وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا: ئەگەر هەيە لە دوو هەفتەى داهاتوو كارساتێكى ئابوورى رووبدات ئابووری

نوچەنێت

جانيت يێليێن، وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا رايگەياند، "دەمەوێت كۆنگريسى ئەمەريكا لە وادەى كاراستاتێكى چاوەڕوانكراو ئاگادار بكەمەوە."

ئەمڕۆ شەممە (13/ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا رايگەياند، نامەوێت باس لە وادەيەكى دياريكراو بكەم، بەڵام بە دڵنياييەوە لە دوو هەفتەى داهاتوو كارەستێكى ئابوورى روودەدات.

يێليێن هۆشداريشى دايە كۆنگرێست كە خواستى ئەوەى هەيە پەنا بباتە بەر هەندێك رێكارى خێرا لەو شتانەى پەيوەندى بە بەجێهێنانى ماوەى قەرزى نيشتيمانى لە كاتێكى زوو هەيە كە دەكاتە مانگى حوزەيرانى داهاتوو.

هەروەك وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا ئاماژەشى بەوە كرد، زياتر لە جارێكە ئەو حاڵەتە رووبەرووى ئەمەريكا دەبێتە رێگر دەبێت لە دانەوەى قەرزى فيدراڵى، ئەوەش دەبێتە دروستبوونى كارەساتى ئابوورى، هەروەك ئەگەرى ئەوەشى هەيە بەريەكەوتن لە ئابوورى جيهان رووبدات، بۆيە لە پێناو رێگرى لەو كارەساتە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا و بەرپرسانى كۆمارى لە كۆنگرێس رازەمەنديان لەسەر گفتوگۆداوە.

بەهۆى ئەوەى لە مانگى شوباتى ئەمساڵ قەرزى ياسايى ئەمەريكا بۆ زياتر لە (31) تريليۆن دۆلار بەرزبۆوە، ئەوە وايكرد وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا رێكارى خێرا بەكاربهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین