هه‌ده‌په‌: وەك له‌خولى يه‌كه‌م رێگربووین ئه‌م رژێمه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت له‌ گەڕی دووه‌میش به‌رده‌وام ده‌بين بۆئه‌وه‌ى شكست بهێنن تورکیە

نوچەنێت

هاوپه‌يمانى پارتى چه‌پى سه‌وز و هه‌ده‌په‌ له‌ راگەیێندراوێكی هاوبه‌شدا سه‌باره‌ت به‌ گەڕی دووه‌مى هەڵبژاردنی سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا رايانگه‌ياندووە، "وه‌كو سێيه‌م گه‌وره‌ترين پارتى په‌رله‌مانى توركيا له‌ خولى يه‌كه‌م ئيراده‌ى ئێمه‌ چۆن رێگری كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م رژێمه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت له‌ گەڕی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بين بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بدۆرێت."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (17/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى (14)ی ئايار ده‌سته‌ى كارگێرى هه‌ده‌په‌ و هه‌ماهه‌نگى ناوه‌ندى پارتى چه‌پى سه‌وز كۆبوونه‌وه‌ له‌ راگەیێندراوێكدا هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر دەنگدان بۆ گەڕی دووەم ئاشكراكرد، وەك لە راگەێندراوەكە هاتووە، "زۆر به‌گرينگى ده‌زانين سه‌ره‌راى هه‌موو فشاره‌كان و يلانه‌كان له‌ دژى ئێمه‌ توانيمان وه‌ك هاوپه‌يمانى پارتى چه‌پى سه‌وز ببينه‌ سێيه‌م لايه‌ن له‌ په‌رله‌مانى توركيا ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ ئێمه‌." 

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گشتى له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان نارازين ئه‌مه‌ ڕوونه‌ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ئامانجمان بوو نه‌مانتوانى ئه‌م ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ست بێنين، ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌رجێك ياخود رێگرييه‌ك بێته‌ رێگامان ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بين و شه‌ڕده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بێنين.

هه‌روەك باس له‌مانه‌ش كراوه‌، وه‌ك سێيه‌م هاوپه‌يمان و نوێنه‌رايه‌تى په‌رله‌مان توانيمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنين چۆن له‌ خولى يه‌كه‌م رێگربووين بۆئه‌وه‌ى ئه‌م رژێمه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت له‌ خوڵى دووه‌ميش هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ين بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بدۆرێت.

هەدەپە لەگەڵ پارتە چەپەكان هاوپەیمانییەكیان بەناوی رەنج و ئازادی پێكهێنا لەو هەڵبژاردنە بە فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ كەمال كلیچدارئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كاندیدی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین