دەولەت باخچەلی داوای هاوپەیمانی لە ئی پارت دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دەولەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەیی تورك داوای لە میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی ئی پارت كردووە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو هاوپەیمانیەكی نوێ پێكبهێنن، ئەو داوایە لە كاتێدایە بڕیارە ئەكشنار لە (26) ئەم مانگەیە وتارێكی گرنگ پێشكەشی بكات.

ئیسماعیل ئۆزدەمیر، رۆژنامەنووسی تورك ئاماژە بەوە دەكات، دەولەت باخچەلی نامەیەكی ئاراستەی ئەكشنار كردووە لەو نامەیە دەڵێت، "پێشتر داوای گەڕانەوەمان لێكردن، نەگەڕانەوە، ئێستاش رێگەمان بدەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ببینەوە لە پێنتو چاكەی ئەو وڵاتە ببین بە دراوسێیەكی باش."

هاندا فوراتة، رۆژنامەنووسی تورك سەبارەت بەوەی لە نامەكە هاتووە ئاماژە بەوە دەكات، باخچەلی لە یەكی ئابی (2019) لە تویتەر پەیامێكی ئاراستەی ئەندامانی پێشووی پارتی نەتەوەیی كرد، كە چووبوونە پاڵ جەهەپە. 

لە نامەهاتووە جارێكی سەركمان رێزوسڵاوی بۆتان هەیە، داوایەكی نوێ لە ئی پارت دەكات، بۆ ئەوەی بەشداری رایگشتی بكات."داواكەش ئەوەیە، "با لەپێناو چاكەی ئەو وڵاتە  لە شارەوانییەكان ببین بەدراوسێ."

پەیماكەی دواتری فورات روون نەكراوەتەوە، ئایا بانگەوازی هاتن بۆ ناو هاوپەیمانی جمهووری لەخۆی گرتووە، یاخود مەبەست ئەوەیە هاوپەیمانییەكە تەنیا لە نێوان پارتی نەوەتەوەیی و ئی پار بێت بەبێ  پارتی دادوگەشەپێدان بەشداری لە هەڵبژانی شارەوانییەكان بكەن.

رێگەی سێیەم

سەربارەت بەو بانگەوازەی دەولەت باخچەلی تولگا ئاكالین، جێگری سەرۆكی ئی پارت دەڵێت، "ئەگەر دەولەت باخچەلی داوای رێگەی سێیەم دەكات بۆ دروستكردنی گرووپێك نەتەوەییەكان لەخۆی بگرێت، ئەوا ئێمە بەكردەیی هەین، با بفەرموێت بۆ هاتنە پاڵمان، بەڵام ئەگەر باخچەلی دەیەوێت نەتەوەییەكانی تورك لەژێر سەركردایەتی ئیسلامیی سیاسی دابنێت، ئەوا خۆی بەكردەیی پێویستی پێیەتی، بەڵام ئێمە پێویستمان بەوە نییە."
سەرۆكی پارتی نەتەوەیی پێشتر لەپێناو گەڕانەوەی ئەو ئەندامانەی لە پارتەكەی جیابووینەوە و ئێستاش لە ئی پارت كاردەكەن دوو پەیامی ئاراستە كردوون، بەڵام بانگەوازی ئەمجار بۆ بەشداریی هەردوو پارتە لە یەك هاوپەیمانییە. 
وتارێكی گرنگ و توندی میرال ئەكشنار لە (26)ی ئەم مانگە

كۆرشات زۆرلۆ، جێگر و گوتەبێژی ئی پارت رایگەیاند، ئەكشنار وتارێك پێشكەش دەكات، وتارەكەی لە سیاسەتی توركی سەرەتایەكی گرنگ دەبێت.

باریش یاركداش، پەرلەمانتار و رۆژنامەنووسی نزیك لە پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لە چەند سەرچاوەیەكی ئی پارت زانیارییەكانی گواستۆتەوە ئاماژە بەوە دەكات، وتارەكەی ئەكشنار وتارێكی توند دەبێت، تێیدا رادەگەیێنێت حزب لە هەموو ناوچەكان بە تەنیا دەچێتە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، بەبێ ئەوەی بەشداری لە هاوپەیمانی پارتی گەلی كۆماری بكات.

بارش دیدارە تەلەفزیۆنەی رایگەیاند، ئاكشنار لە وتارەكەی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر واز لە سەرۆكایەتی پارتەكەشی بهێنێت، ئەوا جارێكی تر بەهیچ جۆرێك هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە ناكات.
رۆژنامەی جمهووریەت، كە نزیكە لە پارتی گەلی كۆماری ئاماژە بەوە دەكات، سەرۆكی ئی پارت لە وتارەكەی هێڵی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دیاری دەكات.

رۆژنامەكە رووینیشی كردۆتەوە لەدوای هەڵبژاردنە گشتییەكانی مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەكشنار بە جیا كۆبوونەوەی لەگەڵ هەموو ئەنجوومەنەكانی حزبەكەی كردووە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان گوێی بۆ ئەندامانی گرتووە، ئەندامانی پارتەكەشی پێیانوابووە هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە زیان بە پارتەكەیان دەگەیێنێت، پێویستە ئی پارت بە سەربەخۆ بچێتە هەڵبژاردنەكان تاوەكوو خۆی بسەلمێنێت و مۆركێكی دامەزراوەیی بەخۆییەوە ببینێت. 

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەكشنار لە وتارەكەی رادەگەیێنێت بە تەنیا دەچێتە هەڵبژاردنەكان تەنانەت لە شارە گەورەكانیش هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە ناكات، هەر وەك ئاماژە بەوەش دەكەن، لە پشت پەردەوە گفتوگۆ لەسەر ئەوەیە هەیە كە ئومێد ئۆزلالی بۆ سەرۆكابیەتی شارەوانی ئیزمیر كاندید بكات، كە بە شوێنی سەرەكی جەهەپە دادەندرێت.
ئایا ئەكشنار دەرگاكان بەرووی جەهەپە دادەخات؟
زافر شاهیر، نووسەر لە بابەتێكی لە رۆژنامەی میللەت ئاماژە بەوە دەكات، هەندێك باس لەوە دەكەن، ئاكشنار راگەیێنێت، ئی پارت بیە تەنیا و بەبێ هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات.

شاهین ئاماژە بەوەش دەكات، پێویست بوو ئی پارت هەر لەسەرەتاوە ئەوە بكات، چونكە دووبارەكردنەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئی پارت بەرەو هەڵدێر دەبات.
لە بەشێكی تری قسەكانی شاهین دەڵێت، "ئەگەر هەیە ئەكشنار بەرەیەكی نەتەوەیی لە سیاسەتی توركیا رابگەیێنێت، كە ئەو شەپۆلە نەتەوەییە لە هەموو جیهان بەرەو پێش دەچێت، ئەو ئاراستەیە لۆژیكییە، بەڵام جێبەجێكردنی ئەستەمە.

شاهین پێی وایە ئی پارت چەند داواكارییەكی گرنگی هەیە، بەشێوەیەكی روون داوا لە جەهەپە دەكات، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ لە شوێنی خۆی كاندید بكرێتەوە، كەسی تر لەبری مەنسوور یاڤاش سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە كاندید بكرێت.

داواكاری سێیەم، جەهەپە واز لە شارەوانی ئیزمیر بهێنێت بۆ ئی پارت و ئومێد ئەزلالی كاندید دەكەن، لەبەرانبەر پاڵپشتی جەهەپە لە ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ، ئەگەریش هەیە كەمال كلیچدارئۆغلۆ سەرۆكی جەهەپە ئەو داوایە رەت بكاتەوە.
موراد كلكلتی ئۆغلۆة لە بابەتێكی لە ماڵپەڕی كەناڵی (TV100) باس لەوە دەكات ئەكشنار لە وتارەكەی رەخنەی توند لە جەهەپە دەگرێت، ئەگەریش هەیە دەرگای هاوپەیمانی لەگەڵ پارتەكەی كەمال كلیچدار دابخات، بەڵام واقیع جگە لەوە دەڵێت.
موارد لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "جەهەپە و بەرەی ناو ئی پارت دركیان بەوە كردووە ئەگەر هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان نەكەن، ئەوا هیچ دەرفەتێكیان دژ بە ئاكپارتی لەبەردەست نابێت، بۆیە پێویستە ئەو هاوپەیمانە بكەن، لە بەرانبەردا ئی پارت داوای پێنج یاخود شەش شارەوانی لە بەشی ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرە دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك شارەوانییە گەورەكانی پێ بدرێت، ئەگەر ئەو خواستانەی جێبەجێ بكرێت ئەوا هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە دروست دەكات. 

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین