بەرپرسانى هه‌ده‌په‌ داواده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى ڕێككه‌وتنى نوێ ئه‌نجام بدرێت تورکیە

نوچەنێت

فاتح ئاڵتايلى، ڕۆژنامه‌نووسى تورك له‌ وتارێكدا باس لەوە دەكات، لەو قۆناغەی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ل جه‌هه‌په‌ له‌ سياسه‌تدا له‌سه‌ر يه‌ك رێگەن به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ پاڵپشتيكردنى كليچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانی مبللەت هيچ شتێكيان قازانج نه‌كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌نێو هه‌ده‌په‌دان ژماره‌يان له‌ زيادبووندايه‌ كه ‌داواده‌كه‌ن دووباره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى ڕێك بكه‌ون چونكه‌ پێيان وايه‌ ڕێگاى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئۆجه‌ڵان و قه‌نديل له‌لاى حكوومه‌ته‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (22/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14 و 28)ى ئايار به‌رده‌وامه‌، ئاڵتاى له‌ وتارێكدا ئاماژه‌به‌ پشتيوانى كردنى هه‌ده‌په‌ بۆ كليچدارئۆغڵو ده‌كات و باس له‌وه‌ ده‌كات زۆرێك له‌ نێو هه‌ده‌په‌ بڕياريان گۆراوه‌ و نايانه‌وێت هه‌ده‌په‌ پاڵپشتى كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ بكه‌ن و ده‌يانه‌وێت دووباره‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى بكه‌ن.

فاتح ئاڵتايلى له‌ وتاره‌كه‌يدا ئاماژە بەوە دەكات، زۆرێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێن له‌پشتگيرى كردنى كليچدارئۆغڵو هيچمان قازانج نه‌كرد، ده‌يانه‌وێت هه‌ده‌په‌ دووباره‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى بكات چونكه‌ رێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى قه‌نديڵ و ئۆجه‌ڵان له‌لاى حكوومه‌ته‌.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌رۆكى توركيا ره‌خنه‌ى له‌ كليچدارئۆغڵو گرت و گوتى، "كه‌مال بێ (75) ساڵه‌ و (12)جار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆراوه‌، من پێشنيارت بۆده‌كه‌م له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى و بۆجارى (13 و 14) مه‌دۆرێ، ئه‌و شتانه‌ى ره‌خنه‌ى لێده‌گرى به‌قه‌ت من به‌رپرسيارى لێى."

هه‌روه‌ها له‌كابينه‌ى حكوومه‌ت ئه‌ردۆغان زۆر گۆرانكارى ئه‌نجامدا و ئاماژه‌ى به‌ گۆرانكارى نوێش كردووه‌ و هه‌ربۆيه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ده‌په‌ هه‌ست به‌ په‌شيمانى ده‌كه‌ن چاويان له‌ گۆرانكارييه‌كانى ئه‌ردۆغانه‌. 

لە هەڵبژاردنی رابردوو هەدەپە بەهۆی بەشداری لە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، بەشێك لە دەنگدەرانی ئەو پارتە وەك ناڕەزاییەك دەنگیان بە هەدەپە نەدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین