ئسرائيل داواى بەهێزكردنەوەى پەيوەندى لەگەڵ توركيا دەكات بیروڕا

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە چەند ساڵى رابردوو لە ئەنجامى گۆڕانكارى لە سياسەتى دەرەوەى توركيا پەيوەندييە سياسييەكانى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب بەورەو پێش چووە، لاى كەمى لە ئايندەيەكى نزيك چاوەڕوان ناكرێت ئەو گۆڕانكارييە بەشێوەيەك رووبدات، كاريگەرى لەسەر گۆڕەپانى ناوەخۆيى و سياسەتى دەرەوەى توركيا هەبێت.

پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ ئيسرائيل لەو چەند ساڵەى رابردوو لە ئەنجامى گۆڕانكارى لە سياسەتى دەرەوەى توركيا گۆڕانى بەسەرداهات، ئەو بەرەوپێشچوونەش لە چوارچێوەى چەند كاروبارێكى تر بوو، ئاستى پەيوەندى ديپلۆماسى هەردوو وڵات بەرزبۆوە، قەبارەى ئابوورى دوو لايەنە و هاوئاهەنگى نێوان دەزگا ئەمنييەكانى هەردوو وڵات بەشێوەيەكى بەرچاو بەزربۆوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دۆزى فەڵەستين بەتايبەت ئەو شتانەى پەيوەستە بە هەڵسوتى توركيا بەرانبەر بزووتنەوەى حەماس و شوێنەپيرۆزەكان لە قوددس وەك بەشێك لە ئاڵۆزييەكانى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب دەمێنێتەوە، بەڵام پێويستە لەسەر حكومەتى ئيسرائيب چركەساتە گونجاوەكان بۆ بەردەوامى كاركردنى هەنگاو هەنگاو بۆ قووڵكردنەوەى چەند پەيوەندييەك لەگەڵ توركيا بقۆزێتەوە.
قووڵكردنەوەى هەنگاو بەنگاوى پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا پێويستە لەسايەى هەستيارى نێوان هەردوو وڵات بێت، كە قووڵكردنەوەى پەيوەندييەكان لە بوارە هەستييارە ئەمنييەكان بەهۆى خراپى و لاوازى پەيوەندييەكان كاريگەرى هەبووە، كە وەك لە ساڵانى رابردوو لە رووداوى كەشتى مەڕمەڕە تووشى بووين.

چاوەڕوان دەكرێت رەجەب تەيب ئەردۆغان، هەوڵەكانى لەسەر گۆڕەپانى نێودەوڵەتى چڕبكاتەوە، ئەوەش لە سۆنگەى ئەو تێگەيشتنەيە كە توركيا هێزێكى گەورەيە، بڕواشى بەوەيە كە دەتوانێت دەستكەوتى گەورەى ئابوورى و ئاسايش و راگەياندن لە جەنگى و ئۆكراينا و گۆڕانكارييەكانى ترى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەربگرێت.
ئەردۆغان بەر لە (20) ساڵ توانى لە رزگاركردنى توركيا لە قەيرانێكى قووڵى ئابوورى سەركەوتوو بێت، ئەمجارە قوورسى لەبەردەمى خۆى دەبێنێت، بە شێوەيەكى سحرى هەوڵى دەربازكردنى ئابوورى وڵاتەكەى لە دەدات كە لەسەر لێوارى داڕوخانە.
لە سايەى ئەو واقيعە گونجاوە ئەردۆغان لايەنگرەكانى لە ناوەخۆى دەقۆزێتەوە كە ماوەى چەند ساڵە لە دەسەڵاتە، ئەوەش لە رێگەى گۆڕينى توركيا بەرەو وڵاتێكى ئيسلامى و لاوازكردنى ئۆپۆزسيۆن و كۆنتڕۆڵكردنى رەهاى دامەزراوەكانى وڵات و دەزگا راگەياندنەكان.
چاوەڕوان دەكرێت ئەردۆغان سوودى زۆر گەورە لە تواناكانى خۆى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ڤلايديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاوا كە ئەندامى ناتۆن وەربگرێت.
هەروەك ئەردۆغان دەشتوانێت كرانەوەى زياتر بنوێت بۆ رازى بوون لەسەر وەرگرتنى سوويد لە هاوپەيمانى ناتۆ، كە ئەگەر هەيە لەدواى نزيكەى دوو مانگ كۆبوونەوەى وڵاتى ناتۆ ديداريان ببێت، بەتايبەت لەگەڵ ئەمەريكا، لەگەڵ ئەوەشدا سيستەمى پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا بەردەوامە، كە خودى سەرۆك رووسيا لەو كەسانە بوو لەسەرەتاوە پيرۆزبايى لە ئەردۆغان كرد، هەروەك قوورسايەكان دەخاتە سەر پەيوەندى لەنێوان ئەردۆغان و رۆژئاوا.
ئەردۆغان لە سياسەتى خۆى بەرووێكى گەشەوە بەرانبەر وڵاتانى عەرەبيش بەردەوام دەبێت، كە ئەوەش بووە هۆى ئەوەى لە ماوەى رابردوو پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعووديە و ميسر و ئيمارات و سعووديە ئاسايى بكاتەوە، هەروەك ئەردۆغان گرەنتى ئەوە دەكات پەيوەندييەكانى لەگەڵ بەشارئەسەد ئاسايى بكاتەوە، كە ئەگەر هەيە لەبەرانبەر ئەوەدا رێككەوتنێكى فراوان بكرێت، كە تێيدا پارێزگارى لە پەنابەرانى سووريا كە لە توركيا ببێتە بەشێك لەو رێككەوتنە.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین