ئه‌ردۆغان: باش‌ترين ڕێگا ئه‌وه‌يه سەرۆكی جەهەپە ده‌ست له كار بكێشێته‌وه
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركيا سه‌باره‌ت به گۆرانكارى نێو پارتی گەلی كۆماری (جه‌هه‌په) رايگه‌ياند، سه‌رۆكى جه‌هه‌په سێزده جار له‌گه‌ڵ من چووه نێو كێبڕكێی به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت ئه‌مه‌ش ڕوونه هيچ شتێك له‌م پياوه دروست نابێت.
ماڵپه‌رى (ئينديپێنت) بڵاويكرده‌وه سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌دواى گه‌رانه‌وه‌ى له هه‌نگاريا به رۆژنامه‌وانى راگه‌ياند، "هێشتا حەوت بۆ هەشت مانگ بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى توركيا ماوە، ئه‌گه‌ر له ئێستاوه په‌له‌ى بكه‌ين تووشى هه‌ڵه ده‌بين، ئێمه زۆر به‌ووردى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانمان كار ده‌كه‌ين، چونكە ئه‌مه چه‌كى ئێمه‌يه، له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانمان هه‌نگاو ده‌نێت به‌تايبه‌ت له شاره‌كانى ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره چونكه نابێت ئه‌م دووشاره گه‌وره‌يه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وان به‌جێ بهێڵين."
سه‌باره‌ت به گرانكارى نێو جه‌هه‌په گوتى، "كه‌مال كليچدارئۆغڵو چه‌ندين جار له‌گه‌ڵ من شكستى هێناوه ئه‌مه ڕوونه هيچ شتێك لەم پیاوە چاوەڕوان ناكرێت، بۆيه باشترین كارێك كە بیكات ئه‌وه‌يه واز له سه‌رۆكايه‌تى جه‌هه‌په بهێنێت، له هه‌موو جيهان چه‌ندين وڵات ده‌يبينين ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌يه‌ك ل ه‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چێت چي ده‌كات، راسته‌وخۆ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و ده‌چێته رێگاى خۆى، به‌ڵام ئه‌وانه له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات له ئێستادا له‌گه‌ڵ يه‌ك شه‌ڕده‌كه‌ن، كارى زۆر پته‌و و فراوان ده‌كه‌ين به‌تايبه‌ت ئه‌م بازنانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى جه‌هه‌په دان كه ساڵانێكه ئه‌م ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكى زبڵ و قورو چاڵ دان."
سه‌رۆكى توركيا باس له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسياش كرد و گوتیشی، "مانگى ئه‌يلوو‌ل كۆبوونه‌وه‌ى گروپى (20) له هندستان به‌رێوه‌ده‌چێت به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ريكا، له‌نێو ئه‌م كاره چڕانه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكمان ده‌ستكه‌وێت له‌گه‌ڵ پۆتين ڕووبه‌ڕوو كۆده‌بينه‌وه و قسه‌ده‌كه‌ين، له‌م نزيكانه‌ش له‌وانه‌يه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ردانى رووسيا بكات، چونكه بۆئه‌وه‌ى ئه‌م كاره سه‌ركه‌وتووبيێت و ئه‌نجامى باشى هه‌بێت له‌كۆبوونه‌وه دووقۆڵيه‌كه‌مان."
ئه‌ردۆغان لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمه ده‌مانه‌وێت پرۆتۆكۆڵى په‌يوه‌ست بوونى سويد له‌ناتۆ به‌خێراى له په‌رله‌مانى توركيا به‌خێرايى تێپه‌رێنرێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێويسته سويد وه‌فاداربێت له‌و به‌ڵێنانه‌ى به‌ئێمه‌ى داوه، ئه‌م كاره‌ش په‌رله‌مان بريارى له‌سه‌رده‌دات هه‌ربۆيه‌ش پێويسته سويد شه‌قامه‌كانى ستۆكهۆڵم بپارێزێت له‌م هێرشانه‌ى بۆسه‌ر پيرۆزييه‌كانى ئاينى ئيسلام نابێت په‌شيمان بێته‌وه ده‌بێت ئه‌م شه‌قامانه بپارێزێت چونكه هاوپه‌يمانى جمهور تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى تايبه‌تى خۆى هه‌يه هه‌ربۆيه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك باخچه‌لى و سه‌ركرده‌كانى تر دانوستاندن بكه‌م به‌بێ ئه‌م كاره نامه‌وێت هه‌نگاو بنێم و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌م ئه‌وكات ئه‌وه‌ى پێويست بوو بريارى له‌سه‌ر ده‌ده‌م.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئينديپێنت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment