ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر پێدانی فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

مايكل ماكۆڵ، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئێستای توركیا سەریش كەوێتەوە، ئەوا ئامادەن فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا بفرۆشن، ئەوەش گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە هەڵوێستی ئەو كۆنگرێسمانە كۆمارییەة بەڵام بەو مەرجەی توركیا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی سوید لە ناتۆ. 

لە كۆنگرێسی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 16) پێویستی بە رەزامەندی لیژنە لاوەكییەكانە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، ئەوە جگە لەوەش ئەگەر هەیە ئەو گرێبەستە بەهاكەی بگاتە (20) ملیار دۆلار، بەوەش پێویستی بە ئەنجوومەنی پیران دەبێت.

ماكۆل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەند دڵنیاییەكمان پێگەیشتووە كە توركیا لەدوای هەڵبژاردنەكان هەر كەسێك سەربكەوێت، دان بە ئەنجدامبوونی سوید لە ناتۆ دەنێت.

ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەشڵێت، "هەركات توركیا رەزامەندی لەسەر ئەندابوونی سوید لە ناتۆ دەربڕیت ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رەزامەندی لەسەر فڕۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 16) لەدوای رەزامەندی لەسەر پێدانی فڕۆكەی (ئێف 35) بە یۆنان بۆ پێدانی فڕۆكەی جەنگی ئەمەریكا، پێدانی ئەو فڕۆكانەی توركیا داوای دەكات بەرەوپێشچووە.

بەڵام گریگۆری میكس، كۆنگرێسمانی دیموكراتە مەرجەكانی لە ماكۆل فراوانترە، بەو مەرجە رازی دەبێت توركیا هەڵوێستی دوژمنكارانەی بەرانبەر یۆنان بگۆڕیت، هەروەك جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە لەو قۆناغەی ئێستا پاڵپشتی پێدانی ئەو فڕۆكانە ناكات، تاوەكوو هەڵبژاردنەكان یەكلانەبێتەوە، لەدوای ئەوە پێویستە توركیا هەندێك رێكار بگرێتەبەر، ئەگەر ئەو رێكارانە نەگرێتەبەر ئەوا من دژ بەو هەنگاوە دەبم.

هەرچەندە میكس رازی بووە، بەڵام لەگەڵ بۆب مینیندیز هاوڕایە، كە چەندین جار رایگەیاندووە، پێویستە بەر لە وەرگرتنی فڕۆكەكان توركیا سیستەكانی لە ریشەوە بگۆڕێت.

مەرجەكانی مینیندیز  تەنیا پەیوەست نییە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، بەڵكوو پێویستە بە كۆتاییهێنان بە دوژمنایەتی یۆنان و هەڵوێستی بەرانبەر پاڵپشتی ئازەربیجان بەرانبەر ئەرمینیا و ئازادكردنی رۆژنامەنووسان و دەستگیركراوان لە توركیا. 

لەدوای پاشگەزبوونەوەی كە رەتی كردبۆوە فڕۆكە بدرێت بە ئەنقەرە، ئایا مینیندزیز هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت، جووڵەیەك هەیە پێویستی بە هاكواری یەكێك لە كۆنگرێسمانە كۆمارییەكانە.

پێشتر جۆن كێربی، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، هیچ زانیارییەكم للەسەر هیچ دڵنیاییەك نییە، كە گۆنگرێس لەدوای هەڵبژاردنەكان لەسەر پێدانی فڕۆكەكان بە توركیا رەزامەندی دەردەبەڕێت.

پێشتر واشنتن و ئەنقەرە دانوستاندنیان لەسەر فرۆشتنی (40) فڕۆكەی جۆری (ئێف 16) و نوێكردنەوەی ژمارەیەك فڕۆكە كردبوو، بەڵام ئەو گرێبەستە پێویستی بە رەزامەندی كۆنگرێس بوو.

ئەو فڕۆكە ئەمەریكیانە پێكهاتەیەكی سەرەكی چەكی ئاسمانی نوركیایە، لە ساڵانی (1987 و2012) ئەنقەرە (270) فڕۆكەی لە ئەمەریكا كڕیووە.

هەندێك لە ئەندامانی كۆنگرێس رەخنەیان لە پێدانی ئەو فڕۆكانە بە توركیا هەیە، رەزامەندیان پەیوەست كردووە، بە رازییبوونی توركیا لەسەر وەرگرتنی سوید لە ناتۆ، ئەوەش لەكاتێدایە توركیا تا ئێستا رەتی دەكاتەوە دۆسیەی فڕۆكەی ئەمەریكا بە وەرگرتنی سوید لە ناتۆ پەیوەست بكرێت.

سەرەڕای ئەوەی توركیا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی فینلەندا لە ناتۆ دەربڕیووە، بەڵام تا ئێستا چاوەڕوانی ئەوە دەكات، سوید پابەند بێت لە واژۆكردنی لێتێگەیشتنی سێ لایەنە كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە مەرید بۆ چارەسەری مەترسیە ئەمنییەكانی توركیا لە هێزە چەكدارە كوردییەكان واژۆكرا.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین