حكومەتی سووریا چاوەڕوانی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكات
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
په‌يوه‌ندى ئاشتبوونه‌وه‌ى نێوان توركيا و سووريا به‌رده‌وامه، به‌هۆى نێوه‌نگيرى رووسيا وه‌زيرانى به‌رگرى هه‌ردوو وڵات له كانوونى دووه‌م كۆبوونه‌وه، ئه‌مرۆش له‌مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و سووريا و رووسيا و ئێران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام شاره‌زايان پێيان وايه له‌م پرۆسه‌يه‌دا مه‌رجه‌كان ناتوانرێت به‌ئاسانى و له ماوه‌يه‌كى كورتدا جێبه‌جێبكرێت و ئه‌نجامى هه‌بێت.
ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كه له توركيا به‌رێوه‌ده‌چێت، كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌رداهاتووى باكوورى سووريا و ئه‌و چوار مليۆن كۆچبه‌رانه‌ى كه له توركيا ده‌ژين.
شاره‌زايانى سوورى له لێدوانێكدا بۆ (بى بى سى) توركى ده‌ڵێن، “حكوومه‌تى سووريا له‌گه‌ڵ گۆرانكارى ده‌سه‌ڵاتى توركيايه، به‌ڵام ئۆپۆزسيۆن له لێدوانه‌كانيدا رايگه‌ياندووه، كه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ماوه‌ى دووساڵدا كۆچبه‌رانى سوورى ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان، ئه‌م قسانه‌شيان ناڕاسته."
له‌كاتێكدا له پرۆسه‌ى ئاسايبوونه‌وه‌ى نيوان توركيا و سووريادا داواكراوه سه‌ربازانى توركيا له باكوورى سووريا بكشێنه‌وه، چه‌ند بابه‌تێكى تر له‌نێوان مه‌رجه‌كانى توركيا داهه‌يه له‌مانه‌ش نه‌هێشتنى مه‌ترسى رێكخراوى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه بۆسه‌ر سنوور‌و خاكه‌كانيان و مه‌رجه‌كانى گه‌رانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى سوورى بۆ وڵاته‌كه‌يان به‌پێى ياسا.
تۆماس پيرێت، توێژه‌ر له په‌يمانگاى توێژينه‌وه‌ى جيهانى عه‌ره‌بى و موسڵمانان له فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، سه‌رۆكى توركيا پرۆسه‌ى ئاسايكردنه‌وه‌ى نێوان توركيا و سووريا وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاردێنێت، هه‌روه‌ها هيچ هۆكارێكى نامێنێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆسه‌يه به‌ره‌و پێش ببات ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
رژێمى سووريا له‌گه‌ڵ گۆرانكاريه له توركيا
پيێرت به (بى بى سى) راگه‌ياند، رژێمى سووريا به‌شێوه‌يه‌كى ئاشكرا پاڵپشتى له ئۆپۆزسيۆنى توركيا ده‌كات و گوتى، "وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره زۆر ئاسانه، كورده‌كان و يه‌په‌گه‌ى نوێ و رژێمى سووريا پاڵپشتى له ئۆپۆزسيۆنى توركيا ده‌كه‌ن، ئايا حكوومه‌تى سووريا ده‌يه‌وێت ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت؟ به‌ڵێ به‌دڵنيايى، له‌م (10) ساڵه‌ى كۆتايى له‌گه‌ڵ توركيا بڵێن له شه‌ڕدابوونه، توركيا چه‌ند ساڵه چه‌ندين كه‌مپينى به‌ناوى له‌شكركێشى و داگيركارى له باكوورى سووريا ئه‌نجامده‌دا."
موراد شيشان، ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر سه‌يرى ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه بده‌ين رژێمى سووريا ئه‌ردۆغان واده‌بينێت كه ده‌ست له كاروبارى وڵاته‌كه‌ى خۆي‌دا ده‌كات و پشتيوانيش له گروپه تيرۆرستيه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها له ديوه‌كه‌ى تريش وه‌ستاوه، ده‌يانه‌وێت سه‌ربازانى تورك له خاكه‌كانيان نه‌مێنێت و ده‌ستێوه‌ردانيش له وڵاته‌كه‌يان نه‌كه‌ن."
شيشان ئاماژه‌ى به رۆيشتنى ئه‌ردۆغان كردوو گوتى زۆرێك له ناوچه‌كه و به سوورياشه‌وه ده‌يانه‌وێت ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت و رايگه‌ياند، "به‌پێى زانيارييه‌كان حكوومه‌تى سووريا ده‌يانه‌وێت ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه نابێت وه‌ك ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ڵبژاردن هه‌ست پێبكرێت."
شيشان له درێژه‌ى قسه‌كانيدا راشيگه‌ياند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركيا په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌وى هه‌يه له گه‌ڵ رووسيا پێگه‌يه‌كى باش و به‌هيزى هه‌يه له‌م ناوچانه، په‌يوه‌نديه‌كانى توركيا و سووريا به‌هۆى رووسياوه به‌ره‌و پێش ده‌چێت نه‌وك وه‌ك دوو وڵات خۆيان كاره‌كانيان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.
پيرێت له‌لايه‌كى تر ده‌ڵێت، حكوومه‌تى سووريا جه‌هه‌په ده‌ناسێت و شاندى جه‌هه‌په چه‌ندجارێك سه‌ردانى رژێمى سوورياى كردووه و له‌وكاته‌ى شه‌رى ناوخۆ ده‌ستى پێكردووه تاوه‌كو ئه‌مرۆ هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌هه‌په قسه‌ى ئه‌رێنى له‌دژى رژێمى سووريايان گووتوه، له‌خاڵێكدا له‌نێوان سووريا و ئۆپۆزسيۆندا به پارتى به‌عسى توركيا ناوده‌بردرێن.
به‌دڵنياى ئه‌وه‌ى هه‌يه لێكچوونه، به‌ڵام له‌نێوان جه‌هه‌په و رژێمى سووريا ده‌زانين چۆن سه‌يرى په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كرێ.
به‌ته‌ئكيد هه‌موو شته راسته‌قينه‌كان ئه‌مه نييه، چو‌نكه حكوومه‌تى جه‌هه‌په له‌وانه‌يه ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ رۆژئاوا په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كانى بدات و بۆئه‌وه‌ش پێويستى به ڕوانگه‌يه‌كى هه‌ستيار هه‌يه كه باسى ئاشته‌وايى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش بايه‌تى په‌يه‌گه و په‌كه‌كه و هه‌ندێك كێشه گشتيه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و كێشه‌ى كۆچبه‌ران و هاوشێوه‌ى ئه‌م بابه‌تانه ئه‌گه‌ر وه‌رگرين كێ بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نقه‌ره په‌يوه‌ندى ئاسايبوونه‌وه‌ى نێوان توركيا و سووريا وائاسان نابێت.
شيشانى سه‌باره‌ت به ئاشته‌وايى ناوچه‌كه رايگه‌ياند، "بۆئه‌مه رێگايه‌كى دوور‌و درێژى ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بمێنێت يان له‌شوێنى كليچدارئۆغڵو بێت ياخود موحه‌ره‌م يان ئينجه، ئه‌گه‌ر بيرو بۆچوونى سه‌باره‌ت به رژێمى سووريا هه‌رچييه‌ك بێت توركيا ڕووبه‌رووى ئه‌م ڕاستيانه ده‌بێته‌وه، بارودۆخى ئێره وه‌ك هه‌ره‌شه‌يه‌كى نيشتيمانى سه‌ير ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نيا بۆ باكوورى سووريا نا به‌ڵكو درێژه‌ى هه‌يه تاوه‌كو قه‌نديل. كێشه‌كه لێره‌دا ئه‌گه‌ر كليچدارئۆغڵو سه‌ربكه‌وێت، ئايا سه‌ربازانى توركيا له سووريا ده‌كشێنه‌وه؟"
بۆ ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان ويستێكى ڕاسته‌قينه نييه، ته‌نيا حكوومه‌تى توركيا ده‌يه‌وێت به ميلله‌تى توركيا پيشانبدات كه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى دێت ئه‌نجامى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ سووريا چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌وه‌ى هه‌يه ته‌نيا ئامانجێكه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربكه‌وێت به‌رده‌وامى ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات هيچ مانايه‌كى نامێنێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كان چ كاريگه‌رييه‌كيان له سه‌ر باكوورى سووريا ده‌بێت؟
شاره‌زايان ده‌ڵێت، هێزه‌كانى ئۆپۆزسيۆن و سوپاى نيشتيمانى سووريا پشتيوانى له مانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن و نايانه‌وێت له‌ده‌سه‌ڵات بروا، ويستى مانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغانيش ترسى هه‌يه بۆوان چو‌نكه به‌ئاشكرا له چه‌ند لێدوان و ڤيديۆێكدا بڵاويان كردۆته‌وه كه دژى هه‌نگاوى ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رژێمى سووريا و توركيا نيشان داوه‌و له‌م هه‌نگاوه دوودڵن.
پيرێت ئه‌مه‌شى بيرخسته‌وه كه دۆخى شاره‌كانى ته‌حريرو شام وئاڵۆزه‌و رايگه‌ياند، "له‌گه‌ڵ توركيادا رێككه‌وتنيان هه‌يه له‌هه‌مانكاتدا پيوه‌نديشيان ئاڵۆزه چو‌نكه له‌نێو ليستى ره‌شى توركيادا ناوى هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانيان هه‌يه، ئه‌گه‌ر له‌توركيا ئۆپۆزسيۆن سه‌ربكه‌وێت سووپاى نيشتيمانى سووريا دووباره بارودۆخێكى سه‌ختيان ده‌بێت. به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ناچارده‌مێننه‌وه له ترسى ئه‌وه‌ى پاڵپشتى توركيايان له‌ده‌ستداوه ده‌توانن له ئۆپۆزسيۆنى سووريا كۆببنه‌وه ده‌بنه دواهێزى ئۆپۆزسيۆنى باوه‌رپێكراو."
ئه‌م شاره‌زايه ده‌شڵێت، له‌ريزه‌كانى هێزى ئۆپۆزسيۆن سياسيه‌كان و ئاينييه‌كان وهه‌ندێك سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى بگۆرن، چاوه‌روان ده‌كرێت په‌يوه‌ندى به ئێچ تى ئێسه‌وه بكه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه له ئێستادا بۆته راسته‌قينه، وازيان له ريزه‌كانى (SMO ) هێناوه‌و په‌يوه‌نديان به ئێچ تى ئێس كردووه، ئه‌م كه‌ش و هه‌وايه‌ش به‌خێرايى ده‌گۆرێت.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسيۆن له توركيا له‌هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌وێت له‌باكوورى سوريا نيگه‌رانيه‌كانى و دڵه‌راوكێكان زياد ده‌بێت سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى تورك له سووريا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت له‌هه‌ڵبژاردن ماناى ئه‌وه‌نادات ئۆپۆزسيۆن له‌وكاته‌دا به‌مه‌رج هێزه‌كانى له سووريا بكشێنێته‌وه، ئه‌م شاره‌زايه پێشى وايه پێش ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بكشێننه‌وه ده‌بێت دووجار بيربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ش دوو هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌يه.
يه‌كه‌ميان به‌هه‌ر هۆيه‌ك بێت سه‌ربازه‌كان بكشێنه‌وه رێگايه‌ك ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ى كێشه‌كان و ماناى ئه‌وه ده‌به‌خشێت كه زياتر كۆچبه‌ر كۆچ ده‌كه‌ن چو‌نكه سووپاى توركيا به‌گشتى له ئيدليبه و باكوورى حه‌له‌ب دايه و كارى ئه‌وانيش ته‌نيا رێگريكردنه له هێرشه‌كانى رژێمى سووريا. به‌نه‌بوونى ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى كۆچكردنى به‌هه‌زاره‌ها كۆچبه‌ر و په‌رينه‌وه‌يان له سنووره‌كانى توركيا بۆ ناو ئه‌م وڵاته.
ئه‌ركى دووه‌مى سووپاى تورك مامه‌ڵه‌كردنيه‌تى له‌گه‌ڵ يه‌په‌گه، يه‌په‌گه وه‌كوو هه‌ره‌شه‌يه‌ك سه‌يرده‌كرێت له‌لايه‌ن ئۆپۆزسيۆن و هه‌ركاتێك داواى كشانه‌وه‌ى سووپابكرێت واسه‌يرى جه‌هه‌په ده‌كرێت كه ده‌يه‌وێت پاڵپشتى له په‌كه‌كه بكات. ئه‌مه‌ش پێويستى به رێككه‌وتنێكى ئاشتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و ئه‌مه‌ش شتێكى ئاسان نييه كه حكوومه‌تى توركيا له‌شه‌وێكدا ئه‌نجامى بدات، چو‌نكه بوونى پارتى ئه‌كشنار له‌نێو ئۆپۆزسيۆن كاره‌كان بۆكشانه‌وه‌ى سووپا زۆر ئاڵۆزتر ده‌كات.
قسه‌كانى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت سه‌باره‌ت به كۆچبه‌رانى سووريا ڕاسته‌قينه نييه
كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت له تيوته‌ر رايگه‌ياندووه، "له‌ماوه‌ى دووساڵدا كۆچبه‌رانى سوورى ده‌نێرينه‌وه خاكى خۆيان بۆئه‌مه‌ش پێكه‌وه كارده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپاو وڵاتانى ده‌رياى ناوه‌راست، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا كۆده‌بينه‌وه."
هه‌ر سه‌باره‌ت به سووريه‌كان كليچدارئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو، "بۆگه‌رانه‌وه‌يان به‌ئاشتى و سه‌ڵامه‌تى ژيانيان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى شه‌رعى پرۆتۆكۆلێك داده‌مه‌زرێنين، يه‌كێتى ئه‌وروپاو وڵاتانى رۆژهه‌ڵات به‌شدارى له‌م پرۆتۆكۆڵه ده‌كه‌ن و به‌ڵينده‌ره توركه‌كان شوێنى مانه‌وه‌و قوتابخانه‌و باخچه‌يى ساوايى و گشت پێداويستێكيان بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ن به‌و پاره‌يه‌ى كه بۆهۆى هاوكارى به‌ده‌ستيان هێناوه.هه‌م توركيا و هه‌ميش سووريا له‌م هه‌نگاوه سوودمه‌ن ده‌بێت."
قسه‌كانى كليچدارئۆغڵو بۆته‌هۆى نيگه‌رانى كۆچبه‌رانى سووريا له‌توركيا به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى دژى رژێمى سووريان.
ئه‌م نيگه‌رانيه‌ش به‌هۆى باشى په‌يوه‌ندى نێوان جه‌هه‌په و رژێمى سووريايه هه‌روه‌ها شيشانى پێى وايه سوورييه‌كان باش كليچدارئۆغڵو ناناسن.
پێرێت ئاماژى به نيگه‌رانييه‌كانى سووريه‌كان كرد له سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت و كليچدارئۆغڵو و كۆچبه‌رانى سوورى ئه‌م قسانه به‌ناراست ده‌زانن به‌ڵام نيگه‌رانيشن له جێبه‌جێكردنى.
پێرێت راشيگه‌ياند ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسيۆن بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌نگاو بنێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى سوورى، له‌كاتێكدا زۆرى كۆچبه‌ران نايانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه سووريا تاوه‌كو رژێمى سووريا له‌ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌وكاته‌ش ده‌بێت به زۆر بيان گه‌رێننه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى پێشێڵكارى مافى مرۆڤ له‌توركيا.
ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته‌هۆى تێكچوونى په‌يوه‌مدييه‌كانى نێوان جه‌هه‌په و يه‌كێتى ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ئه‌م جووله‌يه‌ش كۆچبه‌رانى سوورى لێنارازين ده‌بێته كاردانه‌وى توند له‌لايه‌ن پارتى ئه‌كپارتى و گرژييه‌كى به‌هيز له‌نێوان توركيا و قه‌ته‌ر دروست ده‌بێت.
شيشانى سه‌باره‌ت به كۆچبه‌رانى سوورى ئه‌وانه‌ى له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ره‌ش زيانيان به‌ركه‌وتووه قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردوونه‌و گوتى، زۆربه‌يان هه‌ڵسوكه‌وتى ره‌گه‌زپه‌رستيان به‌رامبه‌ركراوه‌و بۆيه‌ش هه‌ندێكيان له‌به‌ر ئه‌و هۆيه ناچارن بگه‌رێنه‌وه سووريا، له‌ره‌هه‌ندى مرۆيى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌توركيا به‌رامبه‌ر سووريه‌كان ره‌گه‌زپه‌رستى به‌كارهاتووه.
له‌لايه‌كيتر شيشانى ده‌شڵێت، "له‌پشت كارى ره‌گه‌زپه‌رستى ئايا پاڵپشتێكى سياسى هه‌يه پێويسته لێكۆلينه‌وه‌ى پێويست بكرێت."
شيشانى له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆچبه‌رێكى سوورى ده‌دوێت كه نيگه‌رانن له نزيك بوونه‌وه‌ى ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و رژێمى سووريا كه پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو له ئيسته‌مبۆڵ ده‌نگيان به ئه‌كپارتى دابوو.
شيشانى پرسيارى لێكردوون ئايا ئه‌وان مافى ده‌نگدانيان هه‌يه يان نا، گوتيان نه‌خێر نيمانه، باشه ئێوه بۆچى پاڵپشتى له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، گوتيان پارێزگاريمان لێده‌كات و رێگه‌ى پێداين له توركيا بمێنينه‌وه به‌ڵام لايه‌نه‌كانى تر ده‌ڵێن ده‌بێت بگه‌رێينه‌وه.
شيشانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌ردۆغان كارتى په‌نابه‌رانى سوورى به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپا له‌ساڵى (1015) به‌كارهێنا، چو‌نكه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ناوێت هۆكارێكى تر پشتيوانى ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندى به كۆنه‌په‌رستييه‌وه هه‌يه.
ئه‌م خه‌ڵكه پێيان وايه حكوومه‌تى ئيسلامى بمێنێت له توركيا بۆوان باشتر و سه‌ڵامه‌ت تره، به‌ڵام ئه‌وان زۆربه‌يان كۆنه‌په‌رستن و له‌توركياشدا نزيك بوونه‌وه‌يه‌كى ئۆپۆزسيۆن وهه‌ڵسوكه‌وتى ره‌گه‌زپه‌رستيان نييه به‌رامبه‌ر به سوورييه‌كان به‌مه‌ش ترس و دڵه‌راوكێ له دژى حكوومه‌تى نوێ دروست ده‌كات.
ماڵپەڕی: t24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment