ئەمەریكا رێكاری توند دژ بە توركیا دەگرێتبەر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، بەهۆی هاوكارییەكانی بۆ رووسیا واشنتن رێكاری توندی دژ توركیا دەگرێتەبەر، بازرگانی ئەنقەرە و مۆسكۆ ئاستی بێ پێشینەی تۆماكردووە.

ئەمڕۆ هەینی (18/ئاب/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە واشتن بەهۆی پشتگوێخستنی سزاكانی رۆژئاوا بۆ سەر رووسیا رێكاری توند دژ بە حكومەتی توركیا دەگرێتە.

رۆژنامە ئەمەریكییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە لەوەتەی سزاكان خراوەتە سەر رووسیا قەبارەی بارزگانی نێوان توركیا رووسیا زیادی كردووە، ئەوەش نیگەرانی لای ئەمەریكا درووستكردووە.

هەروەش باس لەوەش دەكرێت، لایەنی ئەمەریكی ئەنقەرەی لە مەترسی چارەنووسی هاوكارییەكانی مۆسكۆ ئاگاداركردۆتەوە، بە بەردەوامی لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا لەسەر هێڵن. 

بەرپرسانی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە واشنتن خۆی ئامادەكردووە فشاری ئابووری زیاتر بخاتە سەر رووسیا و سزاكانی لە دژ توند بكات و چاودێری پابەندی وڵاتانی تر بەو سزا ئابووریانە بكات. 

لە ئێستاشدا بازرگانی رووسیا فراوانتر دەبێت، ئاماژەكان ئەوەیان تۆماركردووە بازاڕەكانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەگەڵ رووسیا فراوان بووە، تەنانەت ناوەندە رۆژئاوییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو سزایانە كاریگەرییان نەبوو، بەڵكوو رەنگدانەوەی لەسەر ئەوانە هەبووە سەپاندووبانە.

لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆ لە (24)ی شوباتی ساڵی رابردوو سەر ئۆكراینا، حكومەتی توركیا رایگەیاند، تەنیا پابەند دەبین بە سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر رووسیا، پابەندی هیچ سزایەك نابین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین