ئه‌ردۆغان: 52 ساڵه‌ توركيا له‌به‌رده‌م ده‌رگاى يه‌كێتى ئه‌وروپا چاوه‌روانه‌ هه‌نگاوى ئه‌رێنى بنێت تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى لووتكه‌ى ناتۆ لێرە بەدواوە چاوه‌روان ده‌كه‌ين سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر داواكارييه‌كانى توركيا هه‌نگاوى ئه‌رێنى بنێن، چونكه‌ 52 ساڵه‌ توركيا چاوه‌روانه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگاى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ى ببێته‌ ئه‌ندام.

هه‌ينى (14/ته‌ممووز/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆكى توركيا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام بوونى وڵاته‌كه‌ى له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، ئێمه‌ چاوه‌روانى وه‌ڵامێكين به‌رانبه‌ر به‌داواكارييه‌كانمان له‌ لايه‌نه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌گشتى كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌نجامدا و پێمان راگه‌ياندن له‌مه‌و به‌دوا چاوه‌روانى هه‌نگاوى ئه‌رێنين به‌رامبه‌ر به‌توركيا كه‌ 52 ساڵه‌ چاوه‌روانه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگاى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ بوون به‌ئه‌ندام.

ئەردۆغان سه‌باره‌ت به‌ كۆبوو‌نه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى يۆنان گوتى، ئێمه‌ دوو وڵاتى دراوسێين، نامانه‌وێت پرۆسه‌كانى نێوانمان به‌م شێوه‌يه‌ بروات و سه‌رۆكى يۆنان سه‌ركه‌وتنێكى نوێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست هێنا ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ربۆيه‌ش وه‌ك دوو سه‌ركرده‌ى سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوى ئه‌رێنى له‌په‌يوه‌ندييه‌كانمان بنێين.

ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ى قسه‌كانيشيدا رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى من زياتر ده‌مه‌وێت بابه‌ته‌كانى رۆژئاواى تراس و كێشه‌كانى  پرسى موفتييه‌كانه‌ ده‌مانه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌ زاڵ بين، هه‌ربۆيه‌ش له‌مه‌وبه‌دوا به‌دواداچوون بۆكێشه‌كان ده‌كه‌ين  له‌رێگه‌ى باڵيۆزه‌كانمان  له‌دواى ئه‌وانيش سه‌ركرده‌كان كۆده‌بينه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێويستبێت هه‌نگاوى بۆ ده‌نێين. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین