توركیا و سعوودیە راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە تورکیە

نوچەنێت

دوای سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و شاندیكی باڵا بۆ سعوودییە و كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، راگەیندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، تێیدا جەخت لەسەر هاوئاهەنگیان لەسەر چەندین بوار دەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی شاندیی بڵای ئەنقەرە و ریاز لە راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە لە بەشێكی ئەو راگەیێندراوە هاتووە، هەردوو وڵات جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، دەست بكرێت بە تەواوكردنی رێكارەكانی كاراكردنی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی سعوودیە ــ توركیا و كاركردن لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە و دەستپێشخەرییە هاوبەشەكان و جێبەجێكردنیان لە چوارچێوەی ئەو ئەنجوومەنە.

دەربارەی بوارە كارە هاوبەشەكانیش لە راگەیێندراوەكە هاتووە، لە بواری ئابووریی و بازرگانیی و بەرهێنان كاری هاوبەش دەكەین، هەردوو وڵات رووبەڕووی ئاڵگەرییە ئابوورییەكان دەبنەوە، لەگەڵ بەرەوپێشبردنی كەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان، ئامانجیش لەو كارانە رەخساندنی دەرفەتی ئابوورییە لە ژمارەیەك كەرت، كە جێگەی بایەخی هەردوولایە.

لە بواری وزە هەردوو وڵات ئاماژە بە بایەخی سەقامگیری بازاڕی وزەی جیهانی دەكەن، لەم بارەیەوەش توركیا پێشوازی لە پاڵپشتی سعوودیە بۆ جێگیركردنی بازاڕی وزەی جیهان دەكات، كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی بەرهەمێنێنەر و بەكاربەر دەكات و دەبێتە هۆی گەشەی بەردەوام. 

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، لە بواری وزەی نوێ و بەستنەوەی كارەبای هەردوو وڵات و كارەبای سعوودیە بە توركیا و ئەوروپا هەنگاویان ناوە، هەروەها جەختیشیان لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوئاهەنگی لە بواری وزە و گۆڕینەوەی زانیاریی و ئەزموون بۆ بەرەوپێشبردنی بواری هایدۆرۆجینی پاك و جێگیركردنی هاوئاهەنگی بۆ بەهێزكردنی سوود لە بواری سەرچاوە خۆجێیەكانی هەردوو وڵات وەدەگرن، ئەوانەش هاوكار دەبن بۆ وزە و چالاكییەكانی.

بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوە، ئەنقەرە و ریاز هاوئاهەنگی هاوبەشیان لە بواری كەرتی پیشەسازیی و سامانی ژێر زەوی بەهێز دەكەن، هەروەك پێشوازیش لە هەنگاوی فراوانكردنی كەرتی تایبەت لە هەردوو وڵات لە رێگەی وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ و پیشەسازی خواردن دەكەن، رێكیشكەوتن لەسەر بەردەوامی هاوكاریان لە بواری ژینگە و ئاو و كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، خواستی ئەوەیان هەیە هاوئاهەنگیان لە بواری پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیا و ئابووری ژمارەیی و داهێنان و ناسا بەهێز بكەن، هەروەها جەخت لەسەر كاراكردن و بەهێزكردنی هاوئاهەنگی هاوبەش لەبواری گواستنە و خزمەتگوزاری جیاوازی لۆجستی و زیادكردنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوو وڵات بكەنەوە.

سەبارەت بە لایەنی بەرگریی ئاسایش، لە راگەیێندراوەكە هاتووە، كار لەسەر بەهێزكردنی هەماهەنگی لەبوارەكانی بەرگری و پیشەسازی سەربازیی و كاراكردنی رێككەوتنە واژۆكراوەكانی نێوانیان لەو بوارە دەكەن، بە جۆرێك خزمەت بە هەردوو وڵات بكات لە رێگەی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە و جیهان، هەروەك رێككەوتن لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموون لەو بوارە، كە رێككەوتنەكەیان بواری گوتاری رق و توندوتیژی بەهەموو جۆر و شێوەكانی، هەروەها لەبەرانبەردا كلتووری میانڕەوی و یەكترقبووڵكردن بڵاوبكەنەوە. 

هەروەك هەردوو وڵات پێشوازیان لە بەهێزكردنی كەرتی گەشتیاری نێوانیان كرد، لە بەشێكی تری ئەو راگەیێندراوە هەنگاو دەنێنن بۆ بەهێزكردنی هاوئاهەنگی لە بواری زانستی وبەروەردەیی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین