دوای كوشتنی رێبەری داعش ئەمریكا و هەسەدە ئۆپراسیۆنێكی ئەنجام دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوای راگەیاندنی كوشتنی چوارەم رێبەری رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێكی تایبەت لەلایەن ئەمریكا و هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان بۆ گرتنی تیرۆریستێك ئەنجام درا.

ئەمڕۆ شەممە پێنجی ئابی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لە گوندی (زەمان)ی سەربە شارۆچكەی بەسیڕە لە دەشتاییەكانی دێرزوور ئۆپراسیۆنێكی تایبەتیان ئەنجام داوە.

لە ئۆپراسیۆنەكە ناوچەكە تەوق كراوە و سەربازان لە فڕۆكە دابەزیون، كەسێكیان دەستگیركردووە، بەڵام ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا نەكراوە، جۆری ئۆپراسیۆنەكە گومانی ئەوە دروست دەكات كە كەسێكی بەرپرسی ناو رێكخراوی تیرۆریستی داعش بێت.

ئەم ئۆپراسۆنە دوو رۆژ دوای ئەوە دێت، رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژرانی چوارەم رێبەری خۆی راگەیاند، كەسێك بە ناوی ئەبوحوزەیفەی ئەنساری لە تۆمارێكی دەنگی گوتی، “ئەبو حوسێن حوسێنی قوڕەیشی لەلایەن بەرەی تەحریری شام كوژراوە”، لە شوێنی ئەو ئەبو حەفس هاشمی قوڕەشی وەك رێبەری نوێی داعش كوژراوە. پێشتر لە مانگی نیسانی رابردوو توركیا راگەیاندبوو سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی كوشتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین