ترەمپ بە هەوڵی كوشتنی سەرۆكی وڵاتێك تۆمەتبار دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ئەو هەوڵەی پێنج ساڵ لەمەوبەر بۆ كوشتنی ئەنجام درا، لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە پلانی بۆ دارێژراوە.

دوێنێ‌ هەینی چواری ئابی 2023 نیكۆلاس مادۆرۆ بە بۆنەی 86 ساڵەی دامەزراندنی هێزی پاسەوانی نیشتیمانی ڤەنزوێلا وتارێكی پێشكەش كرد و لە بەشێكی وتارەكەی باس لەوە كرد لە 2018 لەلایەن ترەمپ و كۆشكی سپییەوە هەوڵی كوشتنی دراوە.

لە 2018 لە چواری ئاب هەر لە بۆنەی نیشتیمانی سوپا بوو كە لەسەر سەكۆ مادۆرۆ لەگەڵ هاوسەرەكەی بوو بۆ پێشكەشكردنی وتارێك بە درۆ هێرشی كرایە سەر لە ئەنجامدا چەند پاسەوانێكی بریندار بوو.

مادۆرۆ دوێنێ‌ بە ئاشكرا ترەمپ و كۆشكی سپی تۆمەتباركرد و گوتی، "ئەو پلانە لە رێگەی  خوان مانوێل سانتۆس سەرۆكی پێشووی كۆلۆمبیا جێبەجێ كراوە و ئەو لە دواین رۆژانی دەسەڵاتەكەی هەڵساوە بە راهێنانی گرووپێك بۆ ئەو مەبەستە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین