وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌هۆى سوكايه‌تى كردن به‌ ئه‌ردۆغان باڵيۆزى سويسراى بانگهێشت كرد تورکیە

نوچەنێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌مرۆ ژان دانيال ڕوچ، باڵيۆزى سويسراى له‌ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد، به‌هۆى ئه‌و خۆپيشاندانه‌ى له‌شارى زيوريخ به‌رێوه‌چوو كه‌ سوكايه‌تيان به‌ سه‌رۆك كۆمارى توركيا كردبوو.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (15/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (TRT) بڵاويكرده‌وه‌، محه‌مه‌د كه‌مال بۆزاى، بريكارى وه‌زير و باڵيۆزى كاروبارى يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، به‌هۆى ئه‌و خۆپيشاندانه‌ى ئه‌نجامدراوه‌ له‌ شارى زيوريخ ئه‌مرۆ باڵيۆزى سويسرايان بانگهێشت كردووه‌، خۆپيشاندان سه‌رۆكى توركيايان كردبووه‌ ئامانج و لافيته‌يه‌كيان هه‌ڵواسيبوو وێنه‌ى ئه‌ردۆغانى تێدابوو چه‌كێكيش به‌رامبه‌رى دانرابوو.

له‌ ديداره‌كه‌دا توركيا به‌ باڵيۆزى سويسراى راگه‌ياندووه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆپيشاندانانه‌ به‌هيچ جۆرێك قوڵكراو نييه‌ كه‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌مانيان كردۆته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها توركيا هۆشدارى داوه‌ته‌ باڵيۆزى ئه‌و وڵاته‌ كه‌ به‌هيچ جۆرێك نابێت رێگه‌به‌م جۆره‌ كارە جاڕسكەرانە بدرێت، ده‌بێت به‌زووترين كات لێكۆلينه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ بكرێت وبزانرێت كێ له‌پشتى ئه‌م كارانه‌يه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین