ئەردۆغان: لە گرنگترین هەڵبژاردنی وڵاتەكەمان توانیمان سەركەوتن بەدەست بهێنین تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ په‌يامێكدا سەبارەت هه‌ڵبژاردنى خولی دووه‌مى سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، "به‌روح و گيانى خۆمان به‌ره‌نگارى جاڕسكردن و ترس و سه‌ختيه‌كان بووينه‌وه‌، وه‌ك هاوپه‌يمانى جمهوور له‌يه‌كه‌م خولى گرينگترين هه‌ڵبژاردنى وڵاته‌كه‌مان توانيمان سه‌ربكه‌وين سوپاس بۆ خودا كه‌ مافى هه‌ڵبژاردنمان به‌ته‌واوه‌تى دا."

سێشه‌ممه‌ (16/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركيا لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر په‌يامێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی ئەم پەیامە هاتووە، "ئێستادا كاتى ئه‌وه‌هاتووه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له‌ 14ى ئايار به‌ده‌ستمان هێناوه‌ بيكه‌ينه‌ تاجى سه‌ركه‌وتنێكى تر، خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى له‌ (28)ى ئايار به‌رێوه‌ده‌چێت رۆژێك دواى 63 ساڵه‌ى كورده‌تاكه‌ى (27)ى ئايار، ئێمه‌ هاوپه‌يمانيه‌كين كه‌ ده‌مانه‌وێت خۆشه‌ويستى و خزمه‌تى ميلله‌ته‌كه‌مان و ئيراده‌يان بخه‌ينه‌ نێو سياسه‌تى هاوپه‌يمانه‌كه‌مان." 

بەشێكی تری قسه‌كانيدا گوتيشى، "له‌مه‌و به‌دوا ئێمه‌ ته‌نيا ده‌مانه‌وێت قه‌رزى ميلله‌ته‌كه‌ى خۆمان بده‌ينه‌وه‌ كه‌ ئاگادارى ئێمه‌ بوونه‌، سوپاس بۆ خودا كه‌ توانيمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هاوپه‌يمانى جمهور سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنێت، ئێمه‌ توانيمان گوێ له‌ ئيستفزارى و فشاره‌كان نه‌گرين سه‌ربكه‌وين." 

سه‌رۆكى توركيا راشيگه‌ياند، "توركيا چاوه‌رێى خزمه‌ته‌ له‌ئێمه‌، چاوه‌روانى وه‌به‌رهێنانه‌ لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ چاوه‌روانى ئێمه‌ن بۆئه‌وه‌ى شوێنى نيشته‌جێبوونيان بۆ دابين بكه‌ين، باوه‌رم وايه‌ رۆژى (28)ى ئايار ده‌بێته‌ رۆژى مێژووى سه‌ده‌ى توركيا له‌م رۆژانه‌ى داهاتوو ئينشاڵا به‌باشترين شێوه‌ رێكاره‌كانى خولى دووه‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنين." 

رۆژی (14)ى ئەم مانگە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕیوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور توانى رێژه‌ى (49.5%) ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین