شازده‌هه‌مين پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى پيشه‌سازى به‌رگرى له‌ئيسته‌مبۆڵ كرايه‌وه
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
سه‌رۆكى توركيا له‌لێدوانێكدا له پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، "پێموايه له‌مساڵدا رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى پێشه‌نگايه‌كه‌مان زياتر ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رێژه‌ى مليۆنان دۆلار رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتان واژۆ ده‌كه‌ين، له‌م پێشانگايه‌دا ئه‌مرۆ به‌رهه‌مه‌كانى پيشه‌سازى به‌رگرى نمايش ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى نوێ داده‌مه‌زرێنين."
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا چوارچێوەی به‌شداريكردنى شازده‌هه‌مين پێشانگاى نێوده‌وله‌تى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا له‌په‌يامێكدا رايگه‌ياند، له‌م ساڵانه‌ى كۆتايى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا چيرۆكێكى سه‌ركه‌وتنى تۆماركردووه و كه هه‌موو جيهان به‌سه‌رساميه‌وه چاوى دەكات، كه‌رتى پيشه‌سازى به‌رگرى به‌هۆى زريپۆش و بۆب و موشه‌ك و سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى و هه‌موو جۆره چه‌ك و سيسته‌مى ڕاداره‌كانى له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان تاقيكردۆته‌وه بۆيه‌ش به‌هاى خۆى سه‌ڵماندووه.
سەرۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به پێداويسته‌كانى به‌رهه‌مى ناوخۆ ئاماژەی بەوەكرد، توركيا له‌توانايدايه هه‌موو پێداويستيه‌كانى دابين بكات وه‌ك ئۆتۆمبێلى وشكانى و ئاسمانى و ده‌ريايى به به‌رهه‌مه‌كانى خۆمان، توركيا فرۆكه جه‌نگى ناوخۆيى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى نمايش كردووه ناومان ناوه (كان) ئه‌م پرۆسه‌يه‌ش ده‌مانه‌وێت هه‌نگا و به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشوه‌ببه‌ين و (850) پرۆژه‌ى جياواز جێبه‌جێده‌كه‌ين و ده‌مانه‌وێت شوێن په‌نجه‌ى خۆمان له پيشه‌سازى به‌رگرى جيهان به‌جێبهێڵين.
سه‌رۆكى توركيا راشيگه‌ياند، توركيا يه‌كێكه له‌و (10) وڵاتانه‌ى له‌توانايدايه كه‌شتى جه‌نگى خۆى دروستبكات و هه‌نارده‌ى وڵاتانى تريش بكات هه‌روه‌ها سێيه‌مين وڵاتى پێشه‌نگين له بوارى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان و فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى چه‌كدار، ئێمه فرۆكه‌ى جه‌نگى كزڵ ئێلمامان گه‌ياندۆته ڕه‌هه‌ندێكى جياواز و يه‌كه‌م كه‌شتى جيهانى هێزى ده‌ريايمان به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى له پيشه‌سازى به‌رگريدا رايگه‌ياند، ساڵى رابردوو توانيمان هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌مان بگه‌ينه چوار مليار و (400) مليۆن دۆلار، له‌م ساڵدا له‌سه‌ره‌تاى شه‌ش مانگى يه‌كه‌م توانيمان هه‌نارده‌كردن بۆ دوو مليار و (378) مليۆن دۆلار به‌رزگه‌ينه‌وه ئه‌مه‌ش ئاستێكى پێوانه‌ييه به‌ده‌ستمان هێناوه، ئامانجمانه تاوه‌كو كۆتايى ئه‌م ساڵ بگه‌ينه شەش مليار دۆلار و ده‌مانه‌وێت ئه‌م ژماره‌يه‌ش تێپه‌رێنين.
سه‌باره‌ت سه‌ردان و رێككه‌وتنه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى سه‌رۆكى توركيا گوتى، هه‌فته‌ى رابردوو له كه‌نداو توانيمان زۆر ترين گرێبه‌ستى هه‌نارده‌كردن له به‌رهه‌مه‌كانى پيشه‌سازى به‌رگرى واژۆ بكه‌ين ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه له مێژووى وڵاته‌كه‌مان، ئامانجى ئێمه ته‌نيا به‌ده‌ستهێنانى داهات نييه و نامانه‌وێت ته‌نيا به‌رهه‌مه‌كانمان بفرۆشين و ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنى هه‌ميشه‌يى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان واژۆكه‌ين هه‌ربۆيه‌ش زۆر دڵخۆشين به‌وه‌ى توانيومانه زانيارى و ئه‌زموونى وڵاته‌كه‌مان پێشكه‌شى هاوبه‌شه‌كانمان بكه‌ين. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو كۆمپانياكانمان ده‌خوازم كه توانيويانه نوێترين به‌رهه‌م له بواره‌كانى وشكانى و ده‌ريايى و فرۆكه‌وانى وئاسمانى و پاڵپشتى ڵۆجستى و ئاسايشدا نمايش بكه‌ن و هيواخوازم پيشه‌سازى به‌رگرى نێوده‌وڵه‌تى وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌مداربێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕ ئەنادۆڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment