لە توركیا كەس واز لە دەسەڵات ناهێنێت
نوچەنێت
وەرگێرانی: دونیا ئەحمەد
مه‌حمه‌د تێزكان، رۆژنامەنووسی تورك له نوسينێكدا سه‌باره‌ت به گۆرينى سه‌ركرده‌كانى وڵاته‌كه‌ى له وتارێكدا دەڵێت، "لەگۆرانكارییە سياسییەكان هه‌ر هه‌مان ڕووخسار هه‌يه، هه‌موو كات باس له گۆرانكارى ده‌كرێت بۆ نموونه پارتى گەلی كۆماری (جه‌هه‌په) ده‌ڵێت، گۆرانكارى ده‌كه‌م، به ته‌نيا ئۆپۆزسيۆن له‌سه‌ر زمانى باس له گۆرانكارى ده‌كات.
هه‌ربۆيه ده‌بێت تێگه‌يشتن له سياسه‌ت بۆهه‌ميشه‌يى بگۆرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن، "فلان هات و فلان رۆيى." به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه له‌م نه‌زۆكييه رزگارمان نابێت.
له‌مه‌ش گرينگتر سياسه‌تمه‌داره‌كان بۆ گۆرينى توركيا هه‌موو هه‌وڵێكيان بۆ ئه‌وه‌يه، ته‌نيا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست نه‌ك گۆرينى وڵات، پێويسته ئه‌م تێگه‌يشتنه له مێشكى ده‌سه‌ڵاتداران جێگيربكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌ريتانيا و ئه‌لمانيا و فه‌ره‌نسا ئه‌وانه‌ى ده‌دۆرێت ده‌بێت برۆن.... ئه‌وانه‌ى ناتوانن به‌رێوه‌ى ببه‌ن ده‌بێت برۆن، چونكه به‌رێوه‌بردن له‌وێ پيشه نييه..
له‌م وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رۆن، چونكه سه‌ركرده‌كانيان وابيرده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر من نه‌ڕۆم وڵاته‌كه‌م ياخود پارته‌كه‌م نقووم ده‌بێت، هه‌ربۆيه‌ش بێ دروستكردنى هيچ كێشه‌يه‌ك ده‌ڕوات."
بامن باس له‌چه‌ند نموونه‌يه‌ك بكه‌م، نموونه به به‌ريتانيا ده‌هێنمه‌وه كه ناسراون به شانه‌ى ديموكراسى
ئه‌وانه‌ى دۆڕاون ده‌بێت بڕۆن
له‌وكاته‌ى كه ئاشكرابوو تۆنى بلێر له نێوان ساڵانى (1997 تا 2007) حوكمرانى ده‌كرد وڵاته‌كه‌ى له‌ژێر فشارى ئه‌مه‌ريكا خستۆته نێو شه‌ڕى عێراق، كاتێك ئاشكرابوو ده‌يه‌وێت به‌بيانوى ئه‌وه‌ى سه‌دام حوسێن سياسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى ترس درووستبكات، سه‌رۆكى عێراق خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمييه، هه‌ربۆيه‌ش له‌لايه‌ن پارته‌كه‌يه‌وه په‌راوێزخرا، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سه‌رنجه كه لە رێگەی هه‌ڵبژاردنه‌وه دوورنه‌خرايه‌وه به‌ڵكو له‌لايه‌ن په‌رله‌مانتارانى پارته‌كه‌ى ناچاركرا ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، ئەوەبوو ساڵى (2007)، كه‌سێ ساڵ مابوو بۆ هه‌ڵبژاردن بلێر ناچاربوو ده‌ستبه‌ردارى كورسيه‌كه‌ى بێ و بگڕێته‌وه ماڵه‌وه.
له‌شوێنى ئه‌و گۆردۆن براون، وه‌زيرى دارايى سه‌ر به پارتى كرێكاران بووه سه‌رۆك وه‌زيران، گۆردۆن سياسه‌تمه‌دارێكى به سۆز نه‌بوو له‌دواى سێ ساڵ، له‌ساڵى (2010) خۆى كانديد كرده‌وه به‌ڵام دۆڕا و گه‌رايه‌وه ماڵه‌وه.
له‌دواى ئه‌مه‌ش ئه‌ودا ئێد ميليباند بووه سه‌رۆك، له ماوه‌ى پێنج ساڵدا هه‌موو هه‌ولێكى خۆي‌دا له هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2015) ده‌رنه‌چوو، ئه‌گه‌ر پرسيار بكه‌ن ئايا چى كرد؟ گه‌رايه‌وه ماڵه‌كه‌ى.
كورسيه‌كه‌ى به‌جێهێشت بۆ كۆربين، به‌ڵام ئه‌ويش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2019) ده‌رنه‌چوو و به‌هه‌مان شێوه وه‌ك سه‌ركرده‌كانى پێش خۆى گه‌رايه‌وه ماڵه‌وه و له ئێستادا سه‌رۆكى پارتى كرێكاران كير ستارمه‌ره.
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ناتوانن ئيداره‌ى وڵات بكه‌ن
ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆكى پارتى پارێزگاكان له هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2010) توانى سه‌ركه‌وێت، به‌ڵام له ساڵى (2016) به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ده‌يويست له ڕيفراندۆمدا به‌ده‌ستى نه‌هێنا به‌وه‌ى زۆربه‌ى ده‌نگده‌ران ده‌يانويست له‌يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ربچن، هه‌ربۆيه‌ش ئيراده‌ى گەل گوێى نه‌دايه ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌ش سه‌رۆك ناچاربوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و بگەڕێتەوە ماڵه‌وه.
بۆريس جۆنسن، له هه‌ڵبژاردنى ساڵى(2019) كرايه سه‌رۆك وه‌زيران، به‌ڵام ئه‌ويش بووه قوربانى رووداوێكى تر و به‌هۆى ئاشكرابوونى درۆكه‌ى ناچاربوو كورسيه‌كه‌ى به‌جێبهێڵت و بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ى.
له شوێنى ئه‌و له‌هه‌مان كابينه ليز تروس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه هه‌ڵبژێردرا كرايه سه‌رۆك وه‌زيران، به هه‌ڵبژاردنى گشتى نا به‌ڵكو به ئيراده‌ى په‌رله‌مانتارانى حزبى كۆنه‌په‌رست بووه سه‌رۆك وه‌زيران، به‌ڵام ته‌نيا توانى (50) رۆژ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، (51) رۆژنا چونكه ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامى دا پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێنه‌كه‌ى بوو بۆئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زيران و ئه‌و به‌ڵێنه‌ى داشيبوى جێبه‌جێى نه‌كرد، به‌ڵكوو سه‌ت و هه‌شتا پله گۆرابوو قسه‌كانى هه‌ربۆيه‌ش ئه‌ويش گه‌رايه‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه چه‌ند نموونه‌يه‌ك به به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بده‌م، له ساڵى (2010)وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ چوار سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسيۆن پێنج سه‌رۆكى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار واتا سه‌رۆك وه‌زيران گۆڕدراون، به‌ڵام لاى ئێمه هه‌ر وه‌ك خۆيه‌تى....
له توركيا ئه‌وانه‌ى ده‌دۆرێن نارۆن، ئه‌وانەشی وڵات به‌رێوه‌ده‌به‌ن ناڵێن، ببورن ده‌مانه‌وێت بچينه‌وه ماڵه‌وه، سه‌يرى سياسه‌ت ده‌كه‌ى، هه‌ر هه‌مان ڕووخسار و هه‌مان ناو..... هه‌ر هه‌مان شت و هه‌مان شت..
سەرچاوە: T24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment