ئێران و ئەمەریكا لە قەتەر بەنهێنی كۆدەبنەوە ئێران

نوچەنێت

ئەمەریكا و ئێران لە یەكێك لە هوتێلەكانی دەوحە بە شێوەی ناراستەوخۆ سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ ئاڵوگۆڕی دەستگیركراوانی ئەمەریك، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش ئاشكرای دەكات، دانوستاندنەكان چووینە پێشەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (13/ئاب/2023) ماڵپەڕی (حورە) بڵاویكردەوە بەرپرسێكی ئەمەریكی رایگەیاند، زیاتر لە ساڵێكە دانوستاندنی ئەمەریكی و ئێرانییەكان بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە هوتێلێكی دەوحە كۆبوودەبنەوە.

ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا ئەوەشی ئاشكراكردووە بەرپرسانی قەتەری نامە نووسراوەكان لەنێوان هەردوو شاندی ئەمەریكی و ئێرانی بە نهێنی ئالۆگۆڕدەكەن.

سەبارەت بەو كەسانەی دانوستاندنیان لەسەر دەكرێت، تا ئێستا سێ هاووڵاتی ئەمەریكی بە رەگەز ئێرانی لە لای حكومەتی تاران زیندانین، كە یەكێكیان سیاماك نمازییە، لە مانگی تشرینی یەكەمی (2015) دەستگیركراوە، بە تۆمەتی سیخوڕی (10) ساڵ حكومدراوە، هەروەها عیماد شەرقی وەبەرهێنەرێكی بەرەگەز ئێرانییە ئەویش بە تۆمەتی سیخوڕی (10) ساڵ زیندانی كراوە، موراد تەهاباز هاووڵاتێكی بەریتانی بە رەگەز ئێرانییە لە (2018) دەستگیركراوە (10) ساڵ حكومدراوە.

هەفتەی رابردوو هەوڵەكانی نێوان تاران و واشنتن ئەنجامی سەرەتایی بوو، ئێران ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكییەی كە لە گرتووخانەی ئەوین زیندانی بوون، كە ناوبانگێكی خراپی هەیە گوازرانەوە بۆ شوێنی هێشتنەوەی زۆرەملێ.

سەبارەت بەو هەنگاوە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، گواستنەوەی ئەو چوار كەسكە بۆ شوێنی هێشتنەوەی زۆرەملێ گەنگاوێكی ئەرێنییە، ئەوەش تەنیا سەرەتایەكی ئەو پرۆسەیە، چاوەڕوانین ئەوەش ببێتە هۆی گەڕانەوەیان بۆ ئەمەریكا.

لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕی دەستگیركراوەكان ئێران داوای هەڵگرتنی كۆتوبەند لەسەر ئەو شەش ملیار دۆلارەی دەكات، كە لە كۆریای باشوور بلۆك كراوە، داوا دەكات پارەكە بگوازنەوە بۆ بانكێكی قەتەر بۆ ئەوەی تاران لەو بازرگانیانە بەكاری بهێنێت، كە سزای ئەمەریكای لەسەر نییە، وەك خواردن و پێداویستی پزیشكی.

ماوەی زیاتر لە ساڵێكە ئێران و ئەمەریكا بە نهێنی سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو هاووڵاتیە ئەمەریكانەی لە ئێران دەستگیركراون،

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین