پەيوەندييەكانى چين و توركيا و تێكەڵبوونى بەرژەوەنديى ئابوورى ململانێى جیۆسیاسی وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

كێبڕكێى جیوسیاسی نێوان پەكین و ئەنقەرە، لە سەرووی ئەو دەستپێشخەرییانەیە كە بە رێكی لەلایەن هەردوو لاوە هەیە، لەگەڵ زیادبوونی فشاری رۆژئاوا بۆ سەر چین و دەورەبەرە ئاساییەكەی ئایا توركیای ئەندام لە ناتۆ لەسەر حسێبی زاڵبوون گەشە و گەشەپێدان هەڵدەبژێرێ‌.

دواى ديدارى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لەگەڵ وانگ بى، ئەندامى مەكتەبى سياسى ليژينەى ناوەندى حزبى شيوعى چينى، بەڕێوەبەرى ليژنەى ناوەندى كاروبارى دەرەوە و وەزيرى نوێى دەرەوەى، ئيدارەى پەيوەندييەكانى توركيا خواستى سەرۆك كۆمارى توركياى لە پەلەكردن لە هەوڵەكان بۆ هەماهەنگى دەستپێشخەرى پشتێنە و رێگەى چين  (BRI)  لەگەڵ رێڕەوى ناوەڕاستى توركى (MCI) راگەياند، كۆمەڵەى باڵاى كار كە بۆ ئەو بەستە پێكهاتووە يەكەم ديداريان ئەنجام دا.

بەوەش دەركەوت گفتوگۆكانى ئەردۆغان ــ وانگ بى تايبەت بووە بە پرسە ئابوورييەكان، سەرەڕاى ئەوەش ئەو وەسفانەى دەزگا راگەياندنەكانى چين بەو كۆبوونەوەيان داوە، ئاماژە بەوە دەكەن ئەو گفتوگۆيانە بەرەو ئاراستەى گۆڕينى جيۆسياسى بوو.

بەگوێرەى تۆڕى كەناڵى نێودەوڵەتى چينى ((CGTN ئەردۆغان بە وانگ بى راگەياندووە توركيا لە ناوچەى ئاسيا و زەرياى هێمن پاڵپشتى ئەو هەڵمەتە چڕەى ناتۆ ناكات، بەڵكوو ئامادەيە پارێزگارى لە پەيوەندى و هەماهەنگى لەگەڵ چين لەسەر پرسە نێودەوڵەتى و ناوچەيەكانى وەك قەيرانى ئۆكراينا بكات.

ئەو كەناڵە چينييە ئاماژەى بە ئاڵۆزييەكانى ئەو دوواييەى نێوان ئەمەريكا و چين كردەوە، كە لەو ديدارەدا ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوەش كردۆتەوە توركيا سوورە لەسەر پرەنسيپى يەك پارەچەيى چين، پێشى وايە گەشەى چين هەڕەشە نييە. 

ئاشكرايە قەبارەى بارزگانى چين ــ توركيا لە ساڵى (2015)  بەگوێرەى داتاكانى وەزارەتى دەرەوەى توركيا  (27) مليار و (27) مليۆن دۆلار بوو، بەڵام لە (2021) ئەو بڕە گەيشتە (35) مليار و نۆ مليۆن دۆلار، وەك دياريشە رۆژگارێك توركيا خواستى ئەوەى هەبووە وەك چينى لێ بێت، ئێستاش سەرچاوەيەكى نيمچە پێشكەوتووى سەرچاوەى مەوادى خامە زياتر بۆ وڵاتە پێشكەوتووەكان: مەڕمەڕ و مس و ئاسن و زينك چەندين مادەى خامى ديكەى سروشتى بۆ چين رەوانە دەكات، لەبەرانبەردا مۆبايلى پێشكەوتوو و جۆرەكانى ترى ئامێرى پەيوەندى و چەندين ئامێرى تۆماركردنى دەنگ و رەنگ و وەرگێڕان لە چين هاوردەدەكات.

چين و دەستبەركردنى پشتێنە و رێگە

دەستپێشخەرى پشتێنە و رێگەى چين و رێڕەوى ناوەندى توركيا هاوكاتە لەگەڵ بەهێزبوونى پەيوەنديييە ئابوورييەكانى چين ــ و توركيا لە ميانەى دووبارە رێكخستنەوەى جيۆسياسيەكى فراوانتر.

شاويۆ سين، چاودێرى سياسى كە نيشتەجێى شەنگەهايە پێى وايە، بۆ بەستنەوەى پشتێنە و رێگەى ئاوريشمى پێويستە چين پشت بەهێزە ناوچەييەكان ببەستێت، كە پەكين بە تەنيا ناتوانێت دەستبەرى بكات.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، "چين خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر توركيا لە سەقامگيرى ئەو ناوچەيە و بەهێزكردنى پەيوەندى هاوكارى بكات و وەك هێزێكى ناوچەيى رۆڵى گرنگ ببينێت، بەوەش كارەكە باشتر دەبێت لە هەندێك پرس لەگەڵ ئەمەريكا دەتوانێت هاوسەنگى بێنێتەدى."

ئەو لێكۆڵەرە پێى وايە ناوچەى شينگيانگ بەربەستى سەرەكيە لەبەردەم رێگەى پەيوەندييەكانى نێوان چين و توركيا، كە بە درێژايى چەندين ساڵە توركيا لەسەر ئەو پرسە رەخنە لە پەكين دەگرێت، تەنانەت هەندێك لە توركەكان پێيان وايە شينگيانگ بەشێكە لە خواستى نەتەوەيى تورك، بۆيەش خەونى دەستوەردانى توركيا لەو ناوچەيە بۆ ئەنقەرە كارێكى زۆر گرنگە. 

كاتێكيش ئەو پرسە پەيوەست بێت بە ئاسيا و زەرياى هێمن ئەوا بەرژەوەندى نێوان توركيا و ناتۆ لێك جيا دەبێتەوە، ئومێد ئەلبرين مامۆستا لە زانكۆى نيشتيمانى لە تايوان و لە پەيمانگەى باڵاى لێكۆڵينەوەى رۆژهەڵاتى ئاسيا پێى وايە، نزيكى توركيا بە ئاراستەى زەرياى هيندى و هێمن ئەوەندەى ئابوورييە، ئەوەندە سياسى ياخود ئەمنى نييە. 

ئەو مامۆستايە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە ئاوێتەبوونى زياترى ناتۆ لەگەڵ كۆمەڵەى چوار  كواد ( (QUAD كە پێكهاتووە لە (ئەمەريكا و ئوسراڵيا و هندستان و ژاپۆن) كۆمەڵەى ئوكوس  (AUKUS) پێكهاتووە لە (ئوستراڵيا و ئەمەريكا و بەريتانيا) بەهەمان شێوە ژاپۆن و كۆرياى باشوور لە زەرياى هيندى و هێمن بە راستەوخۆ خزمەتى بەرژەوەندييەكانى توركيا ناكەن.

لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ئاشكرايە ئامانجى سەرەكى زيادبوونى هاوپەيمانى ناتۆ لە زەرياى هيندى و هێمن دانانى سنوورە بۆ هەژموونى چين لەو ناوچەيە، توركيا نايەوێت بەشێكى بەرچاوبێت لە ناتۆ، كە وەك هێز سنوورى خۆى لە بەرتەسكردنەوەى چين تێدەپەڕێنێت." 

سەبارەت بە توركياش ئاماژە بەوە دەكات، توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ رۆژئاوا باش نييە، ئاشكرايە نايەوێت لەگەڵ چين لەناوچەيەك كە جێگەى بايەخى راستەوخۆى نييە رووبەڕووى چين ببێتەوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا توركيا نە لە رابردوو و نە لەداهاتووش دەتوانێت لە ناوچەى ئاسيا و زەريا هێمن بە ئاشكرا بەرەنگارى راستەوخۆى پلانەكانى ناتۆ ببێتەوە.

ژاپۆن و كۆرياى باشوور دوو وڵاتن چەندين وەبەرهێنانيان لە توركيا هەيە، توركيا پەيوەندى بەهێزى لە پيشەسازى بەرگرى لەگەڵ كۆرياى باشوور هەيە، بۆيە بە دوور دەزاندرێت توركيا دژ بە بەشدارى كۆرياى باشوور و ژاپۆن بێت لە ناوچەى زەرياى هێمن و هيندى بخرێنە ناو چوارچێوەى ناتۆ، سەبارەت بەوە ئەلبرين دەڵێت، "لەوانەيە توركيا دژ بە ستراتيژى ناتۆ لەو دوو زەريايە نەبێت، بەڵام پاڵپشتييەكى بێ دەنگي ئەو ستراتيژە دەكات."

تێكەڵبوونى نێوان پشتێنە و رێڕەو

رێڕەوەى ناوەڕاست كە زۆربەى لەسەر هێڵى ئاسيا نييە بۆ ئەوروپاش بە چين و ئاسياى ناوەڕاست و قەوقاز و توركيا تێدەپەڕێت، وەزارەتى دەرەوەى توركيا رێڕەوەى ناوەڕاست بەو جۆرە وەسف دەكات، "ڕێڕەوى دەرياى قەزوين لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رۆژئاوايە، لە توركيا بۆ ناوچەى قەوقاز دەستپ پێ دەكات، پاشان لە دەرياى قەزوين بەرەو ئاسياى ناوەڕاست و كۆمارى چين دواتر توركمانستان و كازاخستان دەچێت، يەكێكە لە گرنگترين پێكهاتەكانى پڕۆژەى مێژوويى زيندووكردنەوەى رێگەى ئاوريشمى.

سەبارەت بە دەستپێشخەرى پشتێنە و رێگەى ئاوريشمى، ئەو رێڕەوە رێگايەكى تەواوكارييە، بەڵام سەبارەت بە توركيا بەديهێنانى خەونێكى كۆنييەتى، كە توركيا بە ئاسياى ناوەڕاست دەبەستێتەوە. 

ئاشكرايە دەستپێشخەرى رێڕەو و پشتێنە و رێگەى ئاوريشمى هەمەكيەك (كلى) پێك دەهێنن قابيلى دابەشكردن نييە، لە لايەكى تريشەوە وا دەكات توركيا و چين بەرەنگارى بازرگانى ئەوروپى ببنەوە، سەبارەت بە بازاڕى ئەوروپى و بەرهەمە چينى و توركييەكان نابنە تەواوكارى يەكترى، بەڵكوو هەندێكى جێگرەوەى هەندێكى ترە، بۆيە وەك بانگەشە دەكرێت دەبێتە هۆى زيادبوونى پشكى چين لە بازاڕەكانى ئەوروپا و دابەزينى پشكى توركيا، بەهەمان شێوە ئەوە بەسەر بازاڕەكانى باكوورى ئەفريقيا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسياى ناوەڕاست جێبەجێ دەبێت، هەندێك لە بزنسمانەكانى توركيا هاوڕاى ئەو قسەيەن.

لە (2020) محەمەد عەلى ياچينداغ نامەيەكى بۆ ليندى گراهام، سيناتۆرى كۆمارييەكان ناردبوو، پێشنيارى كردووە كە توركيا بەروونى لە ئەفريقيا دەتوانێت بەرەنگارى چين ببێتەوە، پێشنيارى ئەوەشى كردبوو كە پڕۆژە هاوبەشەكان لە ئەفريقيا دەكرێت ببن بە بەشێك لەو پلانە.

ئێمە هاوكارى ئەو ئابووريە لاوازە ناكەين كە بۆ راستبوونەوە پێويستى بە هاوكارييە، بەڵكوو زەبرێكيشە بۆ پلانەكانى چين لە ئەفريقيا، بۆيە پەيوەندييە ئابوورييەكانى نێوان ئەمەريكا و چين بە شێوەيەكى بەهێزتر دادەڕێژينەوە. 

نزيكەى (10) ساڵ دەبێت كێبڕكێى توندى لەنێوان كۆمپانياكانى بيناسازى توركيا و چين كۆنتڕۆڵى نەخشەكانى ئەفريقياى كردووە، زياتر لە (10) ساڵ دەبێت كۆمپانيا توركييەكان سەرزەنشتى كۆمپانيا چينييەكان دەكەن كە كێبركێيەكە لە ئەفرقيا بە ناداپەروەر ناودەبەن. لە (2019) بەڵێندەرە توركەكان ترسيا لەوە هەبوو سەرمايەكانيان كۆپانيا چيينييەكان قووتى بدات، بەهۆى ئەوەى كۆپانيا چينييەكان خاوەنى سەرمايەى نەختى بوون، بەڵام هەندێك لە چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن ئێستا كۆمپانيا توركييەكان لە كيشوەرى ئەفريقيا پشكى چين دەبەن.

توركيايەكى سەربەخۆ بۆ چين باشە

شاويۆ سين پێى وايە، لە واقيعدا ناتۆ هيچ پلانێكى جددى لە ئاسيا نييە، ئەو وڵاتەى لەو ناوچەن وڵاتى بێ ئاگا نين، تاوەكوو هاوپەيمانى ناتۆ پێى وابێت دەتوانێت بيانگلێنێتە هەر ململانێيەك لەگەڵ چين لەو ناوچەيە، هەندێك لە ئەندامانى ناتۆ بە پاڵنەرى مەترسى دژە چينى هەوڵدەدەن هەر شتێك لە چين نزيك بێت بيكەن، كارێكى ژيرانەيە توركيا لەو ديدە دوور بكەوێتەوە، لە ديدى ئەلبرين چين لە پرسە سەرەكييەكان نابێتە كێشەيەكى سەرەكى بۆ ئەو پرسانەى كە لە پلەى يەكەمدان بۆ توركيا، وەك پرسەكانى قوبڕس، دەرياى ئيجە، رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەند، پرسى سووريا. 

لەگەڵ ئەوەشدا ناواقيعيە چاوەڕوانى هاوپەيمانى، ياخود دۆستايەتى بەهێزى ئەو دوو وڵاتە بكەين، هەروەك شاويۆ سين پێى وايە ناكرێت لە چين وەك هاوپەمانێكى سياسى ياخود سەربازيى پشت بە چين ببەستێت.

ئەلبرين هاوڕايە لەسەر ئەوەى ناكۆكى نزيكيەكانى نێوان ئەمەريكا و توركيا كە دوو ئەندامى سەرەكى ناتۆن، بەتايبەت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە بەرژەوەندى چينە، هەروەك ئاڵۆزييەكانى نێوان ئەنقەرە و واشنتن دەرفەت بۆ چين دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دۆخە بووە هۆى دۆستايەتى نێوان توركيا و چين. 

سەرەڕاى ئەوە، رەتكردنەوەى توركيا بۆ ئەوەى ببێتە بە پياوێكى گوێڕايەڵى رۆژئاوا بۆ چين زۆر گرنگە، بەو پێيەى چين هێزێكى ناوچەيى سەربەخۆ و كاريگەرە، توركيا دەبێتە دۆستێكى كاريگەرى چين.

لەكۆتاييدا چين نايەوێت سيستەميى ئێستاى جيهانى ياخود ململانێكان لەگەڵ ئەمەريكا و رۆژئاوا كۆنتڕۆڵ بكات.

ئومێد ئەلبرين، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، چين چاودێرى هەژموونى توركيا لە قەوقاز و ئاسياى ناوەڕاست دەكات، بەتايبەت لەدواى جەنگى كەرەباغ لە (2020) و كاريگەرى لەسەر وڵاتانى ئاسياى ناوەڕاست هەيە، تا ئێستا نەتەوەيى تورك بۆتە سەرچاوەى دڵەڕاوكێى چين، ئەو لێكۆڵەرە پێى وايە چين ستايشى بەرەوپێشچوونى رۆڵى توركيا لە فرەكردنى پەيوەندييەكانى ئاسياى ناوەڕاست لە چوارچێوەى يەكێتى توركيا دەكات.

بەگوێرەى تێڕوانينى ئەلبرين زيادبوونى هەژموونى ناتۆ لە ئاسيا و زەرياى هێمن پەيوەست بە چين هەژموونێكى تر دەدات بە توركيا، ئەوەش وادەكات توركيا رۆڵى كاريگەرتر بێت.

سەرچاوە: The Cradle

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین