ئاورێك لە رابردوو پڕۆژەیەك بۆ داهاتووی توركیا
نوچەنێت
نووسینی: ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
ئه‌و قۆناغه‌ى له‌نێو توركيا و جيهاندا پێيدا تێدهپهرين رووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاسته‌نگ ده‌بينه‌وه، به‌ڵام ده‌رگاى چه‌ندين ده‌رفه‌تى نوێمان بۆ دەبێتەوە.
ئه‌وكاته‌ى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى مانگى ئايار دهرۆيشتين هيوايه‌كى زۆرم بۆ گۆرانكاريهكى گه‌وره‌ى ههميشهيى بۆ توركيايهكهمان هه‌بوو، ئه‌م خواستهشم تەنيا بۆ گۆرينى ئه‌م حكوومه‌ته شه‌كه‌ته نه‌بوو كه (21) ساڵه له‌ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵكوو بۆ ميلله‌ته‌كه‌م بوو كە له‌م (10) ساڵه‌ى رابردوو كه‌وتۆته نێو كێشه‌كانى جهمسهرگيرى و كێشه‌ى سياسى و قه‌يرانى ئابووريى و گرانى تێچووى ژيان و نادادپه‌روه‌رى، كە به‌ڕاستى بێزاربووه، هه‌ربۆيه‌ش وڵاتەکەم ئه‌و ويستهيان بۆ ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ چوونه ناو سه‌ده‌ى دووه‌مى كۆمارى توركيا سه‌ره‌تايه‌كى نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگادارى بابه‌تى گۆرانكارييە جياوازه‌كانى چينه‌كانى كۆمه‌ڵگه بووم و لێكۆلينه‌وه‌ى زۆرم لە بارەیانەوە كردبوو، منيش وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى كه لە كۆمه‌ڵگه‌كه‌م زۆر نزيكم، هه‌ربۆيه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى كه له‌ناخه‌وه گۆرانكارييان ده‌ويست له مه‌يدانه‌كه به‌شداربووم، له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ گه‌نج و پيرو ئافره‌ت و خانه‌نشين و بێكارو بازرگان و هونه‌رمه‌ندان و هه‌موو چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌يه‌كه‌وه خواستى خۆمان به شێوه‌ى جياواز بۆ ده‌ستپێكردنى گۆرانكارى له‌ده‌سه‌ڵات و ڕێگايه‌كى نوێ ده‌رده‌بڕى، ئه‌گه‌ر سه‌يرت بكردبايه دهتبينى هه‌ندێكيان به‌قسه و هه‌ندێكيان به چاوهكانيان و هه‌ندێكيان به هاواركردن و شه‌رمه‌وه پرۆژه‌يه‌كى باشيان ئاماده‌كردبوو، بهدڵسۆزييهوه گۆرانكارييان له ده‌سه‌ڵات ده‌ويست بۆ ئه‌وه‌ى دووباره متمانه بهكۆمهڵگه ببهخشنەوە.
چى ڕوويدا، وه‌ك ئۆپۆزسيۆن نه‌مانتوانى ئه‌م داواكاريى بۆ گۆڕانكارى بگوازينه‌وه بۆ پێشه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له خواستى كۆمه‌ڵگە بۆ نوێبوونه‌وه‌و گۆرانكارى دواكهوتين. ئێمه ئه‌م كۆمهڵگەيه ماندووهمان راده‌ستى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كرد كه لەو كاتەدا بۆ وڵاتەکەمان زياتر ستهمكارتربووه.
ناچارين له قۆناغى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى سياسه‌تێك كه ئه‌م كۆمهڵگەيهى خواستى گۆرانكارى هه‌يه بهديبهێنين وانه له هه‌ڵه‌كانمان وه‌رگرين، بۆ ئه‌مه‌ش پێويسته ده‌ستب به نزيكبوونهوهيهكى نوێ و زمانێكى نوێ و كاديرانى نوێ و رێكخراوى نوێ كه‌ين، به‌كورتى پێويستى به سياسه‌تێكى نوێ هه‌يه، به‌ڵام ده‌بێت به سياسه‌تێكى ئازا‌و بێگه‌ڕانه‌وه له‌م تونێله تاريكه دهربازبين و ده‌توانين به‌و ويستهشمان بگه‌ين به‌ئامانجى دامه‌زرێنه‌رى كۆماره‌كه‌مان.
پهيامهكهمان له ساڵى (2019) وه‌رگرت
ئێمه په‌يامى گۆرانكارى ريشه‌يى سه‌ره‌تا له سه‌ركردايه‌تى مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بۆ بناغه‌ى كۆماريمان بينيوه، له‌م رۆژگاره‌ى ئێستاماندا بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه تاريكهى كه‌وا تێكهوتووين و بۆ ئه‌وه‌ى له رابردوو به‌جێى بهێڵين پێويستمان به ئيراده‌يه‌كى به‌هێزه، ته‌نيا پێويسته باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ميلله‌ته‌كه‌مان پێكه‌وه ئاينده‌يه‌كى راستگۆيانه و ژيرانه و بوێرانه بونياد بنێنين، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆيى ساڵى (2019) ميلله‌ته‌كه‌مان په‌يامى كۆنكرێتى به‌ئێمه‌دا و گوتيان "يهڵا ده‌ست به گۆرانكارى بكه‌ين" ئێمه‌ش ئه‌م پهيامهمان وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ده‌ستمان به جووڵه‌كرد، وه‌ك ئۆپۆزسيۆن توانيمان ده‌سه‌ڵاتى ناوخۆى گه‌وره‌ترين شاره‌كانى توركيا به‌ده‌ست بهێنين، ئه‌مجاره‌ش ده‌توانين هه‌ڵبژاردنى ناوخۆ دووباره به‌ده‌ست بێنين و ده‌بێت سه‌ربكه‌وين و سهريشدهكهوين، هه‌ربۆيه‌ش داوا له هه‌موو هاووڵاتيان ده‌كه‌م كه بێزار و ماندووبونى خۆيان به‌لاوه بنێن و پێكه‌وه دهستبكهين به ڕێگايه‌كى نوێ بۆ بنياتنانى ئاينده‌ى وڵاتەکەمان.
له‌م نوسينهمدا ده‌مه‌وێت هه‌ندێك له تێبينييهكانم سه‌باره‌ت به‌م قۆناغه‌ى كه جيهان و توركيا به‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى ئێستا تێده‌په‌رن باس بكه‌م، هه‌ربۆيه‌ش له‌ئێستادا رووبه‌ڕووى چه‌ندين قۆناغى مه‌ترسى و ئاڵنگارییەکان بووينهوه، بۆيە باده‌ست به سهختييهكان بكه‌ين.
له‌سه‌ده‌ى نوێ‌دا له‌نێو سه‌ختى و ئاڵنگاریدا
دامه‌زراوه سياسييه نه‌رێنييه‌كان ناتوانن وه‌ڵامى پێداويستييه نوێكان بده‌نه‌وه، له زۆر وڵاتان به توركياشه‌وه رژێمى سياسى له گۆراندايه، هه‌ربۆيه‌ش عه‌قڵيه‌تى تاكڕه‌وى كه هه‌موو كات هه‌ره‌شه بووه بۆ به‌ها ديموكراسييه گشتگيرهكان به‌هێزتر ده‌بن، دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا به هۆى كۆڤيد 19 مليۆنان كه‌س به‌هۆيه‌وه مردن، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشيه نه‌يتوانى ژيان بووه‌ستێنێت و كه هيچ جياوازييه‌كى له نێوان ته‌مه‌ن و جۆرى خوێن نه‌ده‌كرد، به‌ڵام توانى گرينگى سياسى كۆمه‌ڵايه‌تييه به‌هێزه‌كان ئاشكرا بكات به‌ڵام له‌كۆتايى سه‌ده‌ى بيست له‌ياد كرا.
جيهان رووبه‌ڕووى قه‌يرانى ژينگه‌ى و گه‌رمبوون بۆته‌وه هه‌ربۆيه‌ش مرۆڤايه‌تى به كاره‌ساتى گه‌وره دووگيانه، شارێكى وه‌ك ئەسته‌نبۆڵ به‌هۆى بێ بهرنامهيى مه‌ترسى وشكه‌ساڵى و وێرانبوونى ناوچه‌كانى كشتوكاڵ و دارستانه‌كان تێكه‌ڵى قه‌يرانى كه‌شوهه‌وا بووه، له‌لايه‌كى تر ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاتان به‌هاوبه‌شى به‌رانبه‌ر ئه‌م قه‌يرانه كاريگه‌رييه‌كى به‌هێزيان نييه و ناتوانن په‌ره‌ى پێبده‌ن.
كۆچى به‌لێشاو هاوسه‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى تێكداوه كه هيچ رێگرييهكيان لێناكرێت و تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه رێوشوێنى كاريگه‌ر به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌رانى نارێك بگيرێت.
ئاڵۆزييه‌كانى ئابوورى هه‌موو جيهان له (2018) كۆتايى نه‌هات، له‌مه‌ش گرينگتر له ئه‌نجامى سياسه‌تێكى ئابوورى هه‌ڵه به‌هۆى زيادبوونى نايهكسانى داهات كه هيچ گرينگييهكى به داپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى نادات و بۆته هۆكارى قه‌رزارى و هه‌ژارى و بێ ماڵى و به‌دخۆراكى له وڵاتان و له توركياش سه‌ريهه‌ڵداوه.
سه‌ره‌ڕاى بارودۆخێكى سه‌خت چاوه‌روانى داهاتوويهكى گهشين
ئه‌و شه‌ڕه‌ى به داگيركارى رووسيا بۆسه‌ر ئۆكراينا ده‌ستي پێ كردووه، له‌راستى له‌دواى شه‌ڕى سارد ته‌نها قۆناغێكى له‌و گه‌رده‌لووله جيۆپۆليتيكييهى كه ئه‌زموونمان كرد له‌نێوان ركابه‌رايه‌تى چين و ئه‌مه‌ريكا دا، توركيا ئه‌ندامى هاوپه‌يمانى ناتۆيه هه‌وڵده‌دات خۆى له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجه نوێكان بگونجێنێت پێم وايه ئه‌مه به‌س نييه بۆئه‌وه‌ى پێشنيارێكى گشتگير بۆ جيهان بخاته‌ڕوو.
ئه‌مرۆ له مێژووى جيهاندا ئاگادارى گه‌وره‌ترين پێشكه‌وتنى تهكنهلۆژياين، ته‌كنه‌لۆژياى ديجيتاڵى گه‌يشتۆته قۆناغى زيره‌كى ده‌ستكرد، هه‌ربۆيه‌ش سه‌ركه‌وتن له ته‌كنه‌لۆژيا ده‌بێته باشتركردنى ژيان بۆيه ده‌بێت له سوودى مرۆڤايه‌تى به‌كار بهێنرێت.
سۆشيال ميديا ئاسانكارى بۆ گه‌يشتنى زانيارى بۆ هه‌موو تاكێك ده‌ره‌خسێنێت، سودى زۆرى بۆ كۆمه‌ڵگەش هه‌يه بۆ بهشداريكرن له سياسه‌ت و دروستكردنى په‌يوه‌ندى نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر.
هه‌ر بۆيه‌ش ئه‌و كێشانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسم كرد توركياش يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ئه‌زموونى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كێشانه‌ش ده‌رفه‌ته‌كه بۆ سه‌رمايه‌داره‌كان كه له‌به‌رده‌م ميللهتيان داناوه، به‌ڵام گه‌وره‌ترين سه‌رمايه‌ى ئێمه سه‌رچاوه مرۆييه گه‌نجه‌كانى توركيايه چونكه ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندن به سروشت و كلتوور‌و ئه‌زموونى مێژووى و بۆ داهێنان، گرينگترلهوه تواناى جيۆپۆله‌تيكى و ئيراده‌ى هه‌يه بۆ گۆرينى خۆى.
لێره‌دا له‌و نووسينهمدا به‌هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانه‌وه بۆ دامه‌زراندنى داهاتوويهكى رووناكتر ده‌مه‌وێت باس له بيروراكانم له‌سه‌ر سياسه‌تى نوێى پارته‌كه‌م بكه‌م.
گه‌شه‌كردن رووده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره ناوخۆييه‌كان
من وه‌ك يه‌كێك له‌سه‌رۆكى شاره‌وانى شاره گه‌وره‌كانى جيهان، ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه زۆر سه‌رنج راكێشه وبۆئهمرۆ پێويستيه‌كى گرينگه ڕێبازى ناوخۆيى و چاره‌سه‌رى ناوخۆيى و گه‌ڕانى ناوخۆيى و به‌شدارى ناخۆييه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رى ئازايانه‌و داهێنه‌رانه‌ى ده‌وێت له‌ناوخۆ و نيشتيمان، له‌دواى ئه‌وه‌ش له نيشتيمانه‌وه بۆ جيهان.
پێشنيارى ئه‌وه‌ده‌كه‌م پاراستنى سروشت به‌رانبه‌ر قه‌يرانه‌كانى ژينگه‌يى و پهيرهوكردنى سياسه‌تێكى پته‌و به‌رامبه‌ر به هه‌ژارى و لهباوهشگرتنى كۆمه‌ڵايه‌تى نه‌ك جهمسهرگيرى، پاراستنى كلتوور و مێژووى به‌بێ جياوازى، ده‌بێت سياسه‌تێكى ناوخۆى كاريگه‌ر كار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه بكرێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنج زياتر بده‌مه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بوومهلهرزهكانى داهاتووى ئه‌سته‌نبۆڵ، ده‌بێت به‌هاوكارى حكومه‌تى ناوه‌نديى و خۆجێىى پيلانێكى تۆكمه‌ى بۆ دابنێرێت، له‌دواى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى شەش شوبات كاره‌ساتى دووه‌م چاوه‌رێمان ده‌كات، ده‌توانين ئه‌و چاوهروانييه تێپهرێنين، به‌هاوكارى نه‌خشه ڕێگايه‌كى دياريكراو له‌ژێر ڕۆشنايى حيكمه‌ت و زانست له‌ئاستى ناوخۆى پيلانى بۆ دابنرێت، پێويسته پرسى گه‌شه‌پێدان به ستراتيژێكى نيشتيمانييه‌وه كارى پێبكرێت و سه‌رمايه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و مادى تێدا كۆبكرێته‌وه.
با سياسه‌ت و گه‌شه‌پێدان له ناوخۆدا دابمه‌زرێنين
زۆر ده‌مێكه له‌هه‌موو جيهان مۆدێلى باڵاده‌ستى ئابوورى لهگۆڕاندايه، له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا ده‌بێت گۆرانكارى له بنه‌ماى گه‌شه‌سه‌ندنى به‌رده‌وام له توركيا بونياد بنرێت، له‌به‌رانبه‌ر سروشتى ئابوورى و جيۆپۆلهتيكييهكاندا، بۆ ئه‌وه‌ى ئابووريهكى سه‌لامه‌ت برهخسێنين و پێويسته هه‌ر ئێستا سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى كاريگه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ين، به‌مه‌ش ده‌بێته چاره‌سه‌رى بنه‌ره‌تى بۆ نايهكسانى داهات له كۆمه‌ڵگەدا دابين دەكات، هه‌روه‌ها دەبێت ئه‌و ڕێبازانهى كه ڕه‌گ و ڕيشه‌ى ناوخۆيى به‌هێزيان ده‌كات پەيڕەو بكرێن.
له‌پرۆسه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌سته‌نبۆڵ دروشمى "ئه‌سته‌نبۆڵ هى تۆيه" بووه ڕێبازى بنه‌ره‌تى هه‌روه‌ها ئه‌و تێروانينه ئاماژه‌يه‌كه بۆ ئهستهنبۆڵيهكان كه خاوه‌نى هاوبه‌شى شارهكانيانن، ئه‌م هاوبهشيهش من و ئهستهنبۆڵيان له‌گه‌ڵ شاره‌وانى و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى تێكه‌ڵ به ئيداره‌ى شاره‌كه كردووە، له‌قۆناغى داهاتوو پێويسته ديموكراسى ناوخۆ بههێزبكەين له زۆربه‌ى بواره‌كانى ژيان و به شێوه‌ى جياواز په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه درووست بكەين.
به‌هێزكردنى حكومه‌تە خۆجێييەكان و به‌رێوه‌بردنى ديموكراسى ناوخۆيى كۆمه‌ڵگە رێك ده‌خاته‌وه به‌مه‌ش پرۆسه‌كه ده‌گاته چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و به‌شدارى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره ناوخۆييه‌كان هه‌ربۆيه‌ش تواناى كۆمه‌ڵگەكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌كان زياد ده‌كات.
من پێشنيارى دووباره دروستكردنه‌وه‌ى ڕێكخستنى سياسه‌تێكى نوێ ده‌كه‌م
ده‌بێت دان به‌مه دابنێم، سياسه‌تى ناوخۆ له‌ژێر سياسه‌تى نيشتيمانييه، پۆلى دووه‌م له پله‌به‌ندى دا مه‌يدانى سياسه‌ت نييه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وله‌ويه‌تى نيشتيمان و ناوخۆى پێويستى به كارلێكى ته‌ندروست هه‌يه.
ستراتيژى نيشتيمانى پێويسته له‌ناوخۆدا گه‌شه‌ى پێبدرێت، له‌وه‌ش گرينگتر پێويسته حكومه‌تى ناوه‌ند دەستوەرەنهدات و چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ته خۆجێيه‌كان دابمه‌زرێنێت، كە له‌لايه‌ن هاوولاتيانهوهش هه‌ڵبژێردرێن.
دووه‌ميان پێشنيارى دووباره دروستكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى سياسى ده‌كه‌م، ئه‌مه ڕوونه ڕێكخراوه‌كانى ئێستاى پارته سياسيه‌كان ناتوانن هه‌موو پێداويستيه‌كانى توركيا جێبه‌جێ بكه‌ن، چه‌ندين ساڵه كێشه‌ى ياساى پارته سياسيه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام حزبه‌كان تاوه‌كوو ئێستا نه‌يانتوانيوه خۆرێكخستنهوهى خۆيان بگۆرن و پارته سياسيه‌كان خه‌ريكه بچووك ده‌بنه‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندى ژنان و گه‌نجان بۆ حزبه‌كان رۆژ له‌دواى رۆژ له‌كه‌مبوونه‌وه دايه.
له‌لايه‌كيتر بارودۆخى پارته سياسيه‌كان به بارودۆخى حزبه‌كان ڕوون ناكرێته‌وه، له‌كاتێكدا رژێمى ئێستاى توركيا ئه‌و جهمسهرگيرييهى بۆ مانه‌وه‌ى خۆى دروستكردووه، چه‌ندين حزبيان وه‌كو بارمتە گرتووه ، ئه‌و حزبانه له كۆمه‌ڵناسى خه‌ياڵى و سياسه‌تى ناسنامه‌دا گيريان خواردووه هه‌ربۆيه‌ش پێويسته ياسا بۆ پارته سياسيه‌كان و كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ديموكراسى له‌ناو حزبه‌كان ديموكراسى بێت.
پێويسته پارتى دامه‌زرێنه‌رى توركيا و پارتى گه‌ڵى كۆماريخواز به‌شێوه‌يه‌كى ههميشهيى خۆى نوێبكاته‌وه ئه‌وكات به بونيادنانى ژيانێكى سياسى نوێ و ديموكراسى پێويسته، جه‌هه‌په له‌ژێر ڕۆشنايى بنه‌ما دامهزرێنهرهكانيدا پاشخانى مێژوويى و كه‌ره‌سته‌ى ئايدلۆژيا و سه‌رچاوه مرۆييه‌كانى هه‌يه، دروستكردنه‌وه‌ى سياسه‌تێكى نوێ په‌يوه‌نديه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ توێژى ڕێكخراويى و نارێكخراويى كۆمه‌ڵگەدا هه‌يه ئه‌مه‌ش به كرێكاران داده‌مه‌زرێت، من زۆر به‌دڵه‌وه باوه‌رم به‌مه هه‌يه.
سه‌ركردايه‌تى به‌هێز پێويستى به متمانه‌ى كۆمهڵگهيه
ئه‌و ژيانه سه‌خته‌ى ئه‌مرۆ پێكه‌وه به‌سه‌رى دهبهين پێويستى به سه‌ركردايه‌تييه‌كى به‌هێز هه‌يه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌شداريكردن به ئه‌قڵ و خه‌باتى هاوبه‌ش دەبێت، سه‌ركردايه‌تى به‌هێز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگە پێويستى به تواناى هاوسۆزى و دڵسۆزى هه‌يه، ده‌بێت هه‌ست به نيگه‌رانييه‌كانى كۆمه‌ڵگە بكات، ده‌بێت سهركرهى ديموكراسى كه‌سێك بێت لێپرسينه‌وه بكات و راستگۆبێت و كۆمه‌ڵگە تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت چاودێرى و وردبينى بۆ بكات.
سه‌ركرده‌ى ديموكراسى مافى ئه‌وه‌ى نييه وڵات و شاره‌وانى وئه‌و پارته‌ى سه‌ركردايه‌تى ده‌كات وه‌ك موڵكى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێيدراوه بۆماوه‌يه‌كى دياريكراو سودى لێدهبينێت و ده‌بێت بزانێت چۆن ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێده‌كات.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م ديموكراسى پێويستى به بوێرى سه‌ركردايه‌تى هه‌يه، له توركيا هه‌يه كێشه‌يه‌كى سه‌ره‌كى كه سه‌ده‌يه‌كه ناتوانين به‌شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك ئاستى كۆمه‌ڵايه‌تى دابمه‌زرێنين، زۆر گرينگه له‌مرۆدا ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت وڵات به‌رێوه‌ببه‌ن پێش هه‌موو شتيك بوێرانه مامه‌ڵه بۆ چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌ى هاووڵاتيان بكه‌ن كه هه‌ست به دوورخستنه‌وه ده‌كه‌ن، ئەوە پێويستى به چاره‌سه‌رى ههميشهيى هه‌يه به‌تايبه‌ت پرسى كورد و عه‌له‌وى ده‌بێت برينهكانيان سارێژ بكرێت ده‌بێت سه‌ركرده ئازا‌و بهئيرادهوه خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى يه‌كريزى وڵاته‌كه‌مان نيشانبدا، ئه‌م ئيرادهيهش پابه‌ندبوونه بۆ گۆرانكارى ڕيشه‌يى له توركيا.
به‌ره‌و خه‌ياڵێكى نوێى توركيا
له‌كۆتايى بابه‌ته‌كه‌م بيرۆكهكانم له‌گه‌ڵ ئێوه باسكرد كه ئه‌مرۆ توركيا پێويستى به ديدێكى نوێ بۆ داهاتوو هه‌يه، ئێمه له دامهزرێنهرهكانى كۆمارى توركيا تێده‌گه‌ين، به‌كۆ ده‌نگى كۆمه‌ڵايه‌تى بهبوێرانهوه گه‌شته نوێكه‌ى توركيا بونياد ده‌نێين، ئێمه توركيايهك دروست ده‌كه‌ين كه داهێنانه‌كان بدۆزێته‌وه خه‌ونه‌كانمان سنوردار ناكه‌ين، بەڵكوو له ئێستاوه به ئازادى خه‌ون بۆ ديزاينكردنى داهاتوويهكى نوێ ده‌بينين.
سەرچاوە: ماڵپەڕی Oksijen
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment