دەرفەتەكانى سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكان لەبەرژەوەندى ئەردۆغانە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

ئەليكسەندەر سەڤارانتس، پسپۆڕ لە زانستە سياسيەكان لە بابەتێكى شيكارى لە گۆڤارى (نيو ئيسترن ئۆتلۆك) پێى وايە دەرفەتى سەركەوتن لە هەڵبژاردنى هەفتەى داهاتوو زياتر بەلاى رەجەب تەيب ئەردۆغان، كانديدى ئێستاى هاوپەيمانى جمهوور بەرانبەر كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى هاوپەيمانى ميللەت. ئەلیكسەندەر پێی وایە ئەردۆغان دەستكەوتەكانی دەخاتەڕوو، لە بەرانبەردا كاندیدی ئۆپۆزسیۆن كۆمەڵێك بەڵێنی بۆش بە خەڵك دەدات.

ئەو ئاڵۆزيانەى لە قۆناغى هەڵبژاردنى داهاتوو لە لايەك پەيوەستە بەو ماوە درێژەى فەرمانڕەوايى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى ئاكپارتى ماوەى (20) ساڵە لەسەر دەسەڵاتە، لە لايەكى ترەوە پەيوەستە بە بايەخى تايبەتى وڵاتانى دەرەوە بەرانبەر ژيانى سياسى توركيا، لەم رووەوە ئەمەريكا دەيەوێت خواستى خۆى بەسەر دەنگدەرانى توركيا بسەپێنێت.

واشنتن هەوڵدەدات سيستەمى سياسى لە ئەنقەرە بگۆڕێت، ئەوەش نەك پەيوەست بێت بە بەهێزكردنى دەسەڵاتى خۆسەپێنى رەجەب تەيب ئەردۆغان و هەندێك دووركەوتنەوەى لە رێساكانى ديموكراسى، بەڵكوو  هۆى ئەوەيە ئەردۆغان سەربەخۆیی وڵاتەكەی بەهێز دەكات و هەندێك  لە ئەمەريكا دووردەكەوێتەوە، بەتايبەت پەيوەدييەكانى نێوان رووسيا و توركيا بەرژەوەندى دوو لايەنەى تێدايە.

ژمارەيەك لە پسپۆڕانى سياسى لەبەر هۆيەكى ديار لەو بڕوايەن بەراورد بە ئەردۆغان كە خاوەنى كەسايەتيەكى كاريزمييە، كەمال كليچدارئۆغلۆ بژاردەيەكى باش نەبوو، چونكە كەسايبەتييەكى لاوازى هەيە.

بەرنامەى كليچدارئۆغلۆ چاوەڕوان كراو بوو، كە بریتی بێت لە بەهێزكردنى ديموكراسى و دژايەتى گەندەڵى و بەهێزكردنى هاوپەيمانى لەگەڵ ئەمەريكا و يەكێتى ئەوروپا و وڵاتانى هاوپەيمانى ناتۆ دەستكردنەوە بە هەوڵەكان بۆ ئەندامبوونى لەناتۆ لەخۆ گرتووە، هەروەها ئەوەشى تێدايە پارێزگارى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى جيهان دەكات لەوانەش رووسيا، بەتايبەت لە بوارى بازرگانى و ئابوورى.

بەهۆى خێرايى دۆخى ئەمڕۆ لە جيهان و توركيا و سيستەمى تاكجەمسەرى لەگەڵ هەژموونى ئەمەريكا جێگەى فرەجەمسەرى گرتەوە، لەم رەوەى دەكرێت توركيا پێگەى دروستى خۆى بگرێت و نەبێتە بووكەڵەى دەستى واشنتن.

لە ساڵانى فەرمانڕەوايى ئەردۆغان توركيا خۆى گوڕى، بە ئاڕاستەى زیاتركردنی سەربەخۆيى و خاوئاهەنگى ئابوورى لەگەڵ دوو وڵاتە نوێيە سەرەكييەكان، كە لەو وڵاتانە رووس و چينى تێدا بوو.

ئەمڕۆ توركيا لە باكوورى ئەفريقيا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باشوورى قەوقاز و ئاسياى ناوەڕاست لە بوارى ئابوورى و وەزە و پەيوەندييەكان و هاوئاهەنگى سەربازى سەركەوتنى گەورەى بەدەست هێناوە، هەروەها نوێنەرايەتى رێكخراوى وڵاتانى توركيا دەكات كە بە هەوڵەكانى ئەنقەرە لە (2021) دامەزراوە، ئەوەش بەڵگەيە لەسەر ئەوەى توركيا خواستى دروستكردنى جەمسەرێكى نوێ و بازاڕێكى هاوبەشى توركى هەيە.

پێويستە دان بەوەدا بنێنين كە دەسەڵاتدارانى توركيا دەستيان بە دەرخستن و خستنەڕووى دەستكەوتە گرنگەكانى ئابوورى ناوەخۆ و پيشەشازى بەرگرى كردووە، بە شێوەيەكە كەم رۆژ هەيە ئەردۆغان لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان بەشێكى نەخاتەڕوو.

ليستێك لەو دەستكەوتانەى بوونەتە جێگەى سەرسامى زۆر كە بریتییە: يەكەم وێستگەى ئەتۆمى بە هاوبەشى لەگەڵ رووسیا، فڕۆكەى كيزيلما كە جۆرێكى نوێيە لە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان، يەكەم كەشتى هەڵگرى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى هێرشبەر، سيستەمى مووشەكى زەوجى جۆ و سيستەمى بەرگرى ئاسمانى، تانكى ئاڵتاى، جۆرى پێنجەمى فڕۆكەى شەڕكەر، ئۆتۆمبێلى كارەبايى، يەكەم كەشتى ئاسمانى لە توركيا، مانگى دەستكرد (ئيمجە) كێڵگەى گازى سروشتى لە دەرياى ناوەند.

ئەو دەستكەوتانە و ئەوانەى تەواوكەرى پڕۆژە گەورەكانى توركيا و رووسيان كە بەڵێندراوە جێبەجێ بكرێت بریتییە لە بابەتى گاز و پلانى دروستكردنى وێستگەى دووەمى وزەى ئەتۆمى و ئاوەدانكردنەوەى ناوچەكانى بەر بوومەلەرزە كەوتوون لە مانگى شوباتى ئەمساڵ جەخت لەسەر لەسەر سەركەوتووى دەسەڵاتى ئەردۆغان و پلانە نوێكانى دەكەنەوە كە دەيەوێت جێبەجێيان بكات، بۆيە ئەردۆغان خاوەنى ئەزموونە لە بردنەوەى لە نەيارەكانى لە كێبڕكێى هەڵبژاردنەكانى هەفتەى داهاتوو.

سەرۆكى پارتى دادوگەشەپێدان كارەكانى خواستی سەركەوتنى نویێ هەیە و دەیەوێت پێگەی توركیا بەهێزتر دەكات، لە هەمانكاتیش توركيای داهاتوو  بە بەڵێنەكانی كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى بەراورد دەكات.

ئەوە وايكردووە دەرفەتى سەركەوتن لەو هەڵژاردنە لە بەرژەوەندى ئەردۆغان بێت، كە لايەنگرە كلاسيكى و پراگماتى و ديندار و نەتەوەيى و نوێنەرانى خاوەن سەرمايە گەورەكان و هەندێك لە گەنجان دەنگى پێ دەدەن.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین