توركیا و چین پەرە بە پیشەسازیى سەربازیی هاوبەش دەدەن
نوچەنێت
وەرگێڕان: دنیا ئەحمەد
بڕیارە له‌م كۆتاييانه‌دا توركيا له‌بوارى پيشه‌سازى به‌رگرى ناوخۆدا پێشكه‌وتنێكى پێشچاوى به‌ده‌سنهێناوه‌و هه‌وڵده‌دات سه‌رنجى هه‌موو جيهان بۆلاى خۆى رابكێشـت، رۆژنامه‌ى هۆنگ كۆنگ سه‌باره‌ت به پلانى چين له توركيا رايگه‌ياند، ده‌يانه‌ويت ده‌ستكه‌وتى زياتر له‌م وڵاته به‌ده‌ستبێنن .
توركيا به‌رده‌وامه له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پيشه‌سازى به‌رگرى و سه‌رنجى زۆربه‌ى وڵاتانى بۆخۆى راكێشاوه، له كاتێكدا توركيا زۆر به‌خێرايى ده‌ستى كردووه به وه‌به‌رهێنانى به‌رهه‌مى ناوخۆيى و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى و سەقاڵی فرۆشتنى چه‌كه به‌وڵاتان به‌مه‌ش پێگەیەكی به‌رچاوى له بازاڕى فرۆشتنى چه‌ك به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر بۆيه‌ش پەكین ئاگادارى ئه‌و رۆڵەی توركيا كه له‌دواى ئه‌مه‌ريكايه كه خاوه‌نى گه‌وره‌ترين ئابوورى جيهانه، رۆژنامه‌ى (ساوس چاينا مۆرنينگ پۆست) ئاماژه‌ى به پلانى چين كردووه له توركيا رايگه‌ياندووه، چين زۆر به وردى چاودێرى به‌رهه‌مهێنانى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا ده‌كات چونكه يه‌كێكه له ئه‌ندامه دياره‌كانى ناتۆ و هه‌ربۆيه‌ش به‌مه‌به‌ستى زيادكردنى پشكى بازاره‌كانيان ده‌يان كۆمپانياى چينى به‌شدارى له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا ده‌كه‌ن كه برياره له‌م مانگه‌دا له ئه‌سته‌مبۆڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و پێشانگايه‌ى توركيا چوار رۆژ ده‌خايه‌نێت و به‌پێى زانياريه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌يه به‌رپرسێكى چينى كه ناوى نه‌هێنراوه رايگه‌ياندووه، كه حه‌فتاو چوار كۆمپانياى به‌رگرى چينى به‌شدارده‌بن.
سەبارەت بەو هەوڵانەی چین، ژۆو چێنمينگ، توێژه‌ر له دامه‌زراوه‌ى بيركردنه‌وه‌ى سه‌ربازى زانست و ته‌كنه‌لۆژياى يوان وانگ دەڵێت، “ئه‌نقه‌ره ئاماده‌يه ته‌كنه‌لۆژيا بۆ فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانه‌كان بگوازته‌وه وه پێشوازى له‌م هه‌نگاوه‌شى ده‌كات.”
ئه‌و شاره‌زايه‌ی چينين ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌نقه‌ره ئاره‌زوو ده‌كات ته‌كنه‌لۆژياى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى بگوازێته‌وه چونكه ده‌يه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه ببێته يارمه‌تى ده‌ر بۆ نوێكردنه‌وه‌ى فرۆكه‌ى بايكارى (TB2) و بگاته ئاستى تواناى فرۆكه‌ى جه‌نگييه‌كانى چينى.
سۆنگ ژۆنگپينگى، ڕاهێنه‌ر له سوپاى ڕزگاريخوازى چينى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، جگه له فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى چين ده‌توانێت له‌گه‌ل توركيا بۆ به‌رهه‌مهێنانى موشه‌كه فره هه‌ڵدانى مووشه‌كى تاكتيكى و سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانیش كار بكات.
ژۆنگپينگى ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو، چين ده‌توانێت سوود له پێگه‌ى توركيا وه‌ربگرێت بۆ فراوانكردنى بازارى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێك و ده‌ستكه‌وێكى ئه‌رێنى بۆ هه‌ردوو وڵات چونكه توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه و توانيويه‌تى له رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆجيا و زيادكردنى چه‌كى ناوخۆيى به‌مه‌ش په‌كين پشكى بازارى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى زياد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێموايه توركيا سيسته‌مى چه‌كى به‌رهه‌مى خۆى به‌وڵاتانى ناتۆ نافرۆشێت، ته‌نيا به وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ناتۆ و وڵاتانى لايه‌نى سێيه‌م ده‌فرۆشێت هه‌ربۆيه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌يركه‌ين توركيا فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان به ئۆكراينا ده‌فرۆشێت.
نى لێكسيۆنگ، شرۆڤه‌كارى سه‌ربازى له زانگۆى شه‌نگه‌ها به‌م رۆژنامه‌ى راگه‌ياندووه، توركيا وه‌ك ياريزانێكى سه‌ركه‌وتوو له كێبركێى وڵاته زڵهێزه‌كان يارى ده‌كات، هه‌موو جيهانيش ده‌بينێت ئه‌نقه‌ره چۆن سوود له شه‌ڕى به‌رده‌وامى ئۆكراينا وه‌رده‌گرێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی حوڕیەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment