قەتەر سوود لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و توركیا وەردەگرێت شیکاری ئابوری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

بۆ ئاسانكارى لە جێبەجێكردنى پڕۆژەى رەوانەكردنى گازى قەتەر بۆ ئەوروپا لە رێگەى توريكا و عێراق حكومەتى ئەو وڵاتە سوود لەو پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئێران و توركيا وەردەگرێت.

قەتەر لە خەونى گەياندنى گازەكەى لە رێگەى عێراقەوە توركیا لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا نزيك دەبێتەوە، بەر لە هەڵگيرسانى جەنگى ناوخۆيى سووریا دیمەشق ئامانجى سەرەكى قەتەر بوو، بەڵام دواتر پاڵپشتى راستەوخۆى گرووپە چەكدارەكانی لە جەنگى ئەو وڵاتە ئاڵان كرد.

لەو كاتەوەى تەميم بن حەمەد ئال سانى، ميرى قەتەر سەردانى بەغداى كرد بەپرسانى وەزارەتى نەوتى عێراق دەڵێن، “ئەو لێكۆڵينەوانەى پەيوەست بە راكێشانى هێڵى گاز بۆ عێراق لە رووى مادى و تەكنيكيەوە ئەگەرى جێبەجێكردنيان بە خێراترين كات هەيە."

هێڵى گازى قەتەرى بۆ ئەوروپا دەبێتە جێگرەى گازى رووسى لە داهاتوو، ئەوەش وادەكات چيتر ئەوروپا پێويستى بە گازى رووسيا نەمێنێت، هەر ئەوەشە وایكردووە وڵاتانى ئەوروپا بەو ئاڕاستەن  جەخت لەسەر ئەوە بكەنەوە، چيتر گرەو لەسەر رووسيا نەكەن، هەروەك قەتەر خۆى لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا رێكخستۆتەوە بۆ ئەوەى لە رێگەى توركياوە پێشوازى لە هەنگاوى رەوانەكردنى گازى قەتەر لە رێگەى هێڵى توركيا دەكات.

زيرغام ماليكى، ئەندامى ليژنەى نەوت و گاز و سامانە سروشتييەكان لە پەرلەمانى عێراق رايگەياند، عێراق لەو وڵاتانەيە ناوەندێكى گرنگە تايبەت بە دروستكردن و بونيادنانەوە و پێكەوە بەستانەوە بەتايبەت لە بوارى وزە و خاوەن دارايى.

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەموو ئەو وڵاتانەى پڕۆژەيەكى لەو جۆرە بونياد دەنێنن، داواى هاوكارى لە كۆپانيا گەورەكانى جيهان دەكەن، كە زۆربەى ئەو وڵاتانەى ئێستا خاوەن گەشەى ئابوورين داواى هاوكاريان لەو كۆپانيايانە كردووە، عێراقیش بەهۆى پێگەكەى دەتوانێت بۆ هەر پڕۆژەيەك چ لەبوارى گواستنەوەى گازى سرووشتى بێت ياخود پڕۆژە ئابوورييەكانى تر بێت، داواى هاوكارى لەو كۆمپانيانە بكات.

چاودێرانى سياسى پێيان وايە، ئەگەرى بەهێز ئەوەى هێڵى گازى قەتەرى قۆناغى يەكەم و پڕبايەختر بێت لە لايەنى دابينكردنى سەرچاوەكان بۆ پڕۆژەى رێگەى پەرەپێدان كە عێراق هيواخوازە ئەو پڕۆژەيە بەندەرەكانى بەسرە بە بەندەرى جيهانى توركى لە رێگەى هێڵى وشكانى و ئاسانى و هێڵى نەوت و گاز ببەستێتەوە.

هەروەك ئەو رێگەيە دەبێتە سەرچاوەيەكى گەورەى گواستنەوە (ترانزێت) هەروەك تێچووى بارهەڵگەرە دەرياييەكانى پێويستيان بە پەڕينەوەيە لە رێگەى كەناڵى سوێس دابين دەكات،دەستبەرى گەيشتنى كەلوپەل و هەناردە لە رێگەى تۆڕە راستەوخۆكانى ئەوروپاش دەكات.

زوهرە بەجارى، سەرۆكى ليژنەى گواستنە و پەيوەندييەكان لە پەرلەمانى عێراق رايگەياند، ئێستا كۆپانيەكى راوێژكارى كە تايبەت بە لێكۆڵينەوە لە سوودە ئابوورييەكانى پڕۆژەى رێگەى گەشە، پێشنيارى دروستكردنى ئەو رێگەيەى كردووە، جەختيشى لەسەر ئەوە كردەوە، پرسى گواستنەوەى گاز يەكێك دەبێت لەو پڕۆژەيە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى باسى لەوە كرد، عێراق توانا و رووبەرى هەيە، بۆ ئەوەى ئەو رێگەيە شارى پيشەسازى و نيشتەجێكردن و چەند شتێكى ترى جياواز لەخۆى بگرێت، هەروەك وەزارەتى نەوتيش پشكى لەو رێگەيە دەبێت.

قەتەر هەوڵدەدات گازەكەى بۆ بەندەرەكانى بەسڕە بگوازێتەوە، لەوێوە لە رێگەى بۆڕيى عێراق رەوانەى توركیای بكات لەوێشەوە بیگەیێندرێتەوە ئەوروپا، لە پاڵ ئەو هەنگاوانە دەوحە بەو هەنگاوەى دەيەوێت خۆى لە دروستكردنى هێڵى وشكانى لە رێگەى سعووديە دووربخاتەوە.

ئەو پڕۆژەيە لە دەستپێكى پلانەكەى پەيوەست بە ژێرخانى نزيك بۆتەوە، كە يەكەم بەرهەمى ئەو رێككەوتنانەيە كە عێراق لە كاتى سەردانى شێخ تەميم لە مانگى رابردوو بۆ بەغدا واژۆى كردووە. 

كۆمپانياى (قەتەر بۆ وزە) لە مانگى رابردوو رێككەوتنێكى بۆ بەشدارى بە پشكى لە (25%) لە پڕۆژەى پەرەپێدانى گاز (GGIP) بە هەماهەنگى لەگەڵ تۆتاڵ ئينێرجى فەرەنسى واژۆكردووە، بەو ئامانجەى پەرە بە وەبەرهێنانى لە كەرتى گازى عێراق باشكردنى كارەبا بدەن.

لەكۆتايى مانگى رابردوو قەتەر لەپاڵ چەندين وڵاتى تر بەشدارى لەو كۆنگرەيە كرد كە عێراق پڕۆژەى رێگەى پەرەپێدانى راگەياند، كە تێچووەكەى نزيكەى (17) مليار دۆلارە، بە درێژايى هەزار (200) كيلۆمەتر رێگە لەناو عێراقە.

بەرپرسانى عێراق ئاماژە بەوە دەكەن لە كاتى لە ميانەى سەردانى شێخ تەميم بۆ عێراق باسيان لە پرسى كارەبا و رێگە و بان كردووە، هەروەك گەيشتوونەتە رێككەوتن بۆ دروستكردنى كۆمپانيايەكى نەوتى هاوبەش لە بوارى پاڵاوگە، ئەوە جگە لە رێككەوتنەكانى هێنانى نەوتى خام و گازى شل بۆ عێراق.

محەمەد شيياع السودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ ميرى قەتەر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، دەوحە يەكێكە لە هاوپەيمانە بەهێزەكانمان لەو ناوچەيە، دەرفەتى ئابوورى و كاركردن لەبەردەستە، كە كۆمپانياكانى ئەو وڵاتە لە چوارچێوەى پڕۆژەكانمان لە بوارى ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوازى و پڕۆژەى ژێرخان كار بكەن. 

سەبارەت بە رێككەوتنەكانى هەردوولا شێخ تەميم لە كۆنگرە رۆژنامەوانييەكەى ئاماژەى بەوە دركد، ژمارەيەك رێككەوتن لە بوارى كەرتى تايبەت واژۆكراوە، كە بوارەكانى وەك وزە و كارەبا و پەرەپێدانى شارى نوێى نيشتەجێبوون و هوتێل و بەرێوەبردنى نەخۆشخانەكان قەتەر دەگرێتەوە. 

سەبارەت بە رێڕەوى هێڵى گواستنەوەش ئەگەر هەيە چەندين پڕۆژە لەگەڵ هاوتەريب لەگەڵ ئەو رێڕەوە دروست بكرێت.

سەبارەت بە بڕى وەبەرهێنانى قەتەر لەو پڕۆژەيە، فادى شەمەڕى، راوێژكارى سياسى سەرۆك وەزيرانى عێراق جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، وەبەرهێنانى قەتەر لەو پڕرژەيە حەوت مليار دۆلارە، لەگەڵ دەستپێكردنى ئەو پڕۆژەيە بۆ ماوەى پێنج ساڵ دەخايەنێت، بۆيە چاوەڕوان دەكرێت لە (2028) تەواو بێت. 

سەرچاوە: عەرەبی لەندەنی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین