ئەردۆغان ئافرەتێك دەكات بە سەرۆكی بانكی ناوەندی تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری توركیا، د.حەفیزە غایە ئەركانی وەك سەرۆكی بانكی ناوەنی وڵاتەكەی دیاریی كرد، بەوەش دەبێتە یەكەم ئافرەت ئەو پۆستە وەربگرێت.

ئەمڕۆ هەینی (نۆی/حوزەیران/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا د.حەفیزەی وەك سەرۆكی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی دیاریكردووە.

بەمەش ئەركان دەبێتە یەكەم ئافرەت لە مێژووی توركیا سەرۆكایەتی بانكی ناوەندی بگرێتە ئەستۆ، پێشتر هیچ ئافرەتێك ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە.

بەگوێرەی راگەیاندنەكانی جیهان غایە بە بچووكترین مامۆستا ناودەبرێت، بە یەكێك لە كەسایەتییە كاریگەرییەكانی بواری ئابووری دادەنێرێت، دیاریكردنی بۆ ئەو پۆستە لەسەر پێشنیاری محەمەد شیمشەك بووە.

ئەركان لە (1982) لە ئیستەنبۆڵ لە دایك بووە، كۆلێژیی هەندەسەی پیشەسازی لە زانكۆی بۆسفۆڕ تەواوكردووە، پاشان چۆتە ئەمەریكا دكتۆرای لە بواری هەندەسەی دارایی لە زانكۆی برینتستۆن وەرگرتووە.

لە چەندین دامەزراوەی بەناوبانگی جیهانی كاری كردووە و خاوەنی چەندین بڕوانەی بەرزە، هەروەك لە پڕۆگرامی فێركاری لە بواری زانستی بەڕێوەبردن لە كۆلێژی هارڤارد بۆ كار و زانكۆی ستانفۆرد بۆ سەركردایەتی خوێندویەتی.

لە (2005) لە دامەزراوەی گۆڵدمان ساكسی ئەمەریكی بۆ خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرهێنان دەستی بەكار كردووە، ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بووە، لە (2014) لە چۆتە بانكی (فیرست ریپابلك) ماوەی هەشت ساڵ بەردەوام بووە.

هەروەها لە (2022) وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردنی لە كۆمپانیای تیڤانی ئەنكۆ كە بە گەورەترین كۆمپانیای ئەمەریكی تایبەت بە جوانكاری دادەندرێت، پێش ئەوەش  لە كۆمپانیای مارش ماكلینان بۆ راوێژكاری دارایی جیهانی كە لە چوارچێوەی (فۆرچن 500) كە گۆڤاری فۆرچنی تایبەت بە دیاریكردنی (500) كۆمپانیا لە ئەمەریكا دەری دەكات.

ئەركان خاوەنی ئەزموونە لە بواری كاری بانكی و وەبەرهێنان و بەڕێوەبردنی مەترسیەكان و تەكنەلۆژیا و داهێنانی دژمارەیی، هەروەك ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژكارییە بۆ بەشی كار و ئەندازیاری دارایی لە زانكۆی برینستون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین