هۆڵندا مەرج بەسەر توركيا دەسەپێنێت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

حكومەتى هۆڵندا داواى لە پەرلەمانى وڵاتەكەى كرد، قەدەغەى چەكفرۆشتن لەسەر توركيا و چەند وڵاتێكى تر هەڵبگرن، بەڵێنيشى داوە چاودێرى چەكەكان بكات لە ململانێكانى سووريا بەكار نەهێنێت.

ماڵپەڕى (ميدل ئيست ئاى) بڵاويكردەوە، هەفتەتەى رابردوو حكومەتى هۆڵندا پەيامێكى ئاڕاستەى پەرلەمانى وڵاتەكەى كردووە، كە تێيدا هاتووە لە پێناو چاكسازيى لە چوارچێوەى كۆتوبەندەكانى سەر هەناردەى چەك دەستبەجێ بە تەواوى كۆتوبەندەكان هەڵگرن. 

بەگوێرەى ئەو سەرچاوانەى كە بۆ ئەو ماڵپەڕە قسەيان كردووە، ئەو هەڵوێستەى حكومەتى هۆڵندى لەدواى گۆڕانى هەڵوێستى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركياوە دێت، كە لە هەفتەى رابردوو بەڵێنى بە ناتۆ دا پڕۆژە ياساى وەرگرتنى سويد لە ناتۆ رەوانەى پەرلەمانى وڵاتەكەى بكات. 

پێشتر ئەردۆغان بەربەستى لەبەردەم ستۆكهۆڵم بۆ وەرگرتنی لە رێكخراوی ناتۆ دروست كردبوو، ئەوەش بە پاساوى مەترسى ئەمنى و پەيوەست بە بەرەنگاربوونەوەى هێزە كوردييەكان و راگرتنى فرۆشتنى چەك بوو بە حكومەتى توركيا.

لە (2019) بەهۆى هێرشەكانى سوپاى توركيا بۆ سەر باكوورى سووريا هۆڵندا و وڵاتانى ترى ئەوروپا كۆتوبەنديان خستەسەر پێدانى چەك بە ئەنقەرە. 

لە (2021) حكومەتى هۆڵندا بەشێك لە كۆتوبەندەكانى لەسەر فرۆشتنى چەك هەڵگرت، دواتريش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، دەبێت توركيا بيسەلمێنێت كە ئەو چەكانە لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا بەكارناهێنێت.

راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات حكومەتى هۆڵندە لە (2018) رێگەى بە فرشتنى چەك بە توركيا نەداوە، ئەوەش لەسەر بنەماى هەڵوێستى هاوبەش لەگەڵ وڵاتانى ئەندام لە يەكێتى ئەوروپا بەهۆى هەبوونى مەترسى روون رەتيان كردەوە، چەك بۆ توركيا رەوانە بكەن، هۆكارەكەشى ئەوەبوو بۆ پێشێلكارى ياسايى مرۆيى نێودەوڵەتى بەكار دێت. 

چەكە قەدەغەكراوەكان پێكهاتوو لە هێليكۆپتەرى سەربازى و چەندين ئامێرى ترى سەربازى كە بۆ كارى شەوانە بەكار دەهات.

سەبارەت بە پاساوى ئەو داواكاريەش حكومەتى هۆڵندە لە نامەكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پاڵنەرى سەرەكى لە لادانى قەدەغەكردنى ئەو بڕيارە، پاڵپشت بەو ياسايەيە كە هۆڵندا بەشێكە لە پەيماننامەى فەڕەنسى ــ ئەڵمانى بۆ كۆرنتڕۆڵكردنى هەناردەى پيشەسازيى بەرگرى، كە چوارچێوەيەكى هاوبەشى بۆ چاسەركردنى پرسى رەوانەكردنى چەك بۆ وڵاتانى سێيەم بە شێوەيەكى باشتر لەخۆى گرتووە. 

بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە فەڕەنسا بە هاوبەشى لەگەڵ ئەڵمانيا بۆ وڵاتانى سێيەم دەنێرێت، كە ئەڵمانيا سزاى بەسەر سەپاندن، بەرلين رێگە لەو گرێبەستانە ناگرێت، كە ئەڵمانيا كەمتر لە (20%) پشكى تێدا هەيە.  

لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتى هۆڵندا جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، چاودێرى رەوانەكردنى چەكەكانى دەكات بۆ توركيا و سعووديە و ئيمارات، بۆ ئەوەى لە ململانێكانى سووريا، ياخود يەمەن بەكار نەيەت.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین