لەسەر لێبرینی مووچە روونكردنەوە دەدرێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدان مووچەکانیان بەبێ لێبرین پێ بدرێت. لەو کاتەشدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووهتەوە کە مووچەی ئەم مانگەش بە لێبرن دەبێت، بۆ روونکردنەوەى ئهم بابهته ئەمرۆ شەممە سێی نیسان نوچەنێت پەیوەندی کرد بە محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی کرد لە لێدوانێكى تایبهت گووتی، "لێبرین لەبەر ئەوە بوو کە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی داهاتەکانی خۆی مووچەی دابەشدەکرد، بەڵام دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق و ئەگەر ئەو بەشەی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە بنێردرێت لێبرین نامێنێت و فەرمانبەران ١٠٠٪ مووچەی خۆیان وەردەگرن".
سهبارهت بهوهى چ كاتێك لێبڕینى مووچه له ههرێمى كوردستان نامێنێ، لە کۆتایی لێدوانهكهى محەمەد سەعدەدین، دووپاتی لەسەر ئەوە کردەوە هەر کات پارەی بەغدا بنێردرێت ئەوا مووچە بە رێژهى ١٠٠٪ دەدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment