گفتوگۆكانی ئەمەریكا و توركیا بۆ دۆزینەوەی رێگەی نوێ بۆ دانەوێڵەی ئۆكراینا بەردەوامە
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
ڕۆژنامه‌ى وۆڵ ستريت جۆرناڵى ئه‌مه‌ريكی ئاشكراى كردووه، واشنتن له رێگه‌ى پلانێكى نوێ له‌گه‌ڵ توركيا له گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوە رێگايه‌كى دیكە وه‌ك جێگرەوەیەك بۆ ده‌رياى ڕه‌ش بە مەبەستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵييه‌كانى ئۆكراينا.
مانگى رابردوو رووسيا بڕيارى دا له ڕێككه‌وتنى سێقۆڵى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌ى رووسيا و ئۆكراينا و توركيا بكشێته‌وه، به‌مه‌ش به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵيه‌كانى ئۆكراينا بۆ گەیشتن بە بازاره‌كانى جيهان دروستبووه.
شه‌ڕى رووسيا و ئۆكراينا كاريگه‌ريان له‌سه‌ر ده‌رياى ڕه‌ش هەیە، كە بووە هۆى وه‌ستانى ڕێككه‌وتنى ڕێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه، بۆیەش زۆربه‌ى وڵاتان هه‌وڵه‌كانيان دەستپێكردووە بۆئه‌وه‌ى دووباره ئەم ڕێككه‌وتنه كارا بكەنەوە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە، ئه‌مه‌ريكا گفتوگۆ لەسەر رێگەیەكی نوێ بۆ رەوانەكردنی دانەوێلەی ئۆكراینە، وه‌ك جێگرەوەی رێككه‌وتنى ڕێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه له‌ده‌رياى ره‌ش.
له‌دواى بڕياره‌كه‌ى پووتین رێككه‌وتنه‌كه‌ى توركيا هەڵوەشایەوە، هه‌ربۆيه‌ش ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت بە رێگايه‌كى نوێ به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ئۆكراينا بازاره‌كانى جيهان بگوازته‌وه.
له‌لايه‌كى دیكەوە به‌پێى راپۆرتێكى فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ وڵاتانى هاوپه‌يمانان و توركيا كۆبۆته‌وه بۆئه‌وه‌ى رێگايه‌كى جێگرەوە له‌دژى رووسيا بۆ گواسته‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان بدۆزێته‌وه، هه‌ربۆيه‌ش ده‌يانه‌وێت په‌ناببه‌نه به‌ر ڕووبارى دانوب ئه‌م هه‌ڵبژارده‌يه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌وه دێت كه كۆتايى به ڕێككه‌وتنى دانه‌وێڵه هات.
ئه‌م رێگايه‌ش چه‌ند خاڵێكى نه‌رێنى هه‌يه نموونه ده‌بێت بۆگواسته‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان تێچوويه‌كى زۆرتر دابين بكه‌ن هه‌روه‌ها رێگه‌كه زۆر خاوتره له ده‌رياى ڕه‌ش به‌ڵام ئه‌م رێگايه له‌رووى ئاسايشه‌وه سه‌لامه‌تره.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ريكا به‌و رۆژنامه‌يان راگه‌ياندووه، له‌ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ بژارده‌ى سه‌ربازييه بۆ پاراستنى ئه‌و كه‌شتيانه‌ى له به‌نده‌ره‌كانى ئۆكراينا دێن و ده‌رۆن و له‌سه‌ر ڕووبارى دانوب.
هه‌ر سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه له ده‌رياى ره‌ش، رۆژنامه‌ى فرانكفۆرته‌ر ڕوندشاوى ئه‌ڵمانى دەربارەی رۆڵى توركيا نووسيويه‌تى، رێككه‌وتنى ڕێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه له‌نێوان توركيا و رووسيا و ئۆكراينا له‌سه‌ره‌تا بۆماوه‌ى (120) رۆژ واژۆكرا و له (19)ى تشرينى دووه‌مى ساڵى(2022) ده‌ستيپێكرد، له (19)ى ئازارى (2023) رێككه‌وتنه‌كه درێژكرايه‌وه، له ده‌ستپێكى كاره‌كان (1004) كه‌شتى توانى (32.8) مليۆن تۆن دانه‌وێڵه له‌رێگه‌ى بۆسفۆره‌وه بگوازنەوە، به‌ڵام توركيا تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ى بگاته ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ رووسيا و رۆژئاوا.
ئه‌م رۆژنامه ئه‌ڵمانييه ئاماژه‌ى به‌ومه‌ش كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت له‌دژى رووسيا رێگايه‌كى نوێ تاقيبكاته‌وه، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا زياتر خواستی ئەوەی هەیە سه‌رۆكى رووسيا رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێته‌وه نێو رێككه‌وتنه‌كه.
هه‌ربۆيه‌ش سه‌رۆكى توركيا رۆڵێكى گرينگ له‌نێوان ئۆكرايناو رووسيا و رۆژئاوا ده‌گێرێت، كە له‌دواى شه‌ڕى رووسيا و ئۆكراينا توانيويه‌تى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان كۆببێته‌وه‌و ده‌رياى ره‌شيش وه‌ك جێگرەوەیەك به‌كاربێنێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ريكا هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هيچ هيوايه‌كيان به‌م دانوستانانه‌ى ئه‌ردۆغان نه‌بوو.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment