ڕۆڵى میت و موساد لە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و تەلئەبیب راپۆرت و شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

له‌دواى (2018) توركيا و ئيسرائيل به‌مه‌به‌ستى ئاسايكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشوه‌چوونى په‌يوه‌ندييه‌كانيان، له‌سه‌ر ئاستى باڵا لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێيان كرده‌وه‌، به‌وهۆيه‌ش هه‌ردوو وڵات بريارياندا باڵيۆزخانه‌يان له‌ وڵاته‌كانيان بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌دواى چه‌ندين ساڵ رۆڵى هاكان فيدان، وه‌زيرى ئێستای ده‌ره‌وه‌ى توكيا له‌ په‌يوه‌ندييه‌ هه‌واڵگرييه‌كانى توركيا و ئيسرائيل ئاشكرا ده‌بێت.

له‌نێوان ئيسرائيل و توركيا توانه‌وه‌ى بەستەڵەكەكان به‌رده‌وامه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا هه‌وڵى خۆى چڕكردۆته‌وه‌ بۆ برەودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌، له‌دواى ‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى ناتۆ و كه‌نداوى عه‌ره‌بى ده‌ستى كردووه‌ به‌ ميوانداریکردنى سه‌ركرده‌ دياره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست.

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشوازى له‌ مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكى فه‌له‌ستين كرد، بڕیارە پاش ماوەیەکى دیکە بنيامين ناتانياهۆ، سه‌رۆكى ئيسرائيل لەسەر داوای سەرۆكی توركیا ‌ئه‌نقه‌ره‌ بكات.

هه‌ردوو وڵات به‌هۆى په‌يوه‌ندييه‌ ديپلۆماسيه‌كانى نێوانيان‌ توانيان بۆ ئاستى باڵيۆزخانه‌ به‌رزبكه‌نه‌وه‌، هه‌ر ئەمەش وایکرد سه‌رۆكى ئيسرائيل بريارى دا سه‌ردانى توركيا بكات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش زۆر به‌روونى پێمان ده‌ڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا گه‌راوه‌ته‌وه‌ بارى ئاسايى خۆى وه‌ك پێش دروستبوونى گرژييه‌كان.

ئاسايیبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى هه‌ردوولا ده‌رفه‌تێكى زۆر بۆ لايه‌نه‌كان و ناوچه‌كه‌ ده‌ره‌خسێنێنت، هه‌ر به‌وهۆيه‌شەوە بنكه‌ى (MEE) كه‌شوێنه‌كه‌ى له‌ له‌نده‌نه‌ هه‌والێكى سه‌رنج راكێشى بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌پێى زانياره‌كانى كتێبى (ڕێكخراوى هه‌واڵگرى نيشتيمانى 1826-2023)كه‌ مێژوونوسى تورك پۆلات سافى نوسيويه‌تى، ده‌ركه‌وتووه‌ ميتى توركى پەیوەندییەکى توندوتۆڵى لەگەڵ‌ مۆسادى ئيسرائيل هه‌بووه‌.

له‌كاتێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌ و ته‌لئه‌بيب ئاسايى بۆته‌وه‌ ئه‌م كتێبه‌ ئاماژه‌يه‌كه‌ بۆ ورده‌كارييه‌كانى هاوكارييه‌ ئه‌منيه‌كان دەكات،  هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ توركيا له‌ ساڵه‌كانى (1990) پێويستى به‌ هه‌واڵگرى زانيارى بووه،‌ هه‌ربۆيه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ ئيسرائيل نزيك بۆته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و كات توركيا لەگەڵ پەكەكە لەشەڕدابوو.

له‌ هه‌واله‌كه‌دا ئه‌مانه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، توركيا رێككه‌وتنى فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف ـ4 له‌گه‌ڵ ئيسرائيل واژۆكرد،  لە (1996) رێككه‌وتنى هاوكارى سه‌ربازى واژۆكرد، له‌دواى ساڵێك هاوكارى كاره‌كانى نێوانيان هه‌نگاوێكى ترى نا و وه ‌له‌ (1997) ده‌زگاى هه‌وڵگرى توركيا و ميت و مۆساد ڕێككه‌وتنێكى هاوكارى هه‌واڵگرى مرۆييان واژۆكرد، كه‌ ئه‌مه‌ش رێگه‌يه‌ك بوو بۆئه‌وه‌ى بتوانن هه‌ردوو ده‌زگاى نهێنى و زانياريده‌ر كارمه‌ند بۆ يه‌كتر بنێرن و يه‌كتر ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌وكاته‌ى كه‌شتى مه‌ڕمه‌رە هاوكارى مرۆيى بۆ غه‌ززه‌ ده‌گواسته‌وه‌ له‌ (10)ى ئايارى 2010 ئه‌وكاته‌ ئيسرائيل هێرشى كرده‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتييه‌و به‌هۆيه‌وه‌ نۆ هاوڵاتى تورك كوژراو (50) تريش برينداربوون، ئه‌م رووداوه‌ش كه‌ روويدا ته‌نيا چوار رۆژ بوو هاكان فيدان ببوه‌ ياريده‌ده‌رى ميت. 

هه‌ربۆيه‌ش ئه‌وكاتى ميت راسته‌خۆ ده‌ستوه‌ردانى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كردووه‌، لە (2010) ده‌ركه‌وت كه‌ مۆساد پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ى پێشێل كردووه‌ و هه‌روه‌ها خراپيشى به‌رانبه‌ر، به‌كارهێناوه‌ ئه‌و كاره‌ ميت ده‌ستوه‌ردانى كردووه‌و هه‌ربۆيه‌ش له‌كۆتايى ئه‌مساڵدا مۆساد نووسينگه‌كه‌ى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ داخست.

له‌ساڵانى رابردووش هه‌واڵگرى توركيا و ئيسرائيل هاوكارييه‌ك بووه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانن كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ربكه‌ن، لە (2022) ئه‌نقه‌ره‌ و ته‌لئه‌بيب په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيسحاق هێرزۆگ، ئاسايكرده‌وه‌و و بريارى داوه‌ له‌ ساڵى داهاتوو سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ‌بكات.

رۆژنامه‌ى ئۆرشه‌ليمى ئيسرائيل، سه‌باره‌ت به‌ رۆلى هاكان فيدان له‌ وتارێكدا رايگه‌ياندووه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ڕۆلێكى زۆر گرينگى له‌ په‌يوه‌ندى و هاوكارى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل گێراوه‌.

هه‌ر له‌و وتاه‌ردا نه‌مرود گۆرێن، به‌رپرسى ميتڤيم له‌ دامه‌زراوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيڵ ده‌ڵێت، له‌وكاته‌ى توركيا و ئيسرائيل په‌يوه‌ندييه‌كانيان زۆر ئاڵۆزبووه،‌ به‌ڵام فيدان هه‌مووكات له ‌په‌يوه‌نديدا بووه‌ له‌گه‌ڵ بەرپرسانى هه‌واڵگریى ئيسرائيل.

هه‌روه‌ها له‌وتاره‌كه‌دا گۆرێن زياتر باس له‌ رۆلى فيدان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش له‌م ساڵانه‌ى رابردوو فيدان، هه‌وڵێكى پێشه‌نگى داوه‌ له‌ بۆ باشتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات، سه‌رۆكى توركيا له‌وكاته‌ى هاتۆته‌ سه‌رده‌سه‌ڵات توانيويه‌تى ستراتيژى ئه‌منى خۆى به‌هۆى فيدانه‌وه‌ بپارێزى و فيدان متمانه‌ى زۆرى له‌لاى سه‌رۆكى توركيا هه‌يه‌ له‌سه‌ر هه‌موو زانيارييه‌ گه‌وره‌كانى توركيا.

سەرچاوە: حورەیەتی توركی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین