توركيا و قه‌ته‌رو رووسيا ڕێككه‌وتنێكى نوێى رەوانەكردنی دانه‌وێڵه‌ ئاماده‌ دەكه‌ن ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڕۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى بڵاویكردەوە، دواى مانگێك له‌ وه‌ستانى ڕێككه‌وتنى هه‌نارده‌كردنى دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌رياى ره‌ش موسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ و ده‌وحه‌ ده‌ستيان كردووه‌ به‌ ئاماده‌كارى بۆ واژووكردنى رێككه‌وتنێكى نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی دانەوێڵە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (19/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێندنت) بڵاويكرده‌وه‌، ڕۆژنامه‌ى بيڵد بەپشبەستن بەچەند سه‌رچاوه‌يه‌ك بڵاویكردەوە، مۆسكۆ لە (21)ى ته‌مووز تاوه‌كو (8)ى ئه‌م مانگه‌ راشكاوانه‌ نوێنه‌رايه‌تيه‌ ديپلۆماسييه‌كانيان ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌يان بۆ رێككه‌وتنێكى نوێ له‌ده‌رياى ڕه‌ش ڕه‌تده‌كرده‌وه‌.

ئه‌م رۆژنامايه‌ ئاماژه‌ى به‌مه‌ش كردووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووسيا له‌ رێككه‌وتنى گواستنه‌وه‌ى (33) مليۆن تۆن خۆراك به‌ رێگه‌ى ئۆكراينا كشاوه‌ته‌وه‌ ئاماده‌كارى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و توركيا دەكەن، بۆ ئەوەی ڕێككه‌وتنێكى نوێ له‌ ده‌رياى ڕه‌ش بكات.

هه‌روه‌ها ئه‌م رێككه‌وتنه‌ به‌ پاڵپشتی قه‌ته‌ر و له‌لايه‌ن توركياوە رێكده‌خرێت و رووسياش دانه‌وێڵه‌ دەستەبەر ده‌كات و ئامانجى ئه‌م كاره‌ نوێيه‌ش گه‌ياندنى دانه‌وێڵه‌يه‌ به‌ وڵاتى ئه‌فريقا. 

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مه‌شى خستۆته‌ڕوو، بڕياره‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌ردانى هه‌نگاريا بكات، چاوه‌روان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌يه‌ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ له‌م وڵاته‌ واژۆ بكرێت.

لەدوای جەنگی ئۆكراینا لەناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو، ئۆكراینا و قەتەر بەنێوەندگیری توركیا و چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان رێككەوتنی رەوانەكردنی دانەوێڵەیان واژۆكرد، بەڵام لە مانگی رابردوو رووسیا بە پاساوی ئەوەی كەمترین دانەوێڵە بۆ وڵاتە هەژارەكان دەچێت لەو رێككەوتنە كشاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین