هاووڵاتيانی توركيا لە عێراق كەمترين و لە ليبيا زۆرترين كەس بەشدارييان لە هەڵبژاردنەكان كردووە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دواى بڵاوكردنەوەى داتاكانى پەيوەست بە هەڵبژاردنەكانى توركيا لە (14)ى ئەم مانگە لە وڵاتانى عەرەبى، كەمترين هاووڵاتى تورك لە عێراق بەشدارييان كردووە، زۆرترين هاووڵاتيش لە لوبنان بەشداربوونە.

ليبيا يەكێك لەو وڵاتانەيە رێژەى بەشدارى هاووڵاتيانى تورك بەرزترين پلەى بەدەست هێناوە، كە لە كۆى دوو هەزار و (132) هاووڵاتى، دوو هەزار و (100) هاووڵاتى لە بەشدارى دەنگدانيان كردووە، لەو ژمارەيان نيوەى زياترى دەنگدەكان بە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا كانديدى هاوپەيمانى جمهوور داوە.
ئەو وڵاتانەى زۆرينە دەنگيان بە ئەردۆغان داوە بەم جۆرەى خوارەوەيە، ئەوانەى زۆرينە  دەنگيان بە ئەردۆغان داوە، بەم جۆرەى خوارەوەيە ليبيا رێژەى لە (95%) بە پلەى يەكەم دێت، ئوردن لە پلەى دووەم دێت رێژەى لە (88%)، لە ميسر لە  پلەى سێيەم دێت لە (76.2%).
لەبەرانبەردا رێژەى زۆرترين دەنگيان بە كەمال كليچدارئۆغلۆ داوە، بەم جۆرەى خوارەوەيە جەزائير لە (41.4%) لە عێراق (39.5%) مەغريب لە (38.9%).
سەبارەت بە ليبيا رێژەى بەشدارى گەيشتە لە (100%) كە لەكۆى  دوو هەزار و (132) دەنگدەر، دوو هەزار و (100) دەنگدەر بەشداريان كردووە.
بەشێوەيەكى گشتى رێژەى بەشدارى دەنگداران لە وڵاتێك بۆ وڵاتێكى تر جياوازە، لە عێراق كەمترين رێژە تۆماركراوە، كە دەكاتە لە (26.5%) لە ميسر (35.1%) لوبنان پلەى سێيەمى هەيە گەيشتۆتە لە (35.5%).
لەسەر ئاستى وڵاتانى كەنداو، بەرزترين رێژەى دەنگدان لەبەرژەوەندى ئەردۆغان بووە، لە سعووديە كە لە  (73.6%) بوو، پاشان بەحرێن لە (72.8%)، ئيمارات كە رێژەكەى لە (66.6%).

سەرەڕاى ناكۆكى ئەردۆغان لەگەڵ وڵاتانى كەنداو و نزيكيان لە كەمال كليچدار ئۆغلۆ، بەڵام زۆرينەى دەنگەكان بۆ ئەردۆغان چووە و كەمترين رێژە بۆ كەمال كليچدار ئۆغلۆ بوو، كە بەم جۆرەيە، لە (24 بۆ 30%) بووە، بەڵام تەنيا لە كوێت بەرزترين ژمارەى تۆماركردووە كە دەگاتە (33.8%) كەمترين رێژەش لە بەحرێن تۆماركراوە كە لە (24.2%).
سەبارەت بە دەنگى پوچەڵ سێ دەنگ لە بەحرێن، عومان پێنج دەنگ، بەرزترين دەنگى پوچەڵ لە سعوودييە (132) بووە.

سەرچاوە: عەربی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین