ئەمەریكا بەدوای چارەنووسی گرووپی ڤاگنەرە لە ئەفریقیا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

دوای سەرەهەڵدانی ناكۆكییەكانی نێوان گرووپی ڤاگنەر و سوپای رووسیا، سەبارەت بە چارەنووسی چەكدارانی ئەو گرووپە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بەرپرسانی ئەمەریكا لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەرییە كورتمەوداكانی ئەو رێكخراوە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا دەكات.

دوای ئەوەی یەڤگینی بریگۆژن، سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر لە سوپای رووسیا هەڵگرایەوە چەكدارەكانی لە سنوورەكانی ئۆكراینا بەرەو مۆسكۆ ئاڕاستەیان گۆڕی نزیكەی (200) كیلۆمەتر  مابوو بگەنە ناو پایتەختی رووسیا، ئەو هەنگاوەی ڤاگنەر جیهانی تووشی شۆك كرد.

بەرپرسانی سیاسەتی ئەمەریكا ئەو میلیشیا چەكدارانە بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتباردەكەن، لە (2018) لە سوپای ئەمەریكا لە سووریا راستەوخۆ لەگەڵ  ئەو گرووپە شەڕی چەكداری رووی دا.

بەشێك لە بەرپرسانی ئەمەریكا دەیانەوێت سوود لە ڤاگنەر وەربگرن.

سەبارەت بە ئەگەرەكانی ئەمەریكا گفتوگۆی لەسەر دەكات، چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی دەڵێت، "یەكێك لەو ئەگەرانەی ئامادەسازیی بۆ دەكرێت ئامادەكردنی بەرپرسانی وڵاتانی ئەفریقیایە، لەدوای كشانەوەی بریگۆژین چەكدارانی ئەو گرووپە لەماوەیەكی كورد چوونە ریزەكانی سووپای رووسیا ئەوە كێشەیەك روودەدان، زۆربەی ئەو وڵاتانە كاتێكدا داوایان لە چەكدارانی ڤاگنەر كردووە، داواكە بۆ هێزی رووسیان نەبوو، ئەوەش وایكردووە هەندێك لە سەركردەی وڵاتانی ئەفریقیا تووشی دڵەڕاوكێی توندبن، بەرانبەر نەیارە ناوخۆییەكان، چونكە چوونی گۆڕینی ئاراستەی ڤاگنەر بەرەو مۆسكۆ مەترسیەكانیان زیاتر دەكات.

تێكدانی سەقامگیری

سەرەڕای ئەوەی گرووپی ڤاگنەر بەشێكی فەرمی نییە لە سوپای رووسیا، بەڵام بۆ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا بەشێكی گرنگە، چونكە دەتوانێت لە رێگەی ڤاگنەرەوە سیاسەتە لەپیشەنەكانی دەرەوەی بەهێز بكات، هەبوونی ڤاگنەر بەشێك دەبێتە لە هەبوونی رووسیا، بەرپرسێكی كرملینیش رایگەیاند، "ئەو گرووپە بە تەواوی لە بودجەی دەوڵەت پاڵپشتی دەكرێت."

گرووپی ڤاگنەر هەزاران چەكداری لە ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكردۆتەوە، بە درێژایی ساڵانی رابردوو لە وڵاتانی مالی و كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست و لیبیا  چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام داوە، لە جەنگی ئۆكراینا رۆڵی سەرەكی هەبووە، چەندین جەنگی خوێناوی دژ بە هێزەكانی ئۆكراینا كردووە.

ژەنەڕاڵ پارتیك رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (بنتاگۆن) رەتی كردەوە هیچ پێشبینییەك سەبارەت بە چارەنووسی ڤاگنەر بكات، بەڵام سەركۆنەی هەڵسوكەوتەكانی ئەو گروپەی لە ئەفریقیا و شوێنەكانی تر كرد.

ئەمەریكا ترسی لە بەهێزبوونی رووسیا لە ئەفریقیا هەیە

رایدەر لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەبوونی ئەو گرووپە لەو ناوچانە كاریگەری لەسەر سەقامگیری دەبێت، بە دڵنیاییەوە هەڕەشەیەكیشە، لەبەر ئەو هۆیەش وەك رێكخراوێكی تاوانكاری دەرەوەی ئەو سنوورانە دەستنیشان كراوە.

لە لایەكی ترەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە دەزگا راگەیاندنەكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، چالاكییەكانی گرووپی ڤاگنەر لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. 

سەبارەت بەو لێدوانەی لاڤرۆڤ ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا دەڵێت، "ئەمەریكا چاودێری بەرەو پێشچوونەكان دەكەین، بۆ ئەوەی بزانین وڵاتانی ئەفریقیا بڕوا بەو بەڵێنانە دەكەن."

لە چەند رۆژی رابردوو بریگۆژین، بەرەنگاری هێزەكانی پۆتین بۆوە، كە لەژێر فەرمانی سەركردایەتی وەزارەتی بەرگری بوون، لەدوای ئەو هەگەڕانەوە سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، پابەند دەبێت بەو بەڵێنەی بۆ گواستنەوەی چەكدارانی ڤاگنەر بۆ بلارووسیا داویەتی، یاخود گرێبەستی سەربازی فەرمی واژۆ بكەن، یاخود بگەڕێنەوە بۆ ناو كەس و كاریان.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكیەش لەو بارەیەوە دەڵێت، زۆرێك پشت دەبەستن بە چارەنووسی یەڤگینی بریگۆژین و ئاستی ئەو هەژموونەی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەفریقیا پارێزگاری لێ دەكات.

مایكڵ مۆلرۆلی، بەرپرسێكی باڵای پێشوو لە پنتاگۆن دەڵێت، لەگەڵ دەركەوانی رووداوەكانی سەرەتای ئەو هەفتەیە ئەگەر هەیە ڤاگنەر لە ئەفریقیا زیانی بەربكەوێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەكەشیان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كەوا هەڵوێستی حكومەتی ئەمەریكا جێگر نییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر هەیە ڤاگنەر لەو وڵاتە ببێتە هەڕەشە، چونكە ئەوان خەریك بوو لە رووسیا كودەتا بەسەر حكومەتی وڵاتەكەیان بكەن.

بەرپرسێكی تری ئەمەریكی ئاماژە بەوە دەكات، سەرەڕای مەترسیە روونەكانی گرووپی ڤانگەر بەڵام دەرفەتێكیش هەیە بۆ ئەوەی سوود لە هەڵگەڕانەوەی ئەو گرووپە وەربگیرێت، چونكە گۆڕینی لەناكاوی ئاڕاستەی ڤاگنەر بەرەو مۆسكۆ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەكی لەبەردەم نەبوو شایەنی باسكردن بێت، ئەوەش بووە بەهێزبوونی ناوبانگی كە سەر دەكێشێت بۆ ئەوەی كاری زیاتر لە ئەفریقیا بكات.

بەڵام بەرپرسی دووەمی ئەمەریكی پێی وایە ڤاگنەر مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە دەكات كە توندن، ئەوەش بۆ برەودان بەخۆیان كارێكی زۆرباشە.

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین