قەیرانی ئابووری توركیا لە رۆژئاوا نزیك دەخاتەوە تورکیە

نوچەنێت

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی باس لەوە دەكات، ئەنقەرە بە ئامانجی بەدەستهێنانی دەستكەوتی ئابووریی و وەبەرهێنان هەوڵدەدات لە وڵاتانی رۆژئاوا نزیك بێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/تەمووز/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وەرگرتنی سوید لە ناتۆ لەدوای ئەندابوونی توركیایە لە یەكێتی ئەوروپا، یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری هاوپەیمانی ناتۆ راگەیاند، سەرۆك كۆماری توركیا رەزامەندی دەربڕیووە لە نزیكترین كات پڕۆژەی وەرگرتنی ستۆكهۆڵم لە ناتۆ رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەكات.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاماژە بەوە دەكات ئەو هەنگاوەی ئەردۆغان لە لایەن ئەندامانی ناتۆوە  پێشوازی گەرمی لێ كرا، چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەنگاوە چەند بڕیارێكی بە ئامانجی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەنقەرە و رۆژئاوا بەدواوە بێت.

سەبارەت بەو بڕیارەی توركیا موڕاد تاش، سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەی ئەمنی لە ناوەندی سیتا لە ئەنقەرە كە دامەزراوەیەكی فیكریە و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ حكومەتی توركیا هەیە ئاماژە بەوە دەكان، ئێمە دەچینە قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی توركیا و رۆژئاوا.

رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكات تا ئێستاش ئەو گومانانە بەردەوامە، ئایا ئەردۆغان ئەوە گۆڕانێكی گەورەیە لە سیاسەتی دەرەوەی توركیا، یاخود تەنیا رێككەوتنێكی سیاسییە لە بەرژەوەندی راستەوخۆی توركیایە، ئەو گۆڕانە لە كاتێدایە توركیا هەوڵدەدات متمانەی وەبەرهێنەرانی بیانی بەدەست بهێنێتەوە، كە لە كاتی قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپاش رایگەیاندووە، گۆڕانی هەڵوێستی توركیا سەبارەت بە سوید رووبەرێكی كاركردن لە زۆر بوار دەكاتەوە. ئەو بەرپرسە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە هەمووشتێك لای ئەردۆغان پەیوەستە بە ئابووری، رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كورتهێنان لە پێنج ماگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتۆتە (37) ملیار و (700) هەزار دۆلار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین