ژیانی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجوومەنی شارەوانییەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئێستا تەمەنی (69) ساڵە، لە (14)ی ئەو مانگە جارێكی تر دەچێتەوە كێبڕكێ لەگەڵ كەمال كلیچدار ئۆغلۆ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی توركیا، كە بەڕای چاودێران ئەو هەڵبژاردنە گرنگترین هەڵبژاردنە لە مێژووی توركیا، بەهۆی ئەوەی چەندین ئاڵگنەری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەبەردەمە، كە دیاترینیان گرانی بژێوی ژیان لە سایەی ئەو دۆخە ئابوورییەی ئێستا.

لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو تا ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە (12) هەڵبژاردن و سێ راپرسی سەركەوتوبووە، توانیویەتی پارێزگاری لە مانەوەی خۆی لە سەر گۆرەپانی سیاسی وەك كەسی یەكەم بكات، پارتی دادوگەشەپێدانی پاشخانی لە (2002) دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، چەندین گۆڕانكاری گەورەی لە توركیا كردووە، كۆمەڵگەیەكی عەلمانی بەرەو ئیسلامیی ئاڕاستەكردووە.

ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) لە راپۆرتێكدا دیارتر وێزگە سیاسییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی ژیانی ئەردۆغانی خستۆتەڕوو، كە لە شاری ئیستەنبۆڵ دەست پێ دەكات، ئەردۆغان لە خێزانێكی سەر بە ویلایەتی ریزە لەسەر دەریای رەش لە باكوور لە دایك بووە.

سەرەتا لە ئیستەنبۆڵ

مانگی ئاداری 1994

رەجەب تەیب ئەردۆغان ژێر ئاڵای پارتی رەفاهی بە سەركردایەتی نەجەمەدین ئەربەكان، سەركردەی ئیسیلامیی بە سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ هەڵبژێردرا.

مانگی نیسانی 1998 

رەجەب تەیب ئەردۆغان بەتۆمەتی جیاكاری ئاینی بەهۆی خوێندنەوەی شیعرێكی زیاء كۆك ئالوب (1876-1924) شاعیری تورك كە گومەزی مزگەوت خودە و ئیماداران بە سووپا دەشوبهێنێت ناچاركرا دەست لە كاربكێشێتەوە، تاوەكوو تەمزووی 1999 زیندانی كرا.

مانگی ئابی 2001

رەجەب تەیب ئەردۆغان پارتی دادوگەشەپێدانی دامەزراند و بەسەرۆكی ئەو پارتە هەڵبژێردرا.

مانگی تشرینی دووەمی (2002) 

پارتی دادوگەشەپێدان لە هەڵبژاردنەكان نزیكەی لە (35%) دەنگەكانی بەدەستهێنا، ئەوەش دوای پاشەكشەی ئابووری بوو، بەهۆی ئەوەی یاسا رێگەی بە ئەردۆغان نەدەدا پۆستی سەرۆك وەزیران وەبگرێت، كە دەبوو (58)مین سەرۆك وەزیرانی توركیا، یاخود بچێتە پەرلەمان بەهۆی زیندانی، عەبوڵا گول كرا بە سەرۆك وەزیران.

 مانگی كانوونی یەكەمی 2002

قەدەغەی سیاسی لە رێگەی هەمواری یاسایی لەسەر ئەردۆغان هەڵوەشێندرایەوە.

مانگی ئاداری 2003 

ئەردۆغان لە ویلایەتی سێرت لە باشووری رۆژهەڵات لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی بەدەستهێنا و توانی بچێتە پەرلەمان.

سەرۆكایەتی وەزیران

مانگی ئایاری 2003

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی وەزیرانی وەرگرت، دەستپێكی گەشەی ئابووری و بەرزبوونەوەی بژێوی ژیان بوو و گۆڕانكاری لە ژێرخان و وەبەهێنانی بیانی بوو.

مانگی تەمووزی 2007

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركردایەتی پارتی دادوگەشەپێدانی لە هەڵبژاردنەكان دەكرد بە رێژەی لە (46.6%) سەركەوتنی بەدەستهێنا و (60)مین حكومەتی توركیای پێكهێنا.

مانگی تشرینی یەكەمی 2007 

هاووڵاتیانی توركیا رەزامەندیان لەسەر هەموواركردنەوەیی دەستووری وڵاتەكەیان دا بۆ گرتنەبەری رێكارە  گشتییەكان بۆ دیاریكردنی سەرۆك كۆمار.

مانگی شوباتی 2008

پەرلمان هەمووارەكانی پارتی دادوگەشەپێدان و پارتی نەتەوەیی توركیای بۆ لادانی بڕیاری قەغەكردنی حیجاب لەناو زانكۆ پەسەند كرد.

مانگی ئاداری 2008 

دادگای دەستووری چاوی خشانەوە بە پرسی جیاكردنەوەی ئاین لە دەوڵەت و رەتكردنەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاكپارتی رێگری لە كاری سیاسی ئەردۆغان و دەیان ئەندامی تری ئەو حزبە، كە داوا كرابوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ چالاكی سیاسییان لێ قەدەغە بكرێت.

مانگی ئەیلوولی 2010

هاووڵاتیانی توركیا دەنگیان بە راپرسی هەموواری دادوەری و ئابووری دا كە ئەردۆغان پاڵپشتی دەكرد، بەو ئامانجەی دەستووری توركیا بەگوێرەی پێوەرەكانی یەكێتی ئەوروپا بێت، تاوەكوو بەربەستەكان لەبەردەم چوونە یەكێتی ئەوروپا نەمێنێت، كە بەهۆی ئەوەی توركیا پاڵپشتی قوبرسی باكووری دەكرد، رێگە توركیا دەگرێت.

مانگی حوەزیرانی 2011

پارتی داد و گەشەپێدان بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكان (49.8%) سەركەوت، توانی حكومەتی (61)مین لە توركیا پێك بهێنێت.

مانگی ئایاری 2013

بەهۆی رەخنەگرتن لە پلانی ئەردۆغان بۆ فراوانكردنی پاركی گیزی لە ئیستەنبۆڵ خۆپیشاندان لە ئیستەنبۆڵ كرا، ئۆپۆزسیۆن ئەو كارەی ئەردۆغانی بە پاوانخوازی ناودەبرد، ئەردۆغانیش خۆپیشاندەرانی بە دەرچوو لە یاسا و گێرەشێون ناودەبرد.

كانوونی یەكەمی 2013

چەند بەرپرسێك و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی بانكێكی حكومەت تێیدا بەشدار بوون بە تۆمەتی گەندەڵی رووبەڕووەی لێكۆڵینەوە كرانەوە، ئەردۆغان ئەو لێكۆڵینەوەی بە كودەتای قەزایی ناوبرد، كە فەتحوڵا گولەن پیاوی ئاینی تورك و نیشتەجێی ئەمەریكا لە پشتیەتی.

سەرۆكایەتی كۆمار

مانگی ئابی 2014

بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ئاكپارتی رێگە نادات رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جاری چوارەم لەسەر یەك پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە.

ئەردۆغان لە یەكەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گشتی لە توركیا سەركەوت، بەوەش بووە (12)مین سەرۆك كۆمار، لەدوای ئەوە داوای كرد دەستووری نوێ دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار زیاد بكات. 

بەگوێرەی دەستوور ئەردۆغان دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتەكەی دەكێشێتەوە، وەك سەرۆكی وڵات درێژە بە كارەكانی دەدات.

مانگی حوزەیرانی 2015

بۆ یەكەمجار ئاكپارتی نەیتوانی زۆرینەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەكان بەدەست بهێنێت.

مانگی تشرینی دووەمی 2015

دوای ئەوەی ئاكپارتی نەیتوانی حكومەتی ئیتلافی دروست بكات، پارتی دادوگەشەپێدان ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕی.

مانگی تەمووزی 2016           

سەربازانی توركیا بە تاك و تەیارە هێرشیان كردە سەر باڵەخانەكانی حكومەت و پەرلەمان هەوڵی كودەتایان دا، كە زیاتر لە (250) كەس كوژران، ئەردۆغان رێكخراوی خزمەتی سەر بە فەتحوڵا گولەنی تۆمەتبار كرد، دۆخی لەناكاوی راگەیاند، چەندان كەسی سەر بەو رێكخراوەی لە سوپا و كەرتی تایبەت و گشتی دەستگیركرد، دوای ئەوە ئەردۆغان بەوە تۆمەتباركرا كە ئەو كودەتای قۆستەوە بۆ پاكتاوكردنی نەیارەكانی.

مانگی ئابی 2016

رەجەب تەیب ئەردۆغان رێگەی دا سوپای توركیا بۆ هێركردنە سەر ئەو هێزانەی بە هەڕەشەیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا دەزانێت.

دەسەڵاتە فراوانەكانی ئەردۆغان

 مانگی نیسانی 2017

هاووڵاتیانی توركیا رەزامەندیان لەسەر بڕیاری سیستەمی سەرۆكایەتی دا، كە دەسەڵاتێكی فراوان دەدات بە سەرۆك كۆمار، كە بە بۆچوونی ئەردۆغان دەبێت كەمكردنەوەی بەربەستەكان لە سیستەمە دیموكراسییە پەرلەمانییەكان، ئەو هەمووارە دەستوورییە رێگەی دا ئەردۆغان بگەڕێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئاكپارتی.

مانگی ئایار 2017

هەڵبژاردنی ئەردۆغان بە سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان و پێدانی وەرگرتنەوەی سەرۆكایەتی حزب لە بن عەلی یەڵدرم، كە ئەو كاتە سەرۆك وەزیران بوو.

مانگی حوزەیرانی (2018) 

ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتی و ئاكپارتی و هاوپەیمانەكانی لە پارتی نەتەوەیی بە زۆرینەی پەرلەمانی سەركەوتن.

كێشە ئابوورییەكان

مانگی ئابی 2018

زنجیریەك قەیرانی ئابووری و بەهای لیرە دەستی پێكرد، ئەوەش لەدوای ئەو قەیرانە بوو كە لەگەڵ ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێكرد.

مانگی ئاداری 2019

كاندیدانی ئۆپۆزسیۆن كە پێكهاتبوو لە پارتی گەلی كۆماری و ئی پارت، لە هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرە و چەند شارێكی تر شكستیان بە كاندیدەكانی ئاكپارتی هێنا.

مانگی شترینی دووەمی 2019

توركیا رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی لیبیا كرد بۆ دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان و هاوئاهەنگی سەربازی، دواتریش بە پاڵپشتی سەربازی توركیا لیبیا رێگەی لە هێزەكانی رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی بە فەرماندەی لیوا خەلیفە حەفتەر گرت بۆ دایگركردنەوەی تەرابلوس.

مانگی كانوونی یەكەمی 2020

بەهۆی كڕینی مووشەكی بەرگری  ئێس 400ی رووسی توركیا سزای بەسەر كەرتی پیشەسازی بەرگری سەپاند.

ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دەرەكییەكان

 مانگی ئابی 2021

 توركیا دەستی بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە كردەوە كە پەیوەندیان ئاڵۆزە، لەوانەش ئەرمینیا، ئیسرائیل، میسر، ئیمارات، سعوودیە.

مانگی كانوونی یەكەمی 2021

توركیا تووشی قەیرانێكی دراوبوو، كە بەشێوەیەكی بەرچاودابەزی ئەوەش دوای دابەزاندنی رێژەی سوو، كە بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای لیرە بەرانبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی، هەڵاوسان گەیشتە بەرزترین رێژە لە سەردەمی ئەردۆغان.

مانگی تەمووزی 2022

ئەردۆغان بەهۆی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆك كۆماری توركیا رۆڵی سەرەكی لە رێككەوتنی رەوانەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا هەبوو، كە ماوەی پێنج مانگ بوو بەهۆی جەنگی رووسیا وەستابوو.

مانگی شوباتی ئەمساڵ

توركیا رووبەڕووی مەترسیدارترین بوومەلەرزە لە مێژووی وڵاتەكەی بۆوە، كە بووە گیان لەدەست دانی زیاتر لە (50) هەزار كەس، لێقەوماوان نیگەران بوو لەوەی لە رۆژانی یەكەمی ئەو كارەساتە دەسەڵاتداران لە بەدەمەوە چوونیان، رەجەب ئەردۆغان دانی بەوە دانا و گوتی، دەكرا ئەو بەدەمەوە چوونە خێراتر بێت.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین