ئيبراهيم كاڵن كرايه‌ سه‌رۆكى نوێى ميتى توركيا شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا رايگه‌ياند، له‌لايه‌ن ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ئيبراهيم كاڵن، وته‌بێژى پێشووى سه‌رۆكايه‌تى توركيا ده‌ستنيشانكرا وه‌ك سه‌رۆكى ميتى نوێى توركيا، كاڵن له‌ په‌يامێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌ى رايگه‌ياند، "راوه‌ستان نييه‌ بۆ وڵاته‌ جو‌انه‌كه‌م، به‌رده‌وام ده‌بين له‌م رێگايه‌." 

ئيبراهيم كاڵن كێيه‌؟

ئيبراهيم كاڵن، خه‌ڵكى ئه‌رزەڕومه‌ و له‌ساڵى (1971) له‌ ئيسته‌مبۆل له‌دايك بووه‌، به‌كاڵۆريۆسى له‌ زانكۆى ئيسته‌نبۆڵ ‌به‌شى مێژوو له‌ (1992) ‌به‌ده‌ستهێناوه‌.

بروانامه‌ى ماسته‌رى له‌ فيكر و فه‌لسه‌فه‌ى ئيسلامى له‌ ماليزيا ته‌واو بەدەستهێناوە، دكتۆراى لە زانسته‌ مرۆييه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ى به‌راوردكارى له‌ زانكۆى جۆرج واشنتۆن له‌ساڵى (2002) به‌ده‌ست هێناوه، ‌توێژينه‌وه‌ى ئه‌كاديمى له‌ سه‌نته‌رى ديانه‌تى توركى بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ئيسلامى ئه‌نجامداروه‌. 

له ‌ زانكۆى بيلكنت وانەی له‌سه‌ر بيرى ئيسلامى و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيسلام و ڕۆژئاوا پێشكه‌ش كردووە، كاڵن كتێبى (هزرى بوون له‌ ئيسلامدا)ى تۆشيهيكۆ ئيزوتسۆ و نامه‌كانى بكوژێك له‌ نووسينى مولاى ئه‌لعه‌ره‌بى ئه‌د داركاڤى، دامه‌زرێنه‌رى لقى ده‌ركاڤييه‌ى مه‌زهه‌بى شازلييه‌ و وتاره‌كه‌ى "ئه‌سته‌مبۆڵ شارێكى ئيسلامى" حه‌ليل ئينالچيكى بۆ سه‌ر زمانى توركى وه‌رگێراوه‌.

له‌نێوان ساڵانى (2005 تا 2009) سه‌رۆكى دامه‌زرێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى توێژينه‌وه‌ى سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى بووه‌، لە(2007) كتێبێكى به‌ناوى ئيسلام و رۆژئاوا چاپ كردوو و بڵاوكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌م كارانه‌ى له‌ لايه‌ن نووسورانى تورك خه‌ڵاتى ئايدياى ئه‌كێتى به‌ده‌ستهێنا و ماكميلان به‌شدارى لە ئينسايكڵۆپيدياى فه‌لسه‌فه‌، ئينسايكڵۆپيدياى ئايين و فه‌رهه‌نگى ئۆكسفۆرد بۆ ئيسلام كردووه‌.

هەروەها لە (2014) كتێێكی به‌ناوى عه‌قڵ و فه‌زيله‌ت چاپ كرد، لە (2015) كتێبى (بوون و تێگه‌يشتن)ی چاپكرد، كتێبى (من و ئه‌ويتر) پێشەكییەك بۆ مێژووی پەیووەندییەكانی ئیسلام و رۆژئاوای لە (2016) چاپكردووە.

كاڵن لە (2011) وه‌ك ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئه‌ميندارى زانكۆى ئه‌حمه‌د يه‌سه‌وى دياريكرا، لە (2019) ه‌وه‌ له‌ زانكۆى ئيبن خه‌ڵدون وانه‌ ده‌لێته‌وه‌ به‌ خوێندكارانى پۆست گريجوه‌ى ده‌كات له‌ بوارى فه‌لسه‌فه‌ى ئيسلامدا. 

هه‌روه‌ها ئيبراهيم كاڵن له‌29ى ئايارى (2020) پڵه‌ى پرۆفيسۆرى به‌ده‌ستهێنا.

لە (2009) ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى وه‌ك به‌رپرسيار له‌ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ كارى كردووه‌، توانى ببێته‌ يه‌كه‌م ڕێكخه‌رى ديپلۆماسى گشتى سه‌رۆك وه‌زيران كه‌ لە (2010) دامه‌زرابوو.

لە (2012) پۆستى جێگرى ياريده‌ده‌رى سكرتێرى سه‌رۆكى وه‌زاره‌تى وه‌رگرتووه‌، له‌دواى ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كرا به‌ سه‌رۆك كۆمارى توركيا كاڵن وه‌ك جێگرى سكرتێرى گشتى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركياى پێسپێردرا.

كاڵن لە (2014) له‌لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ نازناوى باڵيۆزى پێدرا و وه‌ك وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا دياريكرا.

هه‌روه‌ها له‌ (2018) وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئاسايش و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و سه‌رۆكى ڕاوێژكارى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار كارى كردووه‌.

ئيبراهيم كاڵن، خێزانداره‌ و خاوه‌نى سێ منداڵه‌ به‌كه‌سێكى زيره‌ك و شاره‌زا ناسراوه‌ له‌ مێژووى سياسه‌تى توركيا..

سەرچاوە: ئیندیپێندنت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین