۆغڵو، كانديدى جێگرى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌ هه‌موو چالاكيه‌كانى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ له‌م شاره‌ ڕاگيرا. 

به‌كر بۆزداغ، وه‌زيرى دادى توركيا سه‌باره‌ت به‌ روودانى ئه‌م هێرشه‌ راگه‌ياند، "ئه‌وانه‌ى ده‌ستيان له‌م كاره‌ هه‌بووه‌ بە بريارى دادوه‌رى   ده‌ست به‌سه‌رده‌كرێن، تاوه‌كو ئێستا (13) كه‌سمان ده‌ستگيركردووه‌ و به‌رده‌وامين له‌ لێكۆڵينه‌وه‌."  

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ عومه‌ر جه‌ليك، گوته‌بێژى ئه‌كپارتى راگه‌ياند، "ئارزەروم شارێكى ئاشتيه‌، ئيمام ئۆغڵو له‌ بانگه‌شه‌كانيدا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمارى كردۆته‌ ئامانج و قسه‌ى نه‌شياوى كردووه، ئێمه‌ دژى قسه‌ى توندوتيژين بۆيه‌ش ده‌بێت دژى قسه‌ى جەڕسانەش و زاره‌كى بين.‌" 

ئيمامئۆغڵو له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ئيسته‌نبۆل له‌ فرۆكه‌خانه‌ رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى هێرشيان كردۆتەسەر ئيلهاميان وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى‌ له‌ سه‌رۆكى پۆليسى ئه‌م شاره‌ گرت  و گوتى، ئايا هيچ فه‌رمانێك بۆ تێكدانى بارودۆخه‌كه‌يان وه‌رگرتووه‌ و ئايا چه‌ند كه‌سيان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌؟ پارێزگاى ئه‌رزروم رايگه‌ياند به‌هۆى ئه‌م رووداوه‌ حه‌وت كه‌س برينداربوونه‌. 

سەبارەت بە لێدوانەكانی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ سلێمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى توركيا ئيمامئۆغڵو تاوانبار ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ درۆيه‌ كه‌ ده‌ڵێت پۆليس ده‌ست تێوه‌ردانى رووداوه‌كه‌ى نه‌كردووه‌."

كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت له‌په‌يامێكدا سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ رايگه‌ياند، "داوا له‌ هه‌موو لايانه‌كان ده‌كه‌م خۆراگربن، ده‌يانه‌وێت ده‌نگده‌ران بترسێنن ئێمه‌ هه‌موو سه‌رنجێكمان بۆ (14)ى ئايار رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ ئيمام ئۆغڵو ده‌خوازم، هه‌موو گۆرانكارييه‌ك پێويستى به‌ باجێك هه‌يه‌ ئێمه‌ش ئاماده‌ين ئه‌م باجه‌ بده‌ين." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین