ئەردۆغان و بایدن گفتوگۆیان لەسەر وەرگرتنی سوید لە ناتۆ كرد تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێك كرد، بایدن دڵنیایی داوەتە سەرۆكی توركیا دۆسیەی فڕۆكەی (ئێف 16) لەگەڵ وەرگرتنی سوید لە ناتۆ تێكەڵ ناكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە (نۆی/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە سەرۆكایەتی توركیا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، رەجەب تەیب ئەرۆدغان و جۆ بایدن بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێكی پەیوەست بە هەردوو وڵات و ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ كردووە. 

ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، توركیا بە جددی دەیەوێت ببێت بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، هەروەك داواشی لە سەركردەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد، پاڵپشتییەكی روون و بەهێز لە وەرگرتنی توركیا لە یەكێتی ءئەوروپا بكەن.

بەگوێرەیی راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی ئەردۆغان داوای كردووە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پەیامێكی روون و بەهێز بدەنە توركیا بۆ پاڵپشتیان لە رێگەی هاوپەیمانی ناتۆ.

دەربارەی وەرگرتنی سوید لە ناتۆ لە بەشێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بایدن دڵنیایی داوەتە ئەردۆغان، دۆسیەی فڕۆكەی (ئێف 16) بە وەرگرتنی سوید لە ناتۆ نابەسترێتەوە. 

لە بەشێكی تری ئەو راگەیێندراوە هاتووە، هەردوو سەرۆك رێككەوتن لە پەراوێزی لوتكەی وڵاتانی ناتۆ كۆبنەوە، گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بكەن.

زیاتر لە ساڵێكە سوید و ئۆكراینا داوای ئەندامبوون لە ناتۆتیان كردووە، توركیا بە بیانووی داڵدەدانی لایەنگرانی پەكەكە و گولەن رێگە نادات سوید ببێتە ئەندام لەو رێكخراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین