وەزیری بازرگانی ئیمارات: ئەبوزەبی و ئەنقەرە له‌م ساڵدا برەوى زیاترین بە په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانییەکانیان داوە شیکاری ئابوری

نوچەنێت

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

تانى بن ئه‌حمه‌د ئاڵ زێيوودى، وه‌زيرى دەوڵەت  بۆ كاروبارى بازرگانى ده‌ره‌وه‌ى ئيمارات رايگه‌ياند، توركيا يه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ زۆر به‌خێراى په‌يوه‌نديى نێوانمان بەرەوپێش چووە، رێككەوتنكمان بە به‌هاى (50) مليار و (700) مليۆن دۆلار واژۆكردووه‌.

وه‌زيرى ئيمارات بۆ بازرگانى ده‌ره‌وه‌ رايگه‌ياند، ئيمارات تاوه‌كو ئه‌مرۆ بۆته‌ وڵاتێك كه‌ زۆر به‌خێرايى په‌يوه‌ندييه‌كانى په‌ره‌يسه‌ندووه‌، ئێمه‌ وه‌ك ئيمارات توركيا وه‌ك هاوبه‌شێكى ستراتيژى و ئابوورى و بازرگانى زۆر گرينگ سه‌يرده‌كه‌ين.

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى بازرگانى كرد كه‌ هه‌ريه‌ك له‌ وڵاتى سعوديه‌ و ئيمارات و قه‌ته‌ر به‌شداربوون كه‌ له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ئابووريه‌كانى ده‌ره‌وه‌ رێكخرابوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هۆتێڵێكى ئيمارات له‌ ئه‌بووزه‌بى به‌رێوه‌چوو.

جگه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ كۆڕبه‌ندى بازرگانى ئيمارات و توركيا وه‌زيرى دارايى توركيا و وه‌زيرى بازرگانى و وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆجيا و وه‌زيرى وزه‌ و سامانه‌ سروشتيه‌كانى توركيا و چه‌ندين بازرگان و به‌ڵێنده‌ر و به‌تايبه‌ت له‌ كه‌رتى خانوبه‌ره‌ و پيشه‌سازى و كشتوكاڵ و خۆراك و بانك به‌شداریان تێیدا كرد.

زێيوودى له‌كۆتايى كۆربه‌نده‌كه‌ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، له‌دواى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى ئه‌مرۆ واژۆمان كرد ده‌رفه‌تى نوێيى زۆر بۆ هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونى په‌يوه‌ندنى نێوانمان، رێككه‌وتنى زۆرمان كردووه‌ له‌گه‌ڵ توركيا بۆ به‌ده‌ستهێنانى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش، به‌هۆى ئه‌م رێككه‌وتنانه‌ ده‌توانين بگه‌ينه‌ خاڵێكى هاوبه‌شى ستراتيژى له‌نێوان توركيا و ئيمارات جگه‌ له‌ ده‌ستكه‌وتى نه‌وتى قه‌باره‌ى بازرگانى ده‌ره‌كى هه‌ردوو وڵات (18) مليار دۆلاره‌." 

 زێيوودى داوايه‌ك له‌ بازرگانانى توركيا ده‌كات و دەڵێت، "ئێمه‌ ديدێكى ئه‌رێنيمان به‌رامبه‌ر به‌ بازرگانانى توركيا هه‌يه‌، هه‌ربۆيه‌ش لێره‌دا ده‌مه‌وێت بانگهێشتى وڵاته‌كه‌مانيان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاوبه‌شى بتوانين له‌ گه‌شه‌سه‌ندنى وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام بين، چونكه‌ دڵنيام ده‌توانين وه‌به‌رهێنان و هاوكارى هاوبه‌شى زياترى يه‌كتر بكه‌ين." 

وەزیری بازرگانی توركیا ئاماژەی بەوەش كرد، به‌م هه‌نگاوانه‌ش ده‌توانين له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست گه‌شه‌ى هاوبه‌ش به‌ده‌ست بێنين، له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا هاوبه‌شى زۆر گرينگ هه‌يه‌ و هه‌ردوو وڵات كاريگه‌رى زۆر باشيان هه‌يه‌ و ده‌توانين ئه‌م كاريگه‌رييانه‌ له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تيدا له‌ هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌موو بوارێك  ببينين، به‌تايبه‌ت له‌ بوارى ئابوورى و سياسى. ئه‌مرۆ پێكه‌وه‌ ڕێككه‌وتنمان واژۆكرد به‌ به‌هاى (50) مليار و (700) ملیۆن دۆلار و هيواخوازم ئه‌م رێككه‌وتنانه‌ سوودى هه‌بێت بۆ هاوڵاتيانى هه‌ردوو وڵات." 

سەرچاوە: ماڵپەڕی T24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین