ژنێك هەوڵی تیرۆركردنی زیلینسكی داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دەزگای ئاسایشی ئۆكرانی رایگەیاند، ژنێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی لە بەرژوەندی رووسیا لە مانگی حوزەیرانی رابردوو فۆلۆدمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا تیرۆر بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە حەوتی ئابی 2023 دەزگای ئاسایشی ئۆكرانی كەمێك زانیاری لەسەر ئەو ژنە بڵاوكردووەتەوە كە هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی ئۆكرانیای داوە. پلانەكە بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو بووە كاتێك زیلینسكی سەردانی ناوچەی میكولایڤی كردووە، ئەو كاتە ژنەكە چاودیچری كردووە.

دەزگای ئاسایشی ئۆكرانی چەند وێنەیەكیشی بڵاوكردووەتەوە، لە یەكێكیان دوو كەسی دەمامكدار دەردەكەوت ژنێكیان گرتووە وژنەكەیش دەموچاوی شاردراوەتەوە. چەند زانیارییەكی كەمیش لەسەر ژنەكە بڵاوكراوەتەوە گوایە خەڵكی ئۆچاكۆڤی باشووری ئۆكرانیایە و پێشتر لە كۆگایەكی سەربازی فرشیار بووە.

ساڵێك زیاترە جەنگ لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا هەڵگیرساوە و زیانێكی زۆری گیانی و مادی بەم دوو وڵاتە و ناوچەكە گەیشتووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین