ئـابـووری جـیـهـان لـە 2021ـدا بـە ڕێـژەی 6% دەبووژێتەوە ئابووری جیهان
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)، دووبارە پێشبینییەکانی بۆ بووژانەوەی ئابووری جیهان لە 2021ـدا خستەڕوو، بە گوێرەی سندوقی دراو، ئابووری جیهان بە گشتی بەرێژەی 6% گەشەدەکات، ئەم بەرزبوونەوەیە، دوای حەفتاکانی سەدەی ڕابڕدوو بەرزترین ئاستە لە ساڵێکدا، ئەمەش بەهۆی گرتنەبەری سیاسەتی جۆراجۆری ئابوورییە لە لایەن وڵاتانەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

 نوچەنێت

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، پێشبینییەکانی، بۆ بوژانەوەی ئابووری جیهان بە ڕێژەی 6% خستەڕوو، ئەم پێشبینییانەی (IMF) لە کاتێکدایە، کە لە سەرەتاییەکانی ساڵ پێشنییەکان، بۆ ئابووری جیهان بە گشتی بە ڕێژەیەکی کەمتر لە (5.5%) بوون، بەڵام ڕێکارە یاسایی و ئابوورییەکانی وڵاتان ،ئاستی پێشبینییەکانی بەرەو هەڵکشان بردووە. 

پەتای کۆرۆنا بووە هۆی داتەپینی گەشەی ئابووری جیهان، بە ڕێژەی 3.3%، لە 2020ـدا، بەڵام کۆتا ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (IMF)، گەشەسەندنی ئابووری جیهان بە گشتی و، ولاتە زلهێزەکانی ئابووری بە تایبەتی، پێشبینییەکان بۆ ئابووری ئەمریکا، بوژانەوەیە بە ڕێژەی 6.5%ـی، داهاتی ناوخۆیی، ئەم بوژانەوەیە بە بەرزترین ئاستی ئابووری وڵاتەکە دادەنرێت لە هەشتەکانی سەدەی ڕابردووەوە. 

سەبارەت بە ئابووری وڵاتانی گەورە پیشەسازی یەکێتیی ئەورووپا و ئاسیا، پێشبینییەکانی (IMF)، لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021 بەرزتر بوو بەراورد بە چارەگی یەکەمی ساڵ، چونکە پێشنییەکان بۆ گەشەسەندنی ئابووری هەریەکە لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و یابان، ڕێژەی 5.1% بوو، بەڵام کاریگەرییە دژوارەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری ئەو وڵاتانە، پێشبینییەکانی بۆ 4.3%، دابەزندووە لە تەواوی ساڵی 2021ـدا.

ڕۆڵـی سـنـدوقـی دراو لـە کـەمـکـردنـەوەی قـەیـران 

ئەو پێشبینییانەی کە سندوقی دراو بۆ ئابووری جیهانی کردووە، ئەگەر وەك خۆی بێتە جێ، ئەوا بە بەرزترین ئاستی گەشەی داهاتی ناوخۆیی هەر وڵاتێك، بەراورد بە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دادەنرێت. 

پێشبینییەکانی (IMF)، بۆ ئابووری ئەمریکا، دوای پلانی ئیدارەی نوێی ئەمریکایە، لە پێدانی بڕی 1.9 تریلیۆن دۆلار، بۆ پاراستنی داهاتی ناوخۆی تاکی ئەمریکی، هەر لەئەو چوارچێوەیەدا، پێشبینیی دەکرێت ئابووری ئەمریکا، هەمان گەشە ئابووری وڵاتی چین لە داهاتی ناوخۆیی بە خۆیەوە ببینێت، دوای ئەوەی (GDP)ـی وڵاتی چین لە کۆتاییەکانی 2020ـدا، بەرزترین ئاستی بووژانەوەی تۆمارکرد. 

ڕۆلێ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لە کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنا، زیادکردنی بڕی پێدانی قەرز بووە، بە بڕی زیاتر لە 107 میلیار دۆلار، بۆ 85 وڵاتی جیهان، هەورەها ئاستی پێدانی ئەو قەرزانە، بۆ 29 وڵاتی هەرە هەژاری جیهان لەو ماوەیەدا زیادیکردووە. 

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: "زۆر گەشبینم بە بەدەستهێنانی پشتیوانی زیاتر، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەندامی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بۆ کۆکردنەوەی زیاتر لە 650 میلیار دۆلار و، تەرخانکردنی بۆ وڵاتانی جیهان". هەروەها گوتیشی: "وەك چۆن هاوکاری بەردەواممان پێشکشکردووە، بۆ بەڕەنگاربوونەوەی قەیرانەکان، بە هەمان شێوەیش هاوکاری وڵاتانی ئەندامی سندوقی نێودەوڵەتی دەکەین، بۆ دڵنیابوون لە بووژانەوەی ئابوورییەکەیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین