توركيا سەركۆنەی بريارى ئه‌مه‌ريكا لابردنى سزای چه‌ك له‌سەر قوبرسى يۆنان دەكات تورکیە

نوچەنێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌ راگه‌ينراوێكى سەركۆنەی، راگەیێندراوێكی دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەكات، كە به‌فه‌رمى گه‌مارۆى چه‌كى لە سه‌ر ئيداره‌ى قوبرسى يۆنان بۆ ساڵى دارايى (2024) لابرد.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (19/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياندووه‌، "ئه‌مه‌ريكا له‌ ساڵى (2020) برياريدا گه‌مارۆى چه‌ك له‌سه‌ر ئيداره‌ى قوبرسى يۆنان لاببات له‌دواى ئه‌مه‌ش دووباره‌ له‌ ساڵى (2022) هه‌وڵه‌كانى بۆلابردنى سزاى چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ فراوانتركرد هه‌ربۆيه‌ش به‌تونترين شێوه‌ سەركۆنەی ده‌كه‌ين." 

له‌راگه‌ينراوه‌كه‌ هاتووه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا پشتگيرى ته‌واوى خۆى بۆ كاردانه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى باكورى قوبرس به‌رامبه‌ر به‌م بڕياره‌ راگه‌ياند، ئه‌م ماوه‌يه‌ش هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌ڕوونى دياره‌ كه‌ ده‌يانه‌وێت دۆخێكى ناسه‌قامگير له‌دژى لايه‌نى قوبرسى توركيا دروستبكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ هه‌ڕه‌شه‌یە، چو‌نكه‌ چه‌ندين ساڵه‌ رێگرى له‌ چاره‌سه‌رى دادپه‌روه‌رى ومافى هه‌ميشه‌يى پرسى قوبرس كراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ده‌مانه‌وێت داوا لە ئه‌مه‌ريكا پێداچوونه‌وه‌ به‌ سياسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانيان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و برياره‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر ئارامى ناوچه‌كه‌ درووست دەكات، هه‌ربۆيه‌ش توركيا وه‌ك وڵاتێكى بريارده‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ دابينكردنى ئاسايش و ئارامى بۆ وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى به‌رپرسيارييه‌تى مێژوو و ياساكانى.

بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوان قوبرسی یۆنانی و قوبرسی باكوور، ئەمەریكا پێشتر گەماری پێنەدانی چەكی بەسەر قوبرسی یۆنانی سەپاندووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین