حكوومه‌تی نوێی توركیا يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
له‌دواى راگه‌ياندنى حكومه‌تى نوێى توركيا حكومەتی توركیا به‌سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى ئەو وڵاتە يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كابينه‌كه‌ى ئه‌نجامدا، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ردۆغان رایگەیاند، چۆن توانيمان هه‌ڵاوسان بۆ ژماره‌يه‌ك كه‌م بكه‌ينه‌وه هيوادارم به‌هه‌رجۆرێك بێت بتوانين كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م ژماره‌يه به‌ده‌ست بێنين، بێداگيرين له لادانى ئه‌و نرخه به‌رزه ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانه له‌سه‌ر ميلله‌ته‌كه‌مان.
دوێنێ سێشەممە حكومه‌تى نوێى توركيا يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا، دوای كۆبوونەكە ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له ئاماژەی بەوە كرد، له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى حكومه‌ته‌كه‌مان هه‌مووهه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ين بۆئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به ميلله‌ته‌كه‌مان داوه جێبه‌جێيبكه‌ين، متمانه و سه‌قامگيرى بنيان ده‌نێين بۆ سه‌ده‌ى نوێى توركيا.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، وه‌ك سياسه‌تمه‌دارێك ڕوونه كێ سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌كۆتاييه‌كه‌ى هه‌موو توركيا سه‌ركه‌وت و له هه‌موو جيهان ديموكراسى توركيا گه‌يشته خاڵێكى ئاماژه. هه‌ڵبژاردنى سياسه‌ت هه‌رچيه‌ك بێت (85) هاووڵاتى تورك سه‌ركه‌وت و ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رنه‌كه‌وتوون و دۆراون ته‌نيا بازرگانى فتنه و پشتيوانه‌كانى تيرۆر بوون و ئه‌گه‌ر نا هيچ لايه‌نێك نه‌دۆراوه پێكه‌وه و شان به‌شان سه‌ده‌ى نوێى توركيا بنيات ده‌نێين.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵبژاردنه‌كان دێن و ده‌رۆن ئه‌وه‌ى گرينگه ميلله‌ته‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان و يه‌كگرتووى توركيايه، بابه‌ته راسته‌قينه‌كه ئه‌وه‌يه ڕكابه‌ره سياسيه‌كان نه‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى كه ناكۆكييه‌كانيان بگۆرێت بۆ دوژمنايه‌تى سياسى.
سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنیش ءسەرۆكی توركیا گوتی، هيواخوازم ئۆپۆزسيۆن پەند له هه‌ڵه‌كانيان وه‌رده‌گرن و زۆر به هه‌ستيارانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى خۆيان له‌م نيشتيمانه بكه‌ن، وه‌ك هاوپه‌يمانى جمهوور هيوادارين وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى بۆكۆبوونه‌وه‌كان له ئۆپۆزسيۆن ببيستين. ئێمه ئه‌وكارانه‌ى ئه‌نجاممان داوه له‌پێش چاوى ميلله‌ته‌كه‌مان بووه نه‌ك شاراوه وه‌ك ئه‌وانى تر له‌ژووره‌كان گيرمان خواردبێ.
ئەردۆغان گوتیشی، هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێن بۆ دامه‌زراندنى بانكى خێزان و گه‌نجان، بۆجارى دووه‌م داواكارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى خۆمان پێشكه‌شى په‌رله‌مان ده‌كه‌ين. ئێمه به ئيراده‌وه كارده‌كه‌ين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گۆرانى كه‌شوهه‌وا، شوينى نيشته‌جێبوون پێشكه‌شى لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌كه‌ين و هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ين بۆ به‌ره‌وپێشوه‌چوونى ئابوورى توركيا و كارده‌كه‌ين بۆ په‌ره‌پێدانى پيشه‌سازى و هه‌نارده‌كردن نرخه‌به‌رزه‌كانى سه‌ركاڵاكان كه‌م ده‌كه‌ينه‌وه هيواخوازم بتوانين وه‌ك پێشوو ژماره‌ى هه‌ڵاوسان بۆ يه‌ك دابه‌زێنين. ئێمه دوعا بۆ براپه‌نابه‌ره‌كانمان ده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ى بتوانين هانيان بده‌ين بگه‌رينه‌وه بۆ زيدى خۆيان.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment