هەدەپە دوو هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد تورکیە

نوچەنێت

پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە كۆنگرەی چواری مەبەست و دوو هاوسەرۆكی تازە لە كۆنگرە هەڵبژارێردران، لە دوای كۆنگرەش رایانگەیاند، هەموو بەربەستەكان تێدەپەڕێنین.

ئەمڕۆ یەكشەممە (27/ئاب/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە پارتی دیموكراتی گەلان كۆنگرەی نائاسایی چوارەمی لە ناوەندی بازرگانی جیهانی بەست، لەو كۆنگرە سوڵتان ئۆجان و جاهید كزكازاك، بە هاوسەرۆك هەڵبژێردران.

ئۆزجان لەبەردەم بەشداربووانی كۆنگرە باسی لەوە كرد بۆ ماوەی (11) ساڵ لە لیژنە جیاوازەكانی (هەدەپە) كاری كردووە، گوتیشی، "هەوڵمداوە لە میانەی سووربوونم شایستەی ئەوەبم ئەندامێك بم، لەو پارتە."

هاوسەرۆكی هەدەپە جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، بەڵێتان پێ دەدەم، ئەركی هاوسەرۆكی حزب وەك ئەو وەك مەدالیای شەرفە پارێزگاری لە بوون و فەلسەفەكەی دەكەم، هەپەدە بیرە ناكرێت بووەستێت، نەك باڵەخانەیەك و دەرگایەك بێت.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، لە رێگەی نوێ لەگەڵ پارتی چەپی سەوز هاوئاهەنگ دەبین بەس هەموو بەربەستەكان زاڵ دەبین.

هەروەها جاهید كەركازاك هاوسەرۆكی نوێی هەدەپە گوتی، "كاتێك دەستمان بە خەبات كرد لە پارتی دیموكراتی گەلان بەڵێنمان بە یەكتر گەل داو، بەڵێنەكەمان بەدیهێنانی خواستی دایكانی ئاشتی بوو، كە لە رێگەی ئاشتی كۆچی دواییان كرد، قسەی ئێمە تا ئێستا ئاشتەواییە، بە دڵنیاییەوە ئێمە سەركردایەتی ئەو خەباتە بۆ سەركەوتن دەكەین، كە ئەوە بانگەوازی گەلەكەشمانە، شابەشان و دەست لە دەست هاوكار دەبین."

لە بەشێكی تری قسەكانی داوای كرد با پێكەوە دەست بە ژیانێكی ئازادانە بكە، پێویستە لەسەر ئەوانەی هێرش دەكەنە سەرئازادی ئەوە بزانن كە سەركەوتوو نابن.

هەدەپە ئەمڕۆ بە بەشداری 904 ئەندام و یەک لیست کۆنگرەوەی چوارەمی نائاسایی بەست، لەو كۆنگرە شوێنی پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار دوو هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران، كە هەریەك لە سوڵتان ئۆزجان و جاهید کزکازاک بە هاوسەرۆك هەڵبژێردران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین