خلووسى ئاكار، وەزیری پێشووی بەرگری توركیا توره‌ييه‌ تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوەی خلووسى ئاكار، وه‌زيرى پێشووی به‌رگريى توركیا و سوله‌يمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى و مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بوونە پەرلەمانتار، نووسەرێكی تورك ئاشكرای دەكات خلووصی ئاكار تووره‌بووه‌ گەیشتۆتە ئەوەی بیر لە بەشداری كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاكپارتی نەكات.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (11/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، سێدات بۆزكورت، نووسەری تورك سه‌باره‌ت به‌ گۆرانكارييه‌كان ده‌ڵێت، "ئه‌ردۆغان به‌ دوو قۆناغ له‌نێو پارته‌كه‌يدا گۆڕانكاری گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا، پێويسته‌ ئه‌مه‌ش بڵێين ئه‌م كاره‌ى زۆر به‌ هه‌ستيارييه‌وه‌ ئه‌نجامدا." 

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "هه‌ريه‌ك له‌ ئاكار و سۆيلو كه‌ له‌پۆسته‌كانيان لابردراون  له‌م گۆرانكارييانه‌زۆر توره‌ن، هه‌ربۆيه‌ش ئاكار له‌كاتى گۆرينه‌وه‌ى پۆسته‌كانيان به‌شكرا تووره‌ى زۆری له‌ رووخسارييه‌وه‌ دياربوو و هه‌ربۆيه‌ش ئه‌كار ئه‌م تووره‌ييه‌ى ده‌گۆرێت بۆ شێوه‌ى كرده‌وه‌ و له‌ په‌رله‌مان هيچ پۆستێك وه‌رناگرێت و زۆر كه‌م به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كات و ته‌نانه‌ت بير له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى گروپه‌كانى ئه‌كپارتيش نه‌كات." 

بۆز كورت جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "چونكه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ گه‌يشتبوو ئه‌مه‌ ته‌سفيه‌كردن بوو و لێره‌دا سۆيلو چونكه‌ پرۆفايڵى سياسى باڵاترى هه‌يه‌ و زياتر هه‌ڵوێستى سياسى ده‌بێت ئه‌گه‌ر چى له‌ په‌رله‌مان نه‌بێت به‌ڵام به‌دڵنيايى چاوه‌روان ده‌كات خۆى كانديد بكات بۆ پۆستى سه‌رۆكى شاره‌وانى."

 لە هەڵبژاردنی مانگی (14)ی ئایاری ئەمساڵ زۆرینەی وەزیرەكانی حكومەتی توركیا خۆیان كاندید كرد و لەسەر لیستی ئاكپارتی بوون بە پەرلەمانتار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین