وەزیری پێشووی شارەوانی توركیا: پێويسته‌ ئيمامئۆغڵو كورسى سه‌رۆكايه‌تى جه‌هه‌په‌ وەربگرێت تورکیە

نوچەنێت

ئه‌حمه‌د تان، وه‌زيرى پێشووى گه‌شت و گوزارى توركياو رۆژنامه‌نووس له‌ نامه‌يه‌كدا پێشنيارێك بۆ ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆك ده‌كات و ده‌ڵێت، “له‌م چركەساته‌ به‌دواوه‌ جه‌هه‌په‌ كانديدێكى تر نادۆزێته‌وه‌ بۆ هێزه‌ گونجاو بێت، چونكه‌ ناتوانن هيچ كه‌سێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌‌ نزيك بێت له‌ هێزى ئیمامئۆغلۆ."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (25/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌حمه‌ت تان، وه‌زيرى پێشووى گه‌شت و گوزارى توركيا له‌نامه‌يه‌كدا ئاماژه‌ به‌ كانديدبوونى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئەسته‌نبۆڵ كرد و گوتی‌، "ئه‌گه‌ر ئيمامئۆغڵو له‌ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆى ساڵى (2024)ى توركيا خۆى كانديدكا و زۆرينه‌ى ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت، لێره‌دا به‌دڵنيايى رێگاى بوون به‌ سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ مسۆگه‌ر ده‌كات و ئه‌مه‌ش سه‌ڵامه‌ترين رێگايه‌ بۆ ئه‌م حزبه‌." 

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆنگره‌ى جه‌هه‌په‌ ئاماژەی بەوەش كرد، كليچدارئۆغڵو ته‌نيا ده‌توانێت له‌نێو كه‌سانى توندوتيژى حزبه‌كه‌ى له‌ كۆنگره‌ به‌ سه‌رۆك ده‌ربچێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا توركيا پێويستى به‌ سه‌ركرده‌يه‌ك هه‌يه‌ بۆ رزگاربوونى جه‌هه‌په‌ و وڵات له‌م بارودۆخه‌.

تان پێشنيارى كانديدبوون بۆ ئيمامئۆغڵوده‌كات جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێموايه‌ به‌هۆى ئه‌و ململانێيه‌ى ناوحزبه‌كه‌ت كاتت له‌ده‌ست ده‌ده‌يت، هه‌ربۆيه‌ ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په‌ له‌گه‌ڵ كانديدێكى تر بچێته‌ نێو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆ به‌دڵنيايى ئاينده‌ى سياسى تۆ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسى و هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌يت به‌رامبه‌ر به‌خۆت و خه‌ڵكى ئەسته‌نبۆڵ. 

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵ بە یەكێك لە سەركردە گەنجەكانی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) دادەندرێت، پێشتریش لە كێبڕكێی شارەوانییەكان پۆستی سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵی لە ئاكپارتی بردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین