یەکەمین ئاماری لەسێدارەدان لە ساڵی نوێ لە ئێران تۆمار کرا ئێران

نوچه‌نێت

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران هەواڵی لە سێدارەدانی لانیکەم سێ هاووڵاتییان لە زیندانی ئورمیە بڵاو کردەوە. محەمەد کەریم مەحمودی، ئەحەد حەبیب وەند و سادق مەحی ئەو سێ کەسەن کە بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دراون.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چواری نیسان ، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ یەکەمین ئاماری تۆمارکراوی لە سێدارەدان لە ساڵی نوێی هەتاوی لە ئێراندا تۆمار كراوه‌. 
پێشتر ئاژانسی هەواڵی هرانا (تۆڕی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران) ڕایگەیاندبوو لە ماوەی یەک ساڵدا (سەرەتای شوباتی ٢٠٢٠ تا سەرەتای شوباتی ٢٠٢١) لانیکەم ٢٣٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دران و ٩٥ کەسی تریش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا.

زیاتر لە ٧٠٪ی ئەو کەسانە بە نهێنی لە سێدارە دراون.

چەند مانگ پێش ئێستا فیدراسیۆنی جیهانیی کۆمەڵانی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بە وردی باسی لە کەڵکوەرگرتنی بەربڵاو لە سێدارە وەک سزای تاوانباران کردبوو و لەو بارەوە نووسیبووی "ئێران لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا دوای وڵاتی چین هەمیشە زیاترین ڕێژەی لە سیدارەدانی هەبووە و زیاتر لە هەموو وڵاتێک منداڵانی لە سێدارە داوە و لەو بوارەدا پلەی یەکەمدایە".

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بەرگری لە سزای لە سێدارەدان دەکەن و بە سزایەکی ڕەوای دادەنێن.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین