دانيشتنەكانى ئاستانە و كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان توركيا و سووريا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە چەند رۆژى رابردوو توركيا و سووريا لە ئاستانەى پايتەختى كازاخستان كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات بە نێوەندگيرى رووسيا و بەشدارى ئێران بەڕێوەچوو.

ماڵپەڕى مۆنيتۆر بڵاويكردەوە بوراك ئەككابر، جێگرى نوێى وەزيرى دەرەوەى توركيا  لەگەڵ هەريەك لە ميخائيل بۆگدانۆڤ، جێگرى وەزيرى دەرەوەى رووسيا و عەلى ئەسغەر حاجى، ياريدەرى وەزيرى دەرەوەى ئێران، ئەحمەد تۆما، بەرپرسى ئۆپۆزسيۆنى سووريا، كە لەلايەن سعووديە پاڵپشتى دەكرێت بەشدارى كۆبوونەوەكەى ئاستانەی كردووە، هەر لەو كۆبوونەوە گير بيدرسۆن، نوێنەرى نەتەوە يەكگرتووەكان و بەرپرسانى ئوردن و عێراق و لوبنان وەك چاودێر بەشداربوونەوە.

لەو كۆبوونەوە ئەيمەن سوسان، ياريدەرى وەزيرى دەرەوەى سووريا جەختى هەڵوێستى بەشارئەسەد سەرۆكى وڵاتەكەى كردۆتەوە، كە تاوەكوو هێزەكانى سووريا بە تەواوى لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا نەكشێنەوە، كە لە (9%) ئەو وڵاتە پێكدەهێنێت، ناكرێت پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا ئاسايى بكرێتەوە.

حەميد رەزا عەزيزى لە ئەندام لە پەيمانگەى ئەڵمانى بۆ كاروبارى نێودەوڵەتى ئاماژە بەوە دەكات، بەگەڕانەوەى بۆ ناو كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى بەشار ئەسەد هەست بە ئاسوودەيى دەكات، سەرەڕاى فشارەكانى كرملين بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا، بەڵام گەڕانەوەى سووریا بۆ كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى، بۆتە پاڵنەرێك كە بە چارەسەرى مامناوەند رازى نەبێت.

لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، “بەڵام بەشار ئەسەد پێويستى زۆرى بەو نەرمييە هەیە، وڵاتانى كەنداويش بە سەركردايەتى سعووديە دەيانەوێت، سەرۆكى سووريا پشتبەستنى بە ئێران كەمتر بكاتەوە، ئەوەش يارمەتيدەر دەبێت لەگەڵ ئەنقەرە خزمەت بەو ئامانجە بكات، ئەوە جگە لەوەی بە تێپەڕينى كات دەبێتە كەمكردنەوەى بوونى توركيا لە سووريا."

سەبارەت بە بەشدارى نێردەى نەتەوە يەكگرتوووەكان عەزيزى پێى وايە، خواستى نەتەوە يەكگرتووەكان ئەوەيە كە بەشدار بێت لە پڕۆسەى ئاشتى سووریا، ئەگەر تەنيا بە ئاڕاستەكردنى دانووستاندنەكان بەرەو بڕيارى (2254)یش بێت، كە داوا دەكات لە رێگەى گفتوگۆ كۆتايى بە ململانێى سووريا بهێندرێت.

سەبارەت بە بەشدارى نەتەوە يەكگرتووەكان بيدرسۆن ئاماژە بەوە دەكات، لەو قۆناغەى ئێستا ئاشتەوايى گشتگير نايەتەدى، ئەو بەرنامەيەشى كە پێداويستييەكانى گەلى سووريا لە پلەى يەكەم دادەنێت لە شوێنى خۆيەتى. 

نوێنەرى نەوتەوە يەكگرتووەكان بۆ سووريا ئاماژە  بەوە دەش دەكات، ئەو دوو وڵاتە سەرەكييە عەرەبە بەرژەوەندى بەهێزيان لە كاركردن لەگەڵ نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ ئەو پرسە هەيە، تێكەڵاوبوونيشيان دەرفەتێكە پێويستە بيقۆزنەوە.

سەبارەت بە رووسياش كۆبوونەوەى چوارقۆڵى سووريا و توركيا و رووسيا ئێران بۆ دياريكردنى رێڕەوى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى ئەنقەرە و ديمەشق گرنگترە لە گفتوگۆكانى ماوەى ئەو دوو رۆژە.

لاى خۆشيەوە بۆگدانۆڤ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو پڕۆسەيە يەكلاكردنەوەيەكى گرنگە، ماوەى (12) پرسەكان لەسەر يەك كەڵەكەبووە، لە مانگى ئاياريش ليژنەى وەزيرانى دەرەوەى هەر چوار وڵات لە مۆسكۆ كۆبوونەوە.

عەزيزى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، توركيا و رووسيا لە پێناو ئامانجێكى رووكەشانە دەستيان بە گفتوگۆكان كردووە، كە كۆتاييهێنان بە ململانێكانى سووريا بووە، بەڵام ماوەى (12) ساڵە بەردەوامە، ئامانجێكى ترى راستەقينە هەيە كە ئيدارەدانى ناكۆكييەكانە لە سووريا.

ئەو پسپۆڕە گوتيشى، "ئەو سێ وڵاتە دەيانەوێت لەگەڵ سازشكردنى توركيا لە كۆنتڕۆڵكردنى خاكى سووريا كە سوننە و ئۆپۆزسيۆنى ئەسەد تێيدا باڵادەستن، ئەو سێ وڵاتە دەيانەوێت هەژموونى خۆيان لەو ناوچانە بەهێز بكەن جگە لە پارێزگەى ئيدليب لە باكوورى رۆژئاوا، كە هەيئەى تەحريرى شام كۆنتڕۆڵيان كردووە، لە ليستى توندڕەوى سوننەى هەندێك وڵاتى رۆژئاوايە.

ئەگەرى بەهێز ئەوەيە هەر رێككەوتنێكى نێوان سووريا و توركيا كاريگەرى لەسەر ناوچە كوردييەكان دەبێت، كە ئەمەريكا لە رێگەى ئۆپراسيۆنە تايبەتەكان پارێزگارى لێ دەكات، لەبەرانبەر كشانەوەىى پارێزگارى توركيا لە دەستەى شام، جگەلەوەش توركيا دەيەوێت نزيكەى چوار مليۆن پەنابەرى سوورى بگەڕێنەوە شوێنەكانى خۆيان.

بەگوێرەى قسەكانى عەزيزى هەريەك لەو دوو ئامانجە واقيعى دەرناكەون، هەيئەى تەحرير رۆڵى گرنگى لە دوورخستنەوەى سووريەكان لە توركيا هەبوو، كاتێك سوپاى سووريا هێرشى فراوانى كردە سەر ئيدليب، گرووپە جيهادييەكان هيچ پاڵنەرێكيان بۆ ئەوە نەبوو، هەروەك شتێكى تريش هەيە رەجەب تەيب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكان كارى پێيەتى ئەويش گەڕانەوەى ئاوارەكانى سووريايە. 

بۆيە بە تێگەيشتنى عەزيزى دانيشتانەكانى ئاستانە ئێستا ئامانج و ئەركى خۆى تێپەڕاندووە، چۆتە شوێك ئێران و رووسيا تێيدا هەوڵدەدەن پەيوەندييەكانى سووريا و توركيا ئاسايى بكەنەوە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین