كليچدارئۆغڵو: ئه‌وانه‌ى وڵاتى خۆيان خۆش ده‌وێت بابێنه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان
نوچەنێت
پێنجشه‌ممه(18/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بيرگون) بڵاويكرده‌وه، كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌باره‌ت به گه‌رى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى (28)ى ئايار گوتى، "هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌خه‌ينه گه‌ر له‌م (10) رۆژه‌ى كۆتايى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين دادپه‌روه‌رى و ئارامى وڵاته‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنين، له هه‌ڵبژاردنى (14)ئايار بۆمان ده‌ركه‌وت كه ده‌نگه‌كانى ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى چه‌نده كه‌مى كردووه هه‌ربۆيه‌ش ئامانجمانه ده‌ستمان بگاته مليۆنان كه‌سى نيشتمانپه‌روه‌ر، بۆيه‌ش ده‌نگى ئێوه ده‌بێته هۆى گۆرانكارى له‌م سيسته‌مه."
كليچدارئۆغڵو سه‌باره‌ت به پاڵپشتیكردنى له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه گوتى، "من ڕايده‌گه‌يه‌نم زۆر به‌ڕوونى هه‌رگيز له‌سه‌ر مێزى ئەو پارتە دانه‌نيشتووم، هيچ كاتێكيش دانانيشم، من هه‌رگيز ڕێبازى شاراوه‌ى ئه‌ردۆغان په‌يره‌و ناكه‌م هه‌موو كات له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌م ڕاستگۆ‌و به رەوشت ده‌بم هه‌موو كارێك بۆ وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م.ٍ"
لە بەشێكی تری قسەكانی ئۆغلۆ ره‌خنه‌ی له ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئايا ئه‌م خه‌ڵكه نازانێت هه‌رتۆى ئه‌ندامانى فەتۆ به‌خێو ده‌كه‌ى، پاشان لێيان ده‌پارێيه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵت پیلان دژى تافى شكۆمه‌ند دارێژن، من هه‌رگيز له‌لاى ئه‌وانه نه‌وه‌ستاوم كه له دژى سه‌ربازانمان پيلان ده‌گێرن.
كاندیدی جەهەپە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌ردۆغان تۆ نه‌توانى پارێژگارى له ناموس و سنوورى وڵاته‌كه‌ت بكه‌ى، (10) مليۆن كۆچبه‌ری هێنا وڵاته‌كه‌مان و به‌مه‌ش نه‌وستا بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى هاورده‌كراو به‌ده‌ست بێنيت ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاته‌كه‌مانی فرۆشت و مندالى ئه‌م وڵاته‌ی كردووه به په‌نابه‌ر.
ئەو كاندیدەی سەرۆكایەتی ئاماژەی بەوەش كرد، هه‌ر كه هاتمه سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌موو په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌مه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment