ئیسرائیل له‌ هه‌ڵوێسته‌كانى بایدن نیگه‌رانه‌ ئێران

نوچه‌نێت

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و لەوانە ڕۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە بەرەبەرەی کۆبوونەوەی فیێنا کە بڕیارە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوە بچێت، جێگای نیگەرانییە.


ئەمڕۆ دووشەممه‌ پێنجی نیسان، ماڵپەڕی "ئێران ئینتێرنەشناڵ" ڕایگەیاند بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، سەبارەت بە گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بێ هیچ ئاماژەیەک بۆ گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەدا دەربڕیوە. 
پێشتر ڕۆبێرت مالی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی PBS وتبووی ئامانج لە کۆبوونەوەی فیێنا ئەوەیە کە ئاشکرا بێت کە ئێران و ئەمریکا دەبێ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی چی بکەن، هەروەها وتبووى بە باشی لەوە ئاگادارە کە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئێران بۆ ئەو ڕێککەوتنە گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە. 
هەروەها ڕۆبێرت مالی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا ئەمریکا ئامادەیە نزیکەی ١٥٠٠ گەمارۆ کە ئیدارەی ترەمپ بەسەر ئێران دایسەپاندوون هەڵبوەشێنێتەوە وتی: "ئێمە پێویستە بە وردی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو گەمارۆیانە بکەین بۆ ئەوەی بزانین پێویستە چی بکەین کە ئێران سوود لە مافەکانی خۆی بە پێێ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە وەربگرێت". 
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل وەک وڵامێک بۆ ئەو لێداوانە وتی: ئەگەر ئەوە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت، ئێمە نیگەرانی خۆمان دەدەبڕین. 
بڕیارە سبەینێ سێ شەم ٦ی نیسان کۆبوونەوەیەک لە ڤیێنا دەربارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا بەڕێوە بچێت.
بەرپرسانی ئیسرائیلی لەو بڕوایەدان، ئیدارەی بایدن هیوایەکی ئەتۆی بە گفتوگۆکانی ئەمجارە نییە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی ئەو کۆبوونەوە ناکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین