ئيسرائيل لەڕيگەى چڕكردنەوەى سەردانەكان فشار دەخاتە سەر ئێران وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

بەرپرسانى ئيسرائيلى زنجيرەيەك سەردانيان بۆ وڵاتانى ئەوروپا و ئاسيا كردووە، بە مەبەستى دروستكردنى فشارى زياتر بۆ سەر ئێران، لە چەند رۆژى رابردوو سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى ئازەربايجانى كرد، لەگەڵ سەرۆكى ئەو وڵاتە كۆبوونەوە، ئەو كۆبوونەوە دەنگدانەوەى زۆرى لە راگەياندنەكان هەبوو. 

ئيلى كۆهين، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل لە ماوەى رابردوو لە كۆڕبەندى سلاڤكۆف، لەگەڵ وەزيرانى دەرەوەى نەسما و چيك و سۆلۆفاكيا كۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ وەزيرانى دەرەوەى ئەوروپاش كۆبۆوە، بۆ بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى نێوانيان بۆ رێگرى لە هەڕەشەكانى ئێران، هۆشداريشى دا لەوەى كە پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران گەيشتۆتە خاڵى نەگەڕانەوە.

كۆهين پێى وايە، ئەوروپا ئەمرۆ لە هەموو كاتێك زياتر دركى بەوە كردووە كە ئێران بۆتە هەڕەشەكى جيهانى، ئەگەر ئەمڕۆ دژى نەجووڵێن، لە داهاتوو دەرفەتەكە لە دەست دەچێت. 
ئيتيمار ئايخنەر، پەيامنێرى سياسى رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنووت باس لەوە دەكات، بۆ يەكەم جارە وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل لەو كۆڕبەندە ئەوروپييە بەشدارى دەكات، كە هەندێك لە نزيكترين دۆستەكانى ئيسرائيل لە يەكێتى ئەوروپا بە پەشدارى ميرۆسلاڤ ڤۆلچۆفسكى، وەزيرى دەورەى سلۆفاكيا، ئەلكيسەندەر شيلينبەگر، وەزيرى دەرەوەى نەمسا، يان ليبفسكى وەزيرى دەرەوەى چيك بەشدار دەبن، لە كۆبوونەوە گفتوگۆيان لەسەر رێككەوتنەكانى پرۆسەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى و كاريگەرييەكانى لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاستكردووە، هەروەها وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل داواى لەو وڵاتانە كرد، بەشدارى لەو پڕۆژە و كۆڕبەندانە بكەن، كە لە چوارێوەى ئەو رێككەوتنانە بەرێووە دەچن.

كۆهين پێى وايە ئيسرائيل لە بوارى وزە و ئاسايش و بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و سەقامگيرى ناوچەيى باڵانسێكى ستراتيژييە، هەروەك وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل دەڵێت، "داوام لە دۆستەمانمان كردووە بەشێوەيەكى كارا بەشدارى رێككەوتنەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان بكەن بۆ ئەوەى ببن بە هاوبەش لەو كۆڕبەندەى حكومەتى پێشووى ئيسرائيل بۆ گەڕان بەدواى گازى سرووشتى دروستى كردووە، ئەوەش لە رێگەى بەشدارى لە يەكێك لە كۆمەڵەكانى كاركردن دەبێت، كە ئەوان چەندين ساڵە ئامادەيى خۆيان دەربڕن پاڵپشتى ئيسرائيل بكەن، هەرچەندە لە رابردووش بەهۆى ئەو پاڵپشتييە هەستيان بە گۆشەگيرى كردووە، بەڵام هيواخوازن ئەوە مامەڵەيە بگۆڕێت."
لە لايەكى ترەوە ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى ئازەربايجانى كردووە، ئەوەش بۆ كۆكردنەوەى هێزە دژ بە ئێران، كە لە كاتێدا لەو سەردانەى (100) كليۆمەتر لە سنوورەكانى ئێران دووربوون، تيپى مۆسيقاى سەربازى ئەو وڵاتە شيعييە سروودى نيشتيمانى هاتيكفاى گوتووە.
لەو سەردانە سەرۆكى ئيسرائيل لەگەڵ ئيلهام عليێف، سەرۆكى ئازەربايجان گفتوگۆيان لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى ئيسرائيل كردووە، ئەوەش لە كاتێدا بوو ئيسرائيل ترسى هەبوو ئێران ئەو سەردانە پەك بخات، بەهۆى ئەوەى ئەو سەردانە دەبێتە دروستكردنى بەرەيەكى توركى ئازەرى ــ ئيسرائيلى بەرانبەر تاران.
سەبارەت بەو سەردانەى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ ئازەربايجان ئەو پەيامنێرەى رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنووت باس لەوە دەكاتە، سەردانى هێرزۆغ بۆ باكۆ لەچوارچێوەى رێكارى ئەمنى زۆر توند بوو، كە پێشينەى نەبوو، يەكەى ئاسايشى سەرۆك پەيوەست بە دەزگاى ئەمنى گشتى  (شابا) ژمارەيەكى زۆرى پاسەوانى ئەمنى بۆ پارێزگارى لە سەرۆكى ئيسرائيل ديارى كردبوو، دەزگا ئەمنييەكانى تەلئەبيب چەندين رێكارى تايبەتيان گرتبووەبەر كە پێشينەى نەبوو، چەندين هوتێل بۆ شاندى ياوەرى سەرۆك ديارى كرابوو، ئەوەش وەك هەوڵێك بە بەلاڕێدابردنى هەر پيلانێكى ئێران بۆ بە ئامانجگرنى سەرۆكى ئيسرائيل، چەندين رێكارى تايبەت دەرچووبوو بۆ تيمى پارێزگارى كە نابێت ئەو تەلەفۆنانە بەكار بهێنن كە ئينتەرنێتى لەگەڵ بەستراوە، ئەوەش لە ترسى ئەوە بوو نەك ئێرانييەكان شوێنيان ديارى بكەن.
هەر لەو سەردانە دەسەڵاتدارانى ئازەرى هەزاران پۆليس و سەربازيان بۆ پارێزگارى لە سەرۆكى ئيسرائيل ئامادەكردبوو، هەرچەندە لەپشت پەردەوە ناكۆكى توند لەنێوان هێزى هەردوو وڵات هەبوو، بەهۆى گۆڕانكارى لە خشتەى كارەكانى سەرۆك، لەوانەش گەڕانى بەناو شارى باكۆى كۆن.

پەيامنێرى رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، بەهۆى ئەو دڵەڕاوكێ زۆرەى نێوان هەردوو وڵات رێكارى ئەمنى زۆر توند گيرابووەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا زانيارييەكان بەردەوام لە زيادبوون دابوو، ئێران هەوڵدەدات ئەو سەردانە پەك بخات، هۆكارەكەشى ئەوە بۆ ئەو پەيوەندييە بەهێزە دەگەڕێتەوە، كە ئازەربايجان وەك وڵاتێكى شيعەى دراوسێى ئێران كە سنوورى هاوبەشيان هەيە لە هەمان كاتيش ناكۆكى ديپلۆماسى تونديان لەنێوانە، پەيوەندى لەگەڵ ئيسرائيل بەهێزە. 
ئيتيمار ئايخنەر روونى دەكاتەوە، هۆكارى ئەو دڵەڕاوكێيەى ئێران بەرانبەر ئەو سەردانەى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ ئازەربايجان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بەهۆى دروستبوونى بەرەى ئيسرائيل توركى ئازەرييە دژ بەو وڵاتەيە، هەروەها ئاشتەوايى ئيسرائيل و توركيا كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكانى ئازەربايجان و ئيسرائيل بۆ بەرزترين ئاست هەبوو، كە لە (1992) پەيوەنديان دروستكردووە، لە ماوەى رابردوو ئيسرائيل باڵيۆزخانەى خۆى كردەوە، لەو ديدارە هێرزۆغ و علێف لە كۆشكى زاگۆلابا لەسەر دەرياى قەزوين گفتوگۆيان لەسەر قووڵكردنەوەى پەيوەندييە ستراتيژييەكانى نێوان هەردوو وڵات كرد، كە چەندين جار لە قسەكانيان ناوى ئێرانيان هێناوە، هەر لەو دانيشتنە گفتوگۆيان لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندييە ئەمنييەكان و بوارەكانى پەيوەست بە وزە و ئاسايش كرد.
هەرچەندە لە سەرەتاى ديدارەكە تيپى مۆسيقاى سەربازى ئازەربايجان سروودى نيشتيمانى ئيسرائيلى (هاتكفا)ى گوت، ئەو كارەش ئاسان نييە تيپى مۆسيقاى سەربازى وڵاتێكى شيعى سروودى نيشتيمانى وڵاتێكى جوو بژەنێت، هەروەها عليێف خەڵاتى رێزلێنانى بەخشيە جووەكانى ئازەربايجان، پاشانيش بانگهێشتى ئێوارەخوانێكى كردن، سەرۆكى ئيسرائيل ئەو سەردانەى بەلاوە زۆر گرنگ بوو بۆ ئيسرائيل و پەيوەندييە هاوبەشەكانى، دواتريش گوتى، "پەيوەندى ئێمە لەسەربنەماى رەوندى جووە لەو وڵاتە كە سەدان ساڵە لێرە دەژين، يەكێكيش لەبوارە گرنگەكان ئاسايشى سيبرانييە."هەر لەو ئاهەنگە (400) ميوان بەشدار بوون، كە سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران و وەزيران و ئەندامانى پەرلەمان كەسايەتييە جووەكان و بزنسمانەكان بەشداربوون.
ئەو سەردانەى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ باكۆ خواستى هاوبەش بۆ زيادكردنى فشارەكان بۆ سەر ئێران دەردەخات، لە لايەكى تريشىوە دەيانەوێت پەيوەندييەكانى نێوانيان فراوان و جۆراوجۆر بكەن، هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆكيان لەسەر بوارەكانى تەندروستى و كشتوكاڵ و زوە و گەشتيارىى و ئاسايشى ئەليكترۆنى كرد، يەكێكى تر لەو بوارانەى گفتوگۆى لەسەر كرا دەستپێشخەرى ئازەربايجان بوو بۆ وەبەرهێنان لە بوارى گازى ئيسرائيل و دروستكردنى شوێنى پشكنينى ئاوى ئازەربايجان بە سەرپەرشتى ئيسرائيل بۆ نەهێشتنى دابينكردنى بڕى ئاويى پێويست، هەروەك جەخت لەسەر پێويستى هەماهەنگى لەبوارى ئاسايشى ئەليكترۆنى لەگەڵ ئيسرائيل كرايەوە، لەگەڵ زيادكردنى گەشتى هەفتانەى راستەوخۆى هەفتانەى نێوان هەردوو وڵات، كە ئێستا هەفتانە تەنيا چوار گەشت هەيە.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین